
10-19-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له پێنووسه‌وه تا ئۆقۆئاق1
نووسینی : فوئاد قاموسی
پێشکه‌ش به چرکه خۆشه‌کانی کاتی خوێندکاریم
شه‌وی هه‌وه‌ڵ بوو، کز و مات باوه‌شم کردبوو به ئه‌ژنۆما ده‌ڵێی دیانا کچێک بوو که بۆ یه‌که‌م جار ئامێزێکی نامۆی هه‌ست ده‌کرد. پته‌و بوون به‌ڵام ده‌له‌رزان.
پاش رۆیشتنی مامۆستاکه‌م، ئه‌و مامۆستای وا کاتێک دڵم به یاری منداڵانه‌وه بوو به‌لای په‌یڤه‌کانیه‌وه راکێش ئه‌کرام و پاش ساڵانێک بێ ئه‌وه‌ی به خۆ بزانم ببووم به مرۆڤێک له‌وێنه‌ی ئه‌و،بۆ چه‌ن خوله‌ک گێژ بووم و نه‌مده‌زانی که چ قه‌وماوه به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له چاوم ون بوو دامه پڕمه‌ی گریان، گریانێک که ده‌ڵێی هه‌ر هه‌نسکێکم مانگێک بوو له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ بووم، ته‌مه‌نێک که له ئامێز نیشتماندا تێپه‌ڕ ببوون و ئێستا که له نیشتمان دوور بووم ده‌ڵێی ته‌مه‌نم هاتووه‌ته‌وه و هاوار ده‌کا که من ته‌نیا کاتێک ده‌ڕۆم که دایکت تۆی له ئامێز گرتبێ.
گریانیش ماڵ ئاوایی کرد و من مامه‌وه و ژوورێکی نامۆی نوتک و پێنج شه‌ش دانه مرۆڤ که قورسی مێشکیان هه‌ر شه‌و زۆر زوو ئه‌یانیدا به زه‌وی‌دا.
هێدی هێدی چوومه کن کتێبه‌کانم ، تاریک و روونم له ئامێز گرت و شێعری نامرادێکم خوێنده‌وه، هه‌مووکات ئاواته‌خوازی ئه‌وه بووم که هه‌ندێ مرۆڤ له نزیکه‌وه ببینم، یه‌کێکیان سه‌رچۆپی شایی ئه‌ده‌بی کوردی، هێمنی ره‌حمه‌تی بوو.
ژیان تێپه‌ڕ ده‌بوو و رۆژ و شه‌و باڵیان گرتبوۆ و ده‌ڕۆیشتن و ته‌نیا دڵ خۆشی چوونه‌وه بۆ وڵات و دیسان دیتنه‌وه‌ی دیانا بوو. پێم وابوو ته‌نیا یه‌ک دیانا خوڵقاوه و ئه‌ویش دیانای منه، شه‌و تا به‌یان په‌رتووکه‌کانم شه‌که‌ت ده‌کرد و به‌یان تا شه‌و کچه نه‌شمیلانه‌کان هه‌ستمیان ئه‌هێنایه سه‌ما و زوو زوو په‌لیم ئه‌گرت و هه‌ڕه‌شه‌م لێ ئه‌کرد:
- تۆ ده‌بێ ته‌نیا له‌ته‌ک دیانا هه‌ڵپه‌ڕی.
ماوه‌یه‌ک رابرد. ئه‌نجام تێ‌گه‌یشتم که لاو بوون چ مه‌ستیێکی سه‌ر سووڕهێنه‌ر دێنێ. له یادمه دوانیوه‌رۆیه‌کی زستان بوو، مامۆستا وانه‌ی ده‌گووته‌وه و منیش به دڵ خۆم له‌گه‌ڵ مامۆستا قسانم ده‌کرد و یه‌ک چرکه بوو هاکا پرخه‌ی خه‌وی هه‌موو خوێندکاران من و مامۆستا راچڵه‌کێنی، ناکاو پێنووسێک ده‌را به عه‌رزا و قرمه له سووچێکی ژووره‌که‌دا په‌ره‌ی گرت به‌ڵام مامۆستا هه‌ر قسه‌ی ده‌کرد پاش یه‌ک دوو خوله‌ک پێنووس هاته به‌ر پێی من، هه‌ڵم گرت، له بۆنی پێنووسه‌که و سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی که‌نیشکێک تێ‌گه‌یشتم که پێنووسی ئه‌وه.
سه‌یر بوو یان ره‌نگه ئاسایی بووبێ به‌ڵام پێنووسی ئه‌و کیژه بوو که حه‌زم له نیگاکانی بوو. پێنووسه‌که‌م له په‌نای لاپه‌ڕه‌ی په‌رتووکه‌که‌مدا حه‌شار دا‌و و هه‌رچیێ گوتیان که پێنووس لای کێیه، نه من هاتمه زبان نه پێنووس، ماوه‌یه‌ک رابرد.
جار جارێک نیگای ده‌کرد و جارجارێک هه‌ستم شه‌ڵاڵی ئه‌وینی ده‌بوو، هه‌ستم ئیتر لێم نه‌ئه‌ترسا و به دڵ خۆی سه‌مای ئه‌کرد. مانگ تێپه‌ڕ بوو و دیانا په‌نجه‌ی دایه گه‌روم بۆ کوشتنم، هه‌ڵبه‌ت نازانم بۆ ده‌یویست بمکوژێ؟! به‌ڵام هه‌ر جۆر بێ نه‌یتوانی و ته‌نیا خستمیه ئاویلکه. نه‌ورۆز بوو و له نیشتمانی خۆم راکشا بووم به‌ڵام نازانم چ بوو که هه‌ر په‌شێو و سه‌رلێ شێواو بووم،دیانای مردوو تۆ چیت به من نه‌کرد؟!!!!
نیچه‌م ده‌خوێنده‌وه و پێنووسه‌که‌ی ئه‌و ببووه ته‌نیا جوانی ژووره‌که‌م.
ئه‌و رۆژانه بوو که مامۆستا‌م ده‌یگوت :
- ئاخر به‌سه‌زمان تۆ گه‌ر کچت لێ بستێنه‌وه هه‌موو ژیانت ده‌ڕووخێ!
تازه نه‌یده‌زانی که به‌ڵێن وایه وێنه‌ی دیانایش بده‌م له سینه‌ی دیواری ژووره‌که‌مدا!
شه‌که‌ت و په‌شێوتر له هه‌مووکات هاتمه‌وه نامۆترین وڵات هه‌رچه‌ن که ئێستا ئیتر ده‌ڵێی شار شاری خۆمه.
رۆژێک له‌به‌ر ده‌رکه‌ی زانکۆ هاوارم لێ کرد: خانم که‌ره‌می ببووره...
هاته په‌نام و گوتی: به‌ڵێ!
هه‌موو له‌شم شيڵاڵی ئاوێکی ئه‌هورایی بوو، ته‌نیا ئه‌ونده‌م پێ کرا که بڵێم فه‌رموو پێنووسه‌که‌ت.
ئه‌ویش به په‌له گوتی: سپاس و ماڵ ئاوایی کرد و شڵه‌ژاو رۆی.
ئه‌و رۆی و دیانا هاته‌وه‌و دیانا رۆی و کچێکی تر و کچێکی تر ... هاتن و مردن و رۆیشتن و من مامه‌وه و هه‌ستێکی سه‌ما کردوو و دڵێکی شاد و له‌شێکی پته‌و و هه‌ندێ جار بینه‌ری مه‌رگی هه‌ست و گریان و قوربانی بوون بووم.
چ ژیانێکی سه‌یر، چه‌ن هیوا و ئاوات، یادی به‌خێر چه‌ن مر‌ۆڤم دیت که ئه‌ونده‌یان هاوار کردبوو ده‌نگیان ده‌ر نه‌ده‌هات.
هه‌ندێ شه‌و و سه‌رخۆشی و ئازادی و هه‌ندێ رۆژیش خه‌مباری نیگایێک.
دوا رۆژێک که پێم وابوو که ئیتر ره‌نگه نه‌یبینمه‌وه چوومه به‌ر رێگاکه‌ی و دیسان هاوارم کرد: خانم که‌ره‌می...
راوه‌ستا و ...
پاش چه‌ن چرکه له زه‌ریای ئه‌وین و خۆشه‌ویستی نوقم بوون ، به نیگایه‌کی چاوی ژێر زه‌بر و زه‌نگی برۆی وه‌بیرم هاته‌وه که دیانا ته‌نیا دیانای من نه‌بوو، دیاناکان چه‌ن زۆرن و چه‌ن که‌م.
له‌و رۆژانه‌ی که به‌یه‌که‌وه قسه و پیاسه‌مان ده‌کرد، له‌و رۆژانه‌ی که نیگام ده‌کرد و نه‌یده‌زانی، له‌و رۆژانه‌ی که نیگای ئه‌کرد و نه‌مده‌زانی، له‌وه‌ی که بۆ وامان به‌سه‌رهات و بۆ ده‌بێ وابێ! ( دیسان ئێمه بوونیه قوربانی هه‌ندێ سنوور، ترس و درۆ یان هه‌ندێ تاوانی دێر جوڵانه‌وه، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌موو مرۆڤێک ئازاری تایبه‌ت ده‌بینێ به ۆێی ئه‌وه‌ی که دێر جوڵاوه‌ته‌وه) قسه‌مان کرد.
دیسان کاتی ماڵ ئاوایی هاتبوو پاش چه‌ن کاتژمێر له خۆشه‌ویستی و ئه‌وین ئاخاوتن، پاش سه‌مایه‌کی دڵدارانه، پتر له ده جار گوتمان ماڵ ئاوا و هه‌ر دڵمان نه‌ده‌هات بڕۆین.
به‌ڵام ئاکام هه‌ر رۆیشتنه و هه‌ر دووکمان رۆیشتین، چ ژیانێک، ژیان چه‌ن رازاوه‌یه کاتێکی به‌سه‌ر باڵه‌کانی په‌پووله‌وه ئه‌ڕوانیته ده‌ور و به‌رت ئێستا ته‌نیا من مامه‌ته وه و رسته‌یه‌ک :
- نه‌چه ئیل گاباخ مه‌نه بیر دانه تورک قێز ئاشقم.2
بریا ژیان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوایێ و ئازارت نه‌چێشتبایێ به‌ڵام به پێی مرۆڤ بوون ده‌ڵێن ده‌بێ ئازاریش بچێژی!!!
گوتی: هه‌رگیز له یادت ناکه‌م و هه‌ر وا خۆشم ئه‌وێی.
گوتم: وریای خۆت به، زۆرم خۆش ئه‌وێی.
به‌یه‌که‌وه گرێ درا بووین به پێی مرۆڤایه‌تی و هه‌ست، به پێی ئه‌وه‌ی که مرۆ هه‌مووکات هه‌ڵوه‌دای جوانیه.
به‌ڵام داخۆ بڵێی شه‌یدایی بووبێ یان خۆش‌ویستن، بڵێی له یادم بکا و بڵێی گرینگ بێ وریای خۆی بێ؟؟!!!!
دوا چرکه گوتی: ئۆقۆوئاق و
گوتم: ئه‌ڵاهه تاپشرم3
ته‌واو
پووشپه‌ڕی 2708/ زه‌نجان
1. به زمانی فه‌ڕه‌نسی واتا: خواحافیز.
2. به زمانی تورکی واتا: چه‌ن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وینداری کچه تورکێک بووم.
3. به زمانی تورکی واتا: خواحافیز.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|