
10-19-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شانۆ.....
هه‌ڵاوێرد و
رێسا ( 1 )
( استثناء وقاعده )
بێرتۆڵد بڕێشت
وه‌رگێڕ: خالید خاکی
مرۆڤه‌کان:
بازرگان
رێ‌نوێن
کرێکار
دوو پۆلیس
خاوه‌نی کاروانسه‌را
قازی
ژنی کرێکار
سه‌ره‌ک کاروانی دووهه‌م
دوو یاریده‌ری قازی
************** ده‌ورگێڕه‌کان:
چیرۆکی ئه‌م را
باسی سه‌فه‌رێ ئه‌کا
زاڵمێک و دوو چه‌وسێنراو
پێکه‌وه
ئه‌پێون ئه‌م رێگا
ورد بڕواننه کرده‌وه و بیر و را
به سه‌یری بزانن، هه‌رچه‌ن ئاساییه.
مینا بهراوردکارێکی وشیار و وردبین
به گومانه‌وه ئه‌ڕوانین
تا وه‌کو بزانین
ئه‌وه‌ی به تایبه‌ت بووه به باو
پێویسته یاخۆ
هه‌ر بۆ ناوه و دا‌و
له‌م چاخه ئاڵۆز و بێ به‌زه‌ییه‌دا
که هه‌ر مرۆڤه و
نه زانانه
مرۆڤایه‌تی له دار ئه‌دا
هه‌گه وشیار نه‌بین و
که‌مته‌ر خه‌م بین
کڵاومان با ئه‌یبا.
1.
رقه‌به‌رایه‌تی له بیابانا
کاروانێکی بچووک، به په‌له خه‌ریکی تێپه‌ڕ بوون له بیابانه.
بازرگان: ( روو له دوو هاوڕێکه‌ی، رێ‌نوێن و کرێکار که باره‌کانی به کۆڵه‌وه‌یه) زوو بن خوێڕیانه، ئه‌بێ تا دوو رۆژی‌تر به هان بگه‌ین، چون به هه‌ر له‌ونێ بێ ئه‌بێ رۆژێ زووتر بگه‌ین( روو له بینه‌ران) ئه‌ز کارل لانگمانی بازرگانم و ئه‌چم بۆ ئۆرگا تا له دوا وت و وێژ سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مافێکی تایفهتدا به‌شداری بکه‌م. رهقیبهکانم به دوامۆن. هه‌رکه‌سێ زووتر بگات ئاوا ئه‌وه گۆدهباتهوه. به چستی و چالاکیێ که له خۆم نیشان داوه و به زۆرێک که بۆ هاوڕێکانمم هێناوه، رێگه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م هه‌تا ئێره له ماوه‌یه‌کی نزیک به نیوه‌ی ماوه‌ی پێویست پێواوه. به‌ڵام سه‌د مخابن که رهقیبهکانم شه‌ل و گۆڤ نین و ئه‌وانیش پێ به پێی من هاتوون.( به دوربین چاو له پشت سه‌ری خۆ ئه‌کات) چاوتان لێیه؟! دیسان خه‌ریکن پێمان ئه‌گه‌نه‌وه.( روو له رێ‌نوێن) ده زوو به ئه‌و کرێکاره نه‌ختێ بجووڵێنه. من تۆم هه‌ر بۆ ئه‌وه به کرێ گرتووه که ده‌نووکت به سه‌ر ئه‌وۆ بێ. به‌ڵام وا دیاره ئێوه ئه‌تانه‌وێ من ماڵ وێران که‌ن و به خه‌رجی من بۆ خۆتان پیاسه بکه‌ن، ئه‌زانی سه‌فه‌رێکی وا چه‌نی تێ ئه‌چێ؟! هه‌ڵبه‌ت ، خۆ پاره‌که‌ی له گیرفانی ئێوه ده‌ر ناچێ! به‌ڵام به بزانی! هه‌گه بته‌وێ ئاوا خۆ بخڵافێنی و کڵاو که‌یته سه‌رم له دایره‌ی ئیشی ئۆرگا شکاتت لێ ئه‌که‌م. جا که‌یفی خۆته.
رێ‌نوێن: ( روو له کرێکار) نه‌ختێ پا هه‌ڵگره.
بازرگان: ( لاسایی رێ‌نوێن ئه‌کاته‌وه) نه‌ختێ پا هه‌ڵگره، پا هه‌ڵگره. ئه‌م لاژه لاژه چییه؟ به‌م ده‌م درێژ کردنهوهتا دیاره که قه‌ت نابیته رێنوێنێکی باش. چاتر وابوو رێنوێنێکی گرانترم بگرتایێ. مردووت مرێ سات له‌گه‌ڵ سات زیاتر لێمان نزیک ئه‌بنه‌وه. ده ده‌ی بیرازێکی ئه‌و تهوهزهلهم بۆ بکه! ئاخ.... من لایه‌نگری لێدان نیم به‌ڵام له هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌ها ناسکا کوته‌ک له‌به‌هه‌شته‌وه دێ. هه‌گه پێش له رهقیبهکانم نه‌گه‌م ماڵ وێران ئه‌بم. براکه‌تت بۆ کرێکاری هه‌ڵبژاردووه. دوانی پیا نێ. خزمته، که‌س و کارته، بۆیه لێی ناده‌ی. من ئێوه باش ئه‌ناسم. دڵتان پێوه بێ باش ئه‌تووانن توڕه بن و زگ یه‌ک هه‌ڵدڕن. زوو به بیده به‌ر شه‌ق ئه‌گینا خۆت ئه‌ده‌مه به‌ر شه‌ق و ده‌رت ئه‌که‌م.
کرێکار: ( روو له رێ‌نوێن) لێم ده. لێم ده با ده‌رت نه‌کا. به‌ڵام زۆر توون لێم مه‌ده. ئه‌گینا ته‌واو له پا ئه‌که‌وم.
( رێ‌نوێن له کرێکار ئه‌دات)
چه‌ند ده‌نگ: ( له پشت شانۆوه) هۆ راوه‌ستن. پرسیارێکمان هه‌یه. ئه‌رێ ئه‌مه رێگه‌ی ئۆرگایه؟!هۆ... هۆ.... راوه‌ستن. کارێکمان پێتانه. پرسیارێکمان هه‌یه.... ئه‌رێ ئه‌مه...
بازرگان: ( بێ ئاوڕدانه‌وه) ون بن! ده‌ک شه‌وه بتانباته‌وه ده هه‌نگاو هه‌ڵگرن ده‌ی ، چ لاته لاتێکتانه؟! سێ رۆژه رایان ئه‌کێشم. دوو رۆژی به جنێو و لێدان، رۆژی سێهه‌میشیان به دڵدانه‌وه و به‌ڵێن پێدان. با بگه‌ین به ئۆرگا جا حاڵییان ئه‌که‌م. رهقیبهکانم هێشتا هه‌ر پێ به پێی ئێمه دێن. به‌ڵام شه‌و، ئه‌و کاته‌ی ئه‌وان له خه‌وی شیرینان من رێ ئه‌بڕم و پێشیان ئه‌که‌وم. رۆژی سێهه‌م ئه‌گه‌مه قۆناغی هان. رۆژێ پێش له ره‌قیبه‌کان رۆژی پێش له هه‌مووان . ( گۆرانی ئه‌ڵێ)
شه‌و و رۆژم لێک گرێ دا
رێگه‌ی دژوارم خێرا پێوا
به زه‌بری نه‌قیزه و تێ هه‌ڵدان
وه پێش که‌وتم وه‌ک مه‌ردان
با بێده‌سه‌ڵات دوا که‌وێ
مافی زۆرداره سه‌رکه‌وێ.
2.
کۆتایی رێگه‌ی پڕ له رێبوار
بازرگان: ( نزیک هان که‌وتوونه‌ته‌وه) ئه‌مه ناوچه‌ی هانه. خوایه گیان شوکرێ تۆ پێی گه‌یشتم. ئه‌نجام رۆژێ که‌وتمه به‌ر رهقیبهکانمۆ. پیاوه‌کانم هیلاک و ماندوون و جیا له‌وه‌ش، زۆر رقیان له من هه‌ستاوه. هه‌رچه‌ن باش هاتن به‌ڵام پیاوی مه‌یان نین و ناتووانن گۆ ببنه‌وه. رووت و رهجاڵێکی بێ مێشک و گوێن که چۆن له دایک بوون هه‌ر وه‌هایش ئه‌مرن. سوروشتییه که نا‌وێرن هیچ بڵێن چون به حه‌مدی خوا هێشتا پاسه‌وانمان هه‌یه که ئاسایشت و هێمنایه‌تی بخه‌نه وڵات.
دوو پاسه‌وان: ( له بازرگان ده‌چنه پێش) گشتێ رێک و پێکه قوربان؟! له رێگه و ئاسایشتی رازیی؟
بازرگان: گشتێ رێک و پێکه. ئه‌م رێگه‌م له باتیی چوار رۆژ به سێ رۆژ پێوا. هه‌رچه‌ن رێگه‌یه‌کی ئێجگار سه‌خڵه‌ت و ناخۆش بوو، به‌ڵام من هه‌گه بڕیارێ به‌م ئه‌بێ به جێی بهێنم. عاده‌تم وایه. له‌مه‌ودوا رێگه چۆنه؟ هه‌ر وه‌ها سه‌خڵه‌ت و ناخۆشه؟!
دوو پاسه‌وان: قوربان! له‌مه‌ولا ئه‌گه‌ن به چۆڵگه‌ی قاقڕ و پان و به‌رینی یاهی.
بازرگان: ئه‌کرێ پاسه‌وانمان له‌گه‌ڵا بنێرن؟!
دوو پاسه‌وان: نا قوربان. به داخه‌وه. ئێمه دوا پۆلیسی ئه‌م ناوچه‌ین.
3.
ده‌رکردنی رێ‌نوێن له ناوچه‌ی...
رێ‌نوێن: له‌و وه‌خته‌وه که ماڵ ئاواییمان له پاسه‌وانه‌کان کردوه بازرگانهکهمان ته‌واو گۆڕیاوه. شێوه‌ی قسه کردنی وه‌ک جاران نه‌ماوه. یانی دڵی نه‌رم بووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پێوه‌ندی به سهفهرهکهمانهوه نییه. چون له‌م ناوچه‌یه‌ش که دوا قۆناغی پێش چۆڵگه‌ی یاهییه نه‌یهێشت رۆژێ پشوو به‌ین. نازانم چۆن ئه‌و کرێکاره داماوه به‌و شه‌که‌تیه تا ئۆرگا کێش که‌م. ئه‌وه‌ی راستی بێ ئه‌م مێهرهبانیهی بازرگان زویرم ئه‌کات. ئه‌ترسێم نه‌کا پیلانێکمان پێ بگێڕێ. هه‌میشه هات و چۆیه‌تی. هه‌ر دێت و ئه‌چێت و بیر ئه‌کاته‌وه. هه‌ر نه‌خشه‌یه‌ک داڕێژێ من و ئه‌و کرێکاره چاره ره‌شه چارمان ناچاره و ئه‌بێ به گوێره‌ی بکه‌ین، ئه‌گینا مزهکهمان نادا و یاخۆ له ناوه‌ڕاست چۆڵگه‌ی یاهیا به‌ڕه‌ڵامان ئه‌کات.
بازرگان: ( لێی دێته پێش) وه‌ره تووتن هه‌ڵگره. ئه‌مه‌یش په‌ڕه سیگار. ئه‌زانم که بۆ مژێکی پڕ سییه‌کانتان دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ ئه‌که‌ن. شوکری خوا زۆرمان پێیه. تووتنه‌که‌مان به‌شی سێ جار رۆیشتن بۆ ئۆرگا ئه‌کا.
رێ‌نوێن: ( تووتنه‌که وه‌رئه‌گرێ و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌ڵێ) تووتنه‌که‌مان!
بازرگام: وه‌ره دانیشین برا. بۆ دانانیشی؟ سه‌فه‌ری وا مرۆڤ لێک نزیک ئه‌کاته‌وه. به‌ڵام هه‌گه نه‌ته‌وێ دانیشی هه‌ڵبه‌ت پێویست نییه دانیشی. ئێوه‌ش بۆ خۆتان دان و نه‌ریتێکتان هه‌یه. به راهات من له‌گه‌ڵ تۆ قسه ناکه‌م. تۆیش له‌گه‌ڵ کرێکار قسه ناکه‌ی. ئه‌مانه فه‌رق و فروقێکن که بناغه‌ی دنیایان له‌سه‌ر دانراوه. به‌ڵام خۆ ئه‌تووانین پێکه‌وه سیگار بکێشین. نا؟! ( پێده‌که‌نێ) به تایبه‌ت خۆشم له‌م ره‌فتاره‌ت دێ. ئه‌مه‌یش خۆی شه‌رمێکی نهجیبانهیه. له‌م جیهانه‌دا هه‌ر که‌سێ پله و مقامێکی هه‌یه. زۆر باشه. گشت که‌ل و په‌له‌کان کۆ که‌ره‌وه. ئاویشت له بیر نه‌چێ. به‌و جۆره‌ی که ئه‌ڵێن له‌و وشکه زیهدا به ده‌گمه‌ن چاڵاو ده‌س که‌وێ. راستی ئه‌مه‌وێ شتێکت پێ بڵێم. بڕوانه کاکه‌گیان! ئاگات لێ بوو کاتێدات له‌و کرێکاره چۆن مۆڕه‌ی لێ ئه‌کردی؟! له‌وانه‌یه پێویست بێ له‌مه‌و دوا به ته‌واوی ره‌وشتی خۆت بگۆڕی. چون هاکاو دیتت ناچار بووین زیاتر که‌وینه خۆ و زیاتر په‌له‌مان بێ. ئه‌مه‌یش له مرۆڤێکی باش ناچێ. ئه‌و ناوچه‌یه‌ش که ئه‌چین چۆڵگه‌یه‌کی قاقڕ و پان و به‌رینه. ئاگادار به نه‌کا له ناوه‌ختا ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێ. تۆ مرۆڤێکی باشی. مزیشت زیاتره و کۆڵیش هه‌ڵناگری و چ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌مه قورس و قاییمتره که ئه‌و رقی لێت بێ. یانی هه‌ر ئه‌مه ئه‌بێته بنه‌مای رق و قینی ئه‌و. جا به رای من ئه‌که‌ی زۆر خۆتی لێ نزیک مه‌که‌رۆ. من بۆ تۆمه( رێ‌نوێن له درگایه‌کی ئاوه‌ڵاوه ئه‌چێته حه‌وشه. بازرگان به ته‌نێ دانیشتوه.) ئه‌وانه زۆر سه‌یرن.
( بازرگان بێده‌نگ دانیشتووه. رێ‌نوێن هه‌ر له‌و نزیکه‌دا ئاگاداری کرێکاره که خه‌ریکی به‌ستنی بارگه و بنه‌یه. پاشان دائه‌نیشێ و سیگارێ ئه‌کێشێ. کرێکار کاتێ کاره‌که‌ی دوایی دێ دائه‌نیشێ. رێ‌نوێن تووتن و کاغه‌زی پێ ئه‌دا و ده‌ست ئه‌که‌ن به وت و وێژ)
کرێکار: بازرگان هه‌میشه ئه‌ڵێ هه‌گه نه‌وت له زه‌وی ده‌ربێنن خزمه‌تێکی گه‌وره به مرۆڤایه‌تی کراوه. هه‌گه نه‌وت ده‌ربێنن، لێره هێڵی ئاسن دروست ئه‌کرێ و هه‌موو ژیانیان پڕ ئه‌بێ له پیت و به‌ره‌که‌ت. بازرگان ئه‌ڵێ لێره هێڵی ئاسن ساز ئه‌که‌ن. ئه‌ی ئه‌و کاته من بۆ به‌ڕێ چوونی خۆم و ژن و مناڵم چی بکه‌م؟!
رێ‌نوێن: خه‌فه‌ت مه‌خۆ. به‌م زووانه هێڵی ئاسن دروست نابێ. من و تۆ نایبینین. ئه‌ڵێن کاتێ نه‌وت دۆزرایه‌وه باسی ناکه‌ن و ئه‌یشارنه‌وه. که‌سێ که کانیه‌که، ئه‌و کانیه‌ی که نه‌وتی لێ دێته‌ده‌ر ئه‌به‌سێ، مافی وسکوت وه‌رئه‌گرێ یانی پاره‌ی ده‌مکوت کردنی خۆ وه‌رئه‌گرێ. ئه‌م بازرگانه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌مه وا به په‌له‌یه. نه‌وتی ناوێ، مافی وسکوتی ئه‌وێ.
کرێکار: تێناگه‌م.
رێ‌نوێن: هیچ که‌س تێناگات.
کرێکار: لێره به‌دواوه ئه‌گه‌ینه چۆڵگه و رێ ناخۆشتر ئه‌بێ. خوا بکا تا ئاخت لاقه‌کانم له دوم بێن.
رێ‌نوێن: دڵنیا به. زۆریش سه‌خڵه‌ت نییه.
کرێکار: ئه‌م شوێنه رێگر و جه‌رده‌ی لێنیه؟!
رێ‌نوێن: ئه‌بێ ئه‌م رۆژی هه‌وه‌ڵه باش وریا بین. له‌م ده‌ور و به‌ره گشت چه‌شنه مرۆڤێکی لێیه.
کرێکار: پاش ئه‌مڕۆ چی؟
رێ‌نوێن: له چۆمی میر mir که تێپه‌ڕین، ته‌واوه. به قه‌راغ چاڵاوه نهوتهکانا ئه‌ڕۆین.
کرێکار: تۆ رێگاکه باش ئه‌زانی؟!
رێ‌نوێن: ئه‌ی چۆن.( بازرگان ده‌نگیان ئه‌بیسێ. ئه‌چێته پشت درگاکه و کۆڵ‌یان لێ ئه‌گرێ)
کرێکار: په‌ڕانه‌وه له چۆمی میر گرانه؟
رێ‌نوێن: له‌م وه‌رزه‌دا نا، به‌ڵام هه‌گه ئاوه‌که‌ی بێته سه‌ر گشتێ دائهتلێنێ.
بازرگان: به راستی خه‌ریکه له‌گه‌ڵ کرێکار قسه ئه‌کات. پێکه‌وه وت و وێژ ئه‌که‌ن. سیگار ئه‌کێشن.
کرێکار: ده‌ی ئه‌گه‌ر وا بێ چۆن مرۆڤ ئه‌په‌ڕێته‌وه؟
رێ‌نوێن: هه‌موو هه‌شت رۆژه ، تا هه‌شت رۆژ سه‌ور ئه‌که‌ی. پاش هه‌شت رۆژ مه‌ترسی نامێنێ و ئه‌په‌ڕیته‌وه.
بازرگان: ده‌ک موباره‌ک نه‌بێ. دانیشتووه مۆجگاری ئه‌کات که په‌له‌ی نه‌بێ و گیانی ئازیزی تووشی مه‌ترسی نه‌کات. ئه‌م کابرا جێی مه‌ترسییه. ئه‌و پیاوه نییه که به قازانجی من بێ و پچێ. له‌مه خراپتریشی لێ ئه‌وه‌شێته‌وه. به‌م له‌ونه بێ ئه‌وان دووانن و من تاقی ته‌نیا خۆم. ئه‌بێ هه‌رچی زووتر به‌ڕه‌ڵای که‌م.( ئه‌چێته حه‌وشه و لێیان نزیک ئه‌بێته‌وه) پێم گوتی بزانه باره‌کان باش به‌سراون یاخۆ نا. ( له بارێک ئه‌نه‌وێ تا په‌ته‌که‌ی بپچڕێ) ئه‌مه چ بار بهستنێکه؟ هه‌گه په‌ته‌که‌ی بپچڕێ ئه‌بێ رۆژێ به لایه‌وه راوه‌ستین. تۆیش هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ت زۆر پێخۆشه. راوه‌ستان. نا؟!
رێ‌نوێن: کێ ئه‌ڵێ من راوه‌ستانم پێخۆشه؟ ئه‌وسا پهتهکهیش هه‌تا به زۆر لێی نه‌نه‌وی ناپچڕێ.
بازرگان: ئێ؟ ئێستا چه‌نه وه چه‌نه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ی؟! په‌ته‌که چڕا یان نهچڕا؟ هه‌گه پیاوی چاو ببڕه ناوچاوم و بڵێ نهچڕا. تۆ جێی متمانه نیت. نابێ متمانه‌ت پێ بکه‌م. هه‌ڵه‌م کرد که به دهمتۆ پێکه‌نیم. ئێوه و مانان بۆ ئه‌وه نابن. رێ‌نوێن که نه‌تووانێ جێی قه‌یر و حورمه‌تی هاوڕێکانی بێ به کاری من نایه‌ت. وا دیاره تۆ بۆ کرێکاری خوڵقاوی. تۆ به پێی به‌ڵگه، کهسهکانیترم لێ هان ئه‌ده‌ی.
رێ‌نوێن: به‌ڵگه؟! کام به‌ڵگه؟!
بازرگان: به‌ڵێ؟! زۆرت پێخۆشه بزانی؟! ده باشه ، تۆ ده‌رکرای!
رێ‌نوێن: به‌ڵام ئێوه ناتووانن له نیوه‌ی رێدا ده‌رم بکه‌ن.
بازرگان: ناتووانم؟! زۆر باش ئه‌تووانم و ئه‌بێ زۆریش مه‌منونم بی که له دایره‌ی ئیشی ئۆرگا شکایه‌تت لێ ناکه‌م. وه‌ره ، ئه‌مه‌یش مزی تۆ، بابه‌تی ئه‌و رێگه‌ی که پێواومانه. ( بانگ له خاوه‌نی کاروانسه‌را ئه‌کات) کاروانسه‌رادار!
( خاوه‌ن کاروانسه‌را دێ)
بازرگان: ئێوه شایه‌د بن. مزهکهم پێداوه( به رێ‌نوێن) هه‌ر ئێستا پێت ئه‌ڵێم وا چاکه له ئۆرگا نه‌تبینمه‌وه( چاوێ به سهرتاپایا ده‌خشێنێ) قه‌ت نابی به هیچ کاره( له‌گه‌ڵ کاروانسه‌رادار ده‌چنه ژووره‌که‌یتر) ئێستا رێئهکهوین. هه‌گه مه‌ترسیه‌ک هاته رێم. ئێوه ئاگادار بن که من و ئه‌و پیاوه( ئیشاره‌ت به کرێکار ئه‌کات) پێکه‌وه رۆیشتین( خاوه‌نی کاروانسه‌را به ئیشاره‌تی ده‌ست و سه‌ر راده‌گه‌یه‌نێ که له قسه‌کانی ئه‌و تێنه‌گه‌ییشتووه)
بازرگان: ( دائه‌چڵه‌کێ) تێ ناگات! که واته هیچکه‌س لێره نییه که بزانێ رووم له کوێ کردووه. خراپتر له گشتی ئه‌مه‌یه که ئه‌م چاوبرسیانهیش باش ئه‌زانن که شایهدێکمان نییه. ( دائه‌نیشێ و نامه‌یه‌ک ئه‌نووسێ)
رێ‌نوێن: ( روو له کرێکار) هه‌ڵه‌م ئه‌وه بوو که له لای تۆوه دانیشتم. باش ئاگادار به. ئه‌م کابرایه ئێجگار ناجسنه( قومقومه‌که‌ی پێ ئه‌دات) ئه‌م ئاوه پاشه‌که‌وت خه. دایشاره. هه‌گه رێ هه‌ڵه که‌ن تۆ چۆن ده‌ره‌قه‌تی دی، حه‌تمه‌ن ئاوه‌که‌ت لێ ئه‌ستێنێ. وه‌ره با پێت بڵێم له کوێوه بڕۆن.
کرێکار: وا چاتره که نه‌ڵێی. نابێ بزانێ که من و تۆ پێکه‌وه قسه ئه‌که‌ین. هه‌گه ده‌رم کات ماڵ‌وێران ئه‌بم. ئه‌تووانێ مزهکهیشم نه‌دات چون به پێچه‌وانه‌ی تۆ من ئه‌ندامی هیچ رێکخراوه‌یه‌ک نیم و ناچار ئه‌بێ گشتێ قه‌بووڵ بکه‌م.
بازرگان: ( به خاوه‌ن کاروانسه‌را) ئه‌م کاغه‌زه به‌ن به‌و که‌سانه‌ی که سبه‌ینێ ئه‌گه‌نه ئێره و به‌ره‌و ئۆرگا دێن. له‌مه‌ولا ته‌نیا کرێکارم له‌گه‌ڵه.
خاوه‌ن کاروانسه‌را: ( سه‌ر رائه‌وه‌شێنێ و کاغه‌زه‌که وه‌رئه‌گرێ) به‌ڵام خۆ ئه‌و رێ نازانێ.
بازرگان: ( له‌گه‌ڵ خۆ) که واته له قسه‌کانمان حاڵی ئه‌بێ. پێشتر گه‌ره‌کی نه‌بوو حاڵیبێ! ئه‌زانێ چی بکات. نایه‌وێ له‌م کارانه‌دا ببێ به شایه‌د و خۆ تووشی گێره و کێشه کات( به خاوه‌ن کاروانسه‌را تووند) رێگه‌ی ئۆرگا به کرێکاره‌که‌م پیشان ده. ( خاوه‌ن کاروانسه‌را ئه‌چێته لای کرێکار و رێگهیکهی پێ نیشان ئه‌دا. کرێکاره‌که چه‌ند جارێ به په‌له سه‌ر رائه‌وه‌شێنێ)
بازرگان: ئه‌زانم که شه‌ڕ و قڕهیهکم له پێشه( ده‌مانچه‌که‌ی ده‌ردێنێ و پاکی ئه‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ کاره‌که‌یا گۆرانی ئه‌ڵێ)
با بێده‌سه‌ڵات دوا که‌وێ
مافی زۆرداره سه‌رکه‌وێ
زه‌وی بۆ ئه‌بێ نه‌وتم باتێ
کرێکار بۆ ئه‌بێ بارم له کۆڵ نێ
چون زه‌وی و نه‌وت و کرێکار و بار
هه‌موو خوڵقاون بۆ خزمه‌تی زۆردار
له‌م جیهانه‌دا رێسا وایه
ئێجگار جوان و په‌سند و ره‌وایه
با بێده‌سه‌ڵات دوا که‌وێ
مافی زۆرداره سه‌رکه‌وێ2
( ئاماده‌ی سه‌فه‌ر ، دێته حه‌وشه) رێگه‌که فێر بووی؟!
کرێکار: به‌ڵێ گه‌وره‌م.
بازرگان: که وایه بۆ راوه‌ستاوی؟! رێ که‌وه( بازرگان و کرێکار ئه‌ڕۆن، خاوه‌ن کاروانسه‌را و رێ‌نوێن چاویان لێده‌که‌ن)
رێ‌نوێن: نازانم هاوڕێکه‌م رێگه‌که فێر بوو یان نا، زۆر زوو ووتی: به‌ڵێ.
4.
وتووێژ له********* پڕ له مه‌ترسیا...
کرێکار: ( گۆرانی ئه‌ڵێ) ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ئۆرگا
هیچ لێم ناگرێ رێگا
هیچ جه‌رده‌یه‌ک نابێته رێگرم
وشکهزیش نابێته به‌رگرم
ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ئۆرگا
پاره وه‌ر ئه‌گرم ،( ئه‌کڕم نان و چا2)
بازرگان: ئه‌م کرێکاره چه‌نێ بێ خه‌مه. ئه‌م ده‌ور و پشته پڕه له جه‌رده، پڕه له‌و چاو برسییانه‌ی که چه‌قی رێ له پیاو ئه‌گرن که‌چی ئه‌و گۆرانی ئه‌ڵێ( بگه کرێکار) من هه‌میشه رقم له‌و رێنوێنه بوو. رۆژێ خۆی توڕه ئه‌کرد ، رۆژێ کهوشهکانمی ئه‌لسته‌وه. پیاوێ نه‌بوو جێمتمانه بێ.
کرێکار: به‌ڵێ گه‌وره‌م( دیسان گۆرانی ئه‌ڵێ)
رێگه‌ی ناخۆشم ، ته‌ق ته‌قه به‌رده
دڵم بێ هێز و له‌شم سڕ و سه‌رده
به‌ڵام چه‌ن خۆشه گه‌یشتنم به ئۆرگا
پاره وه‌رگرتن بۆ کڕینی نان و چا.
بازرگان: چییه وا گۆرانی ئه‌ڵێی و که‌یفت سازه؟ ره‌نگه له جه‌رده و رێگر نه‌ترسی، ها؟ یاخۆ پێت وایه هه‌ر چیهکیشت لێ بستێنن خۆ هی خۆت نییه و هی منه. ده‌سا به تون ها؟
کرێکار: ( گۆرانی ئه‌ڵێ) ژنه‌که‌م چاوه‌ڕێم ئه‌کا
مناڵهکهیشم له ئۆرگا
له‌وێ پاره وه‌رگرتنه و ...
بازرگان: بیبڕێنهرۆ. نامه‌وێ گۆرانی بڵێی... ئاگات له ده‌نگی خۆت نییه. ده‌نگت ئه‌ونه زله له ئۆرگا ئهبیسرێ. به‌م له‌ونه گشت جه‌رده و رێگرهکانمان لێ کۆ ئه‌بێته‌وه. سبه‌ینێ که گه‌یشتین ئه‌ونه گۆرانی بڵێ هه‌تا له‌به‌رت ئه‌مێنێته‌وه.
کرێکار: به‌ڵێ گه‌وره‌م.
بازرگان: ( که له پێشه‌وه ئه‌ڕوات) هه‌گه بێن و ته‌پ بده‌نه سه‌رمان ته‌نانه‌ت ساتێکیش داکۆکی له‌و چت و مه‌که ناکات. له راستیدا وه‌زیفه‌یه‌تی که له کاتی مه‌ترسیدا وه‌ک چۆن ماڵ و گیانی خۆ ئه‌پارێزێ وه‌هایش چت و مه‌کی من بپارێزێ. به‌ڵام هه‌رگیز کاری وا ناکات. چاوچنۆکانه... قسه‌یش ناکات. به‌م شێوه من نازانم چی له مێشکیایه‌تی. بۆ وێنه بۆ له دوای منه‌وه دێ؟ خۆ رێگاکه ئه‌زانێ. جیا له‌وه ، من ئه‌با بۆ کوێ؟! ( ئاوڕێک ئه‌داته‌وه و ئه‌بینێ که کرێکار که به ده‌سره‌یه‌ک شوێن پێکانیان له‌سه‌ر لمه‌کان ئه‌سڕێته‌وه) ئه‌وه چی ئه‌که‌ی؟
کرێکار: شوێن پێمان ئه‌سڕمه‌وه.
بازرگان: ئه‌کرێ فه‌رمووی بۆ چی؟!
کرێکار: با جه‌رده و رێگر شوێن پێمان هه‌ڵنه‌گرن.
بازرگان: ئێ ئێ که وا. به‌ڵام ناشێ بزانم تۆ من به‌ره‌و کوێ ئه‌به‌ی؟ وه‌ره. وه‌ره پێشم که‌وه.( بێده‌نگ ئه‌ڕۆن. بازرگان له‌گه‌ڵ خۆ) له‌سه‌ر ئه‌م لمانه شوێن پێ باش دیاره. له راستیدا وا باشتره بیسڕینه‌وه.
5.
له قه‌راغ چۆمی خوڕی میر.
کرێکار: گه‌وره‌م هه‌ڵه‌مان نه‌کردووه. ئه‌وه‌ش چۆمی میر. له‌م وه‌رزه‌دا په‌ڕینه‌وه ده‌گمه‌ن نییه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که ئاو ههڵنهسابێ. هه‌گه ئاوه‌که‌ی هه‌ڵسابێ ئێجگار پڕ مه‌ترسیه... ( نزیک ئه‌بنه‌وه) ئاوه‌که‌ی زۆره، وهکوشتێ ئاوه‌که‌ی هه‌ڵساوه.
بازرگان: ئه‌بێ بپه‌ڕینه‌وه.
کرێکار: به‌ڵام ئه‌بێ تا هه‌شت رۆژ راوه‌ستین با بنیشێته‌وه ئه‌وسا به بێ مه‌ترسی ئه‌په‌ڕینه‌وه... ئێستا له‌وانه‌یه بمانخنکێنێ.
بازرگان: ئه‌بێ تاقی که‌ینه‌وه. ئێمه ته‌نانه‌ت رۆژێکیش ناتووانین راوه‌ستین.
کرێکار: مادام که وه‌هایه. ئه‌بێ بوارێک ره‌چاو بکه‌ین، یاخۆ به‌له‌مێ ده‌س خه‌ین.
بازرگان: ئه‌مه زۆر ئه‌خایه‌نێ.
کرێکار: ئاخر من مه‌له نازانم.
بازرگان: ئاوه‌که‌ی زۆر نییه.
کرێکار: ( دارێک ئه‌کا به ناو ئاوه‌که‌دا) قوڕ به‌سه‌رم . په‌ی نادا.
بازرگان: وا نییه. با بچیته ناو ئاوه‌که مهلهیش فێر ئه‌بی. کێ له وشکاییا فێری مه‌له بووه؟! تۆ نازانی . ره‌نگه هه‌ر نهیشزانی بۆ ئه‌چین بۆ ئۆرگا. ها؟ ئه‌زانی هه‌گه نه‌وت له زه‌وی ده‌ربێنن چ خزمه‌تێکی گه‌وره به مرۆڤایه‌تی ئه‌کرێ؟! هه‌گه چاڵاوی نه‌وت لێده‌ن هێڵی ئاسنیش دروست ئه‌بێ و هه‌موو بار و دۆخی ژینیان ئه‌گۆڕدرێ. نان بۆ گشت که‌س ده‌س ئه‌دا. گشت ئه‌بنه خاوه‌نی جل و به‌رگ و نان و پێخۆر و هه‌زار شتی‌تر. به‌ڵام کێ ئه‌بێ ئه‌م کاره بکات؟ ئێمه! هه‌موو شتێ پێوه‌ندی به‌م سه‌فه‌ره‌ی ئێمه‌وه هه‌یه. نه‌ختێ بیری لێ بکه‌وه. گشت خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ت چاویان بڕیوه‌ته تۆ و نیازمه‌ندی تووان و بڕشتی تۆن. تۆیه‌کی ئاسایی. ئه‌وسا تۆ ئه‌ته‌وێ هه‌ست به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆ نه‌که‌ی؟!
کرێکار: ( که تا ئێستا به‌ڕێزه‌وه گوێی داوه و سه‌ری بۆ له‌قاندووه) من باش مه‌له نازانم.
بازرگان: ده‌ی منیش گیانی خۆم ئه‌خه‌مه مه‌ترسیه‌وه( کرێکار به رێزه‌وه سه‌ری بۆ ئه‌له‌قێنێ) هیچ له کرده‌وه‌ت تێناگه‌م، خاوه‌نی بیر و رایه‌کی ناپه‌سه‌ندی. پێت خۆش نییه زووتر به ئۆرگا بگه‌ی و له‌وانه‌یه بته‌وێ هه‌ر نه‌گه‌ی. هۆیشی ئه‌مه‌یه که رۆژ مزی و له راسته‌قینه‌دا خۆشت له‌م سه‌فه‌ره نایه‌ت و ته‌نیا له بیری مزی خۆتای.
کرێکار: ( له قه‌راغ چۆم راوه‌ستاوه و دوو دڵه) چبکه‌م؟! ( گۆرانی ئه‌ڵێ) ئه‌م چۆمه ، ئێجگار خوڕه، گۆمه
مه‌له نازانم ، ئه‌ترسێم، مه‌مکه‌ن لۆمه
دوو پیاوین، پێکه‌وه راوه‌ستاوین
یه‌ک دوو دڵین، یه‌ک لێ بڕواین
لێبڕوا ئازایه، ئاخۆ وایه؟! دوو دڵ ترسنۆکه
یه‌کیان چاوه‌ڕێی مامه‌ڵه، ئه‌ویتر چه‌پۆکه
یه‌کیان سه‌رکه‌وتوو ئه‌گاته ئه‌و قه‌راغه
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی خۆ ئه‌کاته بناغه
ئه‌ویتریان ئه‌کاته مه‌ترسیه‌کی تازه
خهفهتێکیتری بۆ ته‌یار و سازه
ئاخۆ هه‌ردووکیان ئازا و دلێرن
ئاخۆ هه‌ر دووکیان زانا و تێرن؟!
سه‌د مخابن! له‌و چۆمه‌ی که هه‌ر دوو
لێی ئه‌په‌ڕێنه‌وه زوو به زوو
ناگه‌نه ئه‌و به‌ر دوو سه‌رکه‌وتوو
ئێمه و من و تۆ
نین هاوسه‌نگ و هاوبۆ
ئێمه سه‌رئه‌که‌وین به‌ڵام
تۆ دڵشاد و من هه‌روام.
به‌لانی که‌مه‌وه ئیزن به نیوه رۆژێ پشوو به‌ین. ئه‌ز ماندووم. هیلاکم ، با ماندوویه‌تیم ده‌رچێ ئه‌وسا به‌ڵکوو بتووانم بپه‌ڕێمه‌وه.
بازرگان: من رێگهیهکیتریش ئه‌زانم. ده‌مانچه‌که‌م ئه‌نێم به کهلهکهتهوه و مه‌رج ئه‌که‌م که له ئاوه‌که ئه‌په‌ڕیته‌وه( پاڵی پێوه ئه‌نێ و له‌گه‌ڵ خۆ) به هۆی پارهکهمهوه له جه‌رده‌کان زیاتر له‌و ئاوه خوڕه ئه‌ترسێم( گۆرانی ئه‌ڵێ)
وایش نه‌بێ مرۆڤ چۆن سه‌رئه‌که‌وێ
قشکهزی و چۆمی خوڕ ئه‌نرێته ژێر پێ
وا نه‌بێ چۆن مرۆڤ زاڵ ئه‌بێ به سه‌ر مرۆڤا
چۆن به چاڵاوی نه‌وت ئه‌گا تا ته‌وافی کا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|