
10-19-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌ڵاوێرد و
رێسا ( 2 )
( استثناء وقاعده )
بێرتۆڵد بڕێشت
وه‌رگێڕ: خالید خاکی
6.
ئۆردوگا
کاتی شه‌وه، کرێکار که ده‌ستێکی شکاوه ، تێ‌ئه‌کۆشێ خێوه‌تێ هه‌ڵدات. بازرگان دانیشتووه و چاوی لێده‌کات.
بازرگان: خۆ پێم ووتی. چون ده‌ست له کاتی په‌ڕینه‌وه له چۆم شکاوه، ئه‌مڕۆ پێویست ناکا خێوه‌ت هه‌ڵده‌ی( کرێکار درێژه به کاره‌که‌ی ئه‌دات) هه‌گه فریات نه‌که‌وتایه‌تم ئه‌خنکای( کرێکار هه‌ر خه‌ریکی کاره) هه‌ڵبه‌ت خۆت باش ئه‌زانی که من به‌رپرسیاری ئه‌م به‌ڵایه نیم. ئه‌و کۆته داره له‌وانه بوو له‌منیش که‌وێ. به‌ڵام له‌م سه‌فه‌ره‌دا ئه‌م به‌ڵا به‌سه‌رتا هاتووه. من ئێستا پاره‌ی نه‌ختم زۆر پێ نی‌یه، به‌ڵام هه‌ر بگه‌ینه ئۆرگا، له‌وێ بانکی لێ‌یه، پاره‌ت پێ ئه‌ده‌م.
کرێکار: به‌ڵێ گه‌وره‌م.
بازرگان: چ وڵامێکی کورت و موخته‌سه‌ر! وا لێم مۆڕ ئه‌بێته‌وه ئه‌ڵێ‌ی من ده‌ستم شکاندووه. بوغزایی‌تر له‌م کرێکارانه له جیهانا نی‌یه. ( به کرێکار) ئه‌تووانی راکشێ‌ی( دوور ئه‌که‌وێته‌وه و له سوچێک دائه‌نیشێ) وا دیاره خۆی به قه‌د من به په‌رۆش نی‌یه. ئه‌م تایفه‌ی ره‌ش و رووته بۆیان گرینگ نی‌یه ساخ بن یاخۆ ناساخ. ئه‌مانه به له‌ونێکی سوروشتی بێده‌سه‌ڵاتن. هه‌رگیز دڵیان بۆ خۆیان ناسووتێ. وه‌ک چۆن ئێمه شتی ناحه‌ز و نابار فڕێ ئه‌ده‌ین. ئه‌وانیش ئاوا خۆیان فڕێ داوه چون ناحه‌ز و نابارن. ته‌نیا ئه‌وکه‌سانه‌ی که رێک و پێک و له‌ش ساخ و پۆشته و په‌رداخن شیاوی خه‌بات و سه‌رکه‌وتنن( گۆرانی ئه‌ڵێ)
نه‌خۆش و ناساخ به‌ره‌و نه‌مان و مردن
ساخ و ئازا، ژیان و سه‌رکه‌وتن
ئه‌وانه‌ی بێ تووانن، بێ ده‌ره‌تانن
ناحه‌زکه‌رانی سیمای جیهانن
ژیان جوانه، به‌هه‌شتی به‌رینه
بۆ پیاوی ئازادی بێ به‌زینه
( کرێکار نزیک بووه‌ته‌وه ، بازرگان ئه‌یبینێ و ئه‌ترسێ)
بیستی! راوه‌سته. جوڵه مه‌که. چت ده‌وێ؟
کرێکار: گه‌وره‌م، خێوه‌ته‌که ئاماده‌یه.
بازرگان: وا له نێو تاریکاییا مه‌گه‌ڕێ. پێم خۆش نی‌یه. پێم خۆشه کاتێ که‌سێ لێم نزیک ئه‌بێته‌وه ده‌نگی پای ببیسم. کاتێکیش له‌گه‌ڵ یه‌کێکا قسه ئه‌که‌م پێم خۆشه چاو ببڕمه ناوچاوی. بڕۆ راکشێ. پێویست ناکا ئه‌وه‌ن په‌رۆشی من بی( کرێکار ئه‌گه‌ڕێته‌وه) راوه‌سته! تۆ بڕۆ ناو خێوه‌ته‌که! من هه‌ر لێره دائه‌نیشم. من فێری هه‌وای ئازادم( کرێکار ئه‌چێته‌وه نێو خێوه‌ته‌که) پێم خۆشه بزانم چه‌نێ له گۆرانیه‌که‌می بیستووه. هێشتا هه‌ر خرته‌ی دێ.( کرێکار زۆر به وردی خه‌ریکه جێگه‌که‌ی را ئه‌خا)
کرێکار: خوا بکا تێ‌نه‌گا. به یه‌ک ده‌ست ده‌گمه‌ن بتووانم گژ و گیا هه‌ڵکه‌نم.
بازرگان: نابێ ئه‌رخایه‌ن بم. متمانه کردن گه‌وجیه‌تیه. من ده‌ستم شکاندووه و له‌وانه‌یه هه‌رگیز چا نه‌بێته‌وه. سه‌یر نی‌یه هه‌گه بیه‌وێ تۆڵه‌م لێ بکاته‌وه. پیاوێکی ده‌سه‌ڵاتدار که نووستوه له پیاوێکی بێده‌سه‌ڵات ئازاتر نی‌یه. مرۆڤ نابێ هه‌وساری خه‌و شل بکات. هه‌ڵبه‌ت وا چاتره که بڕۆمه ناو خێوه‌ته‌که و له‌وێ دانیشم، لێره له‌وانه‌یه پیاو تووشی گشت نه‌خۆشینێ ببێ. هه‌رچه‌ن که هیچ نه‌خۆشینێ وه‌ک مرۆڤی ره‌ش و رووت پیس نی‌یه. تۆزێ پوڵ وه‌رئه‌گرێ و پێ به پێ‌ی من دێ. منێ که ئه‌م گشت پاره‌م هه‌یه. هه‌رچه‌ن رێ بۆ هه‌ردووکمان وه‌ک یه‌ک وایه. به‌ڵام... کاتێ مانوو ببوو لێم دا. رێ‌نوێن له‌گه‌ڵ ئه‌وا قسه‌ی کرد و به‌م هۆیه‌وه ده‌رم کرد. کاتێکیش- هه‌رچه‌ن له‌وانه‌یه هه‌ر به راستی‌ی له ترسی جه‌رده‌کان- شوێن پێمانی ئه‌سڕییه‌وه لێ‌ی توڕه بووم. وه‌ختێکیش ترسا له چۆم بپه‌ڕێته‌وه ده‌مانچه‌که‌م نا به که‌له‌که‌یه‌وه. ئێستا بڕۆم و له‌گه‌ڵ که‌سێکی وا له ژێر خێوه‌تێکا بنووم؟ هه‌ر کارێ بکات ناتووانێ فریوم بات و پێم بسه‌لمێنێ که زویر نه‌بووه و هیچی به دڵه‌وه نه‌گرتووه. زۆرم پێخۆشه بزانم ئه‌یه‌وێ چ پیلانێ بگێڕێ. ( کرێکار به ئه‌رخایه‌نی رائه‌کشێ.)چوونه ژێر ئه‌و خێوه‌ته شێتیه‌تیه.
7.
به‌ش کردنی ئاو
ئه‌لف
بازرگان: بۆ راوه‌ستاوی؟
کرێکار: گه‌وره‌م ، رێ کۆتایی پێ هاتووه.
بازرگان: ده‌ی؟ کرێکار: گه‌وره‌م، هه‌گه ئه‌ته‌وێ لێم ده‌ی له باڵه شکاوه‌که‌م مه‌ده. من له‌مه به دوا رێگاکه نازانم.
بازرگان: نازانی؟! مه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه له قۆناغی هان بۆی راڤه نه‌کردی؟!
کرێکار: با گه‌وره‌م.
بازرگان: کاتێ پرسیارم لێ کردی که فێر بووی یان نا، ووتت: به‌ڵێ کرێکار: به‌ڵێ گه‌وره‌م.
بازرگان: به‌ڵێ و ده‌ردی بێده‌رمان، فێر نه‌بووی؟
کرێکار: نا گه‌وره‌م.
بازرگان: ئه‌ی بۆ ووتت: به‌ڵێ!؟
کرێکار: ئه‌ترسام ده‌رم بکه‌ی. ته‌نیا ئه‌وه ئه‌زانم که ئه‌بێ شوێن چاڵاوه‌نه‌وته‌کان بگرین و بڕۆینه به‌رۆ.
بازرگان: ده‌ی رێ که‌وه.
کرێکار: به‌ڵام نازانم چاڵاوه‌نه‌وته‌کان له کوێن.
بازرگان: رێ که‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه مه‌ده که کڵاو که‌یته سه‌رم. خۆم باش ئه‌زانم که پێشتریش له‌م رێگه‌وه هاتووی.
کرێکار: وا چاتر نی‌یه چاوه‌نواڕی ئه‌وانه‌ی دواوه بکه‌ین؟
بازرگان: نا، رێ‌که‌وه( درێژه به رێگه‌یان ئه‌ده‌ن)
بێ
بازرگان: به‌ره‌وکوێ ئه‌چی؟ ئه‌مه به‌ره‌وباکووره. رۆژهه‌ڵات له‌ولاوه‌یه ( کرێکار به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات ئه‌ڕوات) راوه‌سته. پێت وایه چیه؟! ( کرێکار رائه‌وه‌ستێ و سه‌ری دائه‌خات) بۆ تماشای چاوه‌کانم ناکه‌ی؟
کرێکار: پێم وابوو رۆژهه‌ڵات له‌و لایه یه.
بازرگان: قنگر و ماس به وه‌ختی خۆی! پێت حاڵی ئه‌که‌م چۆن ئه‌بێ رێ‌نوێنیم که‌ی( لێ‌ی ئه‌دات) ئێستا ئه‌زانی رۆژهه‌ڵات له کام لایه یان نا؟
کرێکار: ( ئه‌زریکێنێ) له‌و ده‌ستم مه‌ده.
بازرگان: رۆژهه‌ڵات له کام لایه؟
کرێکار: هه‌و لایه.
بازرگان: چاڵاوه‌کان!؟
کرێکار: ئه‌وه‌تان.
بازرگان: ( رق ئه‌ستور) ئه‌وه‌تان!؟ به‌ڵام تۆ خه‌ریک بووی له‌م لاوه بڕۆی.
کرێکار: نا گه‌وره‌م.
بازرگان: ئێ؟! که واته له‌م لاوه نه ئه‌ڕۆیشتی! ( لێ‌ی ئه‌دات) له‌م لاوه ئه‌ڕۆیشتی یان نا؟!
کرێکار: به‌ڵێ گه‌وره‌م.
بازرگان: چاڵاوه‌کان له کام لان؟( کرێکار بێده‌نگه، بازرگان به رواڵه‌ت هێمن و له‌سه‌ر خۆیه) تۆ خۆ هه‌ر ئێستا گوتت شوێنی چاڵاوه‌کان ئه‌زانی، ئه‌زانی یان نا؟( کرێکار بێده‌نگه، بازرگان لێ‌ی ئه‌دات) ئه‌زانی یان نا؟!
کرێکار: به‌ڵێ.
بازرگان: ( لێ‌ی ئه‌دات) ئه‌زانی یان نا؟!
کرێکار: نا گه‌وره‌م نا.
بازرگان: ئاوه‌که‌ت بده به من( قومقومه‌ی کرێکاره‌که وه‌رئه‌گرێ ) ئێستا ئه‌تووانم بڵێم که هه‌موو ئاوه‌که‌ی هی منه چون نیازت وابوو بمبه‌ی به هه‌ڵه‌دا. به‌ڵام من کاری وا ناکه‌م. ئاوه‌که‌ت له‌گه‌ڵ به‌ش ئه‌که‌م. قومی خۆت خۆره‌وه پاشان رێ‌ئه‌که‌وین( له‌گه‌ڵ خۆ) ئاوا وا نه ئه‌بوا لێم دایه‌ت( درێژه به رێ ئه‌ده‌ن)
جیم
بازرگان: پێشتر بیره‌دا هاتووین. ئه‌مه‌ش شوێن پێمان.
کرێکار: کاتێ لێره بووین هێشتا زۆر له رێ دووره‌وه نه‌که‌وتبووین
بازرگان: خێوه‌ته‌که هه‌ڵده، ئاومان هیچ نه‌ماوه( کرێکار خه‌ریکی خێوه‌ت هه‌ڵدانه بازرگان به دزییه‌وه قومقومه‌که‌ی خۆی ده‌رئه‌هێنێ و ئاو ئه‌خواته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆ) نابێ بزانێ هێشتا ئاوم ماوه. ئه‌گینا به قه‌د ده‌نکه جۆیه‌کی فامی بێ من ئه‌کوژێ هه‌ر لێم نزیک بێته‌وه ئه‌یکوژم( ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رئه‌هێنێ و ئه‌ینێته سه‌ر ئه‌ژنۆی، به ده‌نگی به‌رز) خۆزگه بمانتووانیایێ به‌لانی که‌مه‌وه چاڵاوه ئاوه‌که‌ی پێشوومان بدۆزیایه‌تۆ. ئه‌ڵێ‌ی ته‌نافیان خستوه‌ته ده‌ور ملم. مرۆڤ تاکه‌ی ئه‌تووانێ به بێ ئاو هه‌ڵکا.
کرێکار: ئه‌بێ ئه‌و ئاوه‌ی که رێ‌نوێن پیدام پێ‌ی ده‌م ئه‌گینا بێت‌و بزانن که من هێشتا زینووم و ئه‌و له توونیه‌تیا خه‌ریکه ئه‌خنکێ، بێ سێ و دوو ئمبه‌ن بۆ دادگا.( قومقومه‌که‌ی هه‌ڵ‌ئه‌گرێ و ئه‌چێ بۆ لای بازرگان. بازرگان ناکاو ئه‌بینێ کرێکار به‌رانبه‌ری راوه‌ستاوه، نازانێ که ئاو خواردنه‌وه‌که‌ی ئه‌می دییوه یان نا، کرێکار نه‌یدییوه و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێ قومقومه‌که‌ی بۆ بازرگان راده‌گرێ، به‌ڵام بازرگان که لای وایه کرێکار توره بووه و نیازی وایه به به‌ردێکی گه‌وره سه‌ری پانۆکات، به‌رز ئه‌نه‌ڕێنێ)
بازرگان: ئه‌و به‌رده فڕێ ده( کرێکار مه‌به‌ستی ئه‌و تێ‌ناگات و دیسان قومقومه‌که‌ی راده‌گرێ. بازرگان به فیشه‌کێ کرێکار سارد ئه‌کاته‌وه) که واته هه‌ڵه‌م نه‌کردبوو، ده بمره، نه فامی کێوی، حه‌قی خۆته.
8.
سروودی دادگا
ده‌ورگێڕه‌کان هه‌روه‌ها که شانۆ بۆ دادگا ئه‌گۆڕن سروود ئه‌خوێنن:
له پاش خێڵی جه‌رده‌کان، جه‌رده‌کان
نۆره‌ی رێساکانه، رێساکانه،رێساکان
بێ تاوان که خنکێنرا
دادگه‌رانن که خێرا
له ده‌وری، خۆ ده‌ماسێنن، ده‌ماسێنن
به تاوانبار ده‌یناسێنن، ده‌یناسێنن
له‌سه‌ر گۆڕی پیاوی کوژراو
شه‌هید کردنی مافی بۆ دراو
ئه‌رکه له‌سه‌ر شانی دادگه‌ران
ئه‌وانه‌ی که یاسایان ئه‌بێته هه‌سان
بۆ تیژ کردنی چه‌قۆی سه‌للاخه‌کان
بڕواننه ئه‌م لاش خۆرانه
ئه‌م خوێرییه سه‌ر شۆڕانه
ئه‌م بێ شه‌رمه مرۆڤ کوژانه
که یاسا مه‌ته‌رێز و حه‌شارگه‌یانه
ئه‌وه‌ی که فه‌وتاوه و نه‌ماوه
ئه‌وه‌ی که لێتان دزراوه
له تۆی کاغه‌زێکه‌وه ئاڵاوه
که یاسایانی له‌سه‌ر نووسراوه.
8.
دادگا
رێ‌نوێن و خێزانی کرێکاری کوژراو، له ژووره‌وه له هۆڵی دادگا دانیشتوون.
رێ‌نوێن: ( به ژنه‌که) ئێوه خێزانی ئه‌و ره‌حمه‌تیه‌ن؟ من ئه‌و رێ‌نوێنه‌م که مێرده‌که‌تانم دامه‌زراند. بیستوومه که له‌م محاکه‌مه‌دا، داوای سزای بازرگان و جوبرانی زه‌ره‌رتان کردووه. به په‌له هاتم چون به‌ڵگه‌ی قایمم هه‌یه که مێرده‌که‌ت بێ تاوان کوژراوه. ئه‌وه‌تا له گیرفانم دایه.
خاوه‌نی کاروانسه‌را: ( به رێ‌نوێن) بیستم که به‌ڵگه‌ت له گیرفانایه. هه‌گه وایه ئامۆژگاریت ئه‌که‌م: له گیرفانتی ده‌ر مه‌هێنه.
رێ‌نوێن: یانی ئه‌ڵێ‌ی بهێڵم ئه‌و ئافره‌ته نا‌ئومێد و ده‌س به تاڵ گه‌ڕێته‌وه؟
خاوه‌نی کاروانسه‌را: ئه‌ی ئه‌ته‌وێ ناوت له لیسته‌ی ره‌شا بنووسن؟
رێ‌نوێن: سه‌باره‌ت به ئامۆژگاریه‌که‌ت سپاست ئه‌که‌م. بیری لێ ئه‌که‌مه‌وه. ( ئه‌ندامانی دادگه دائه‌نیشن، هه‌روه‌ها بازرگانی قه‌تڵ‌که‌ر و که‌سانی کاروانی دووهه‌م و کاروانسه‌را دار)
قازیی: جه‌له‌سه‌ی دادگا ره‌سمی‌یه. خێزانی کرێکاری کوژراو! تۆ بڵێ بزانین.
ژن: مێرده‌که‌ی من چت و مه‌کی ئه‌م ئاغای له وشکه‌زیی یاهی هه‌ڵگرتبوو. نه‌ختێکیان مابوو به کۆتایی سه‌فه‌ریان که ئه‌م ئاغا به ده‌مانچه ئه‌وی کوشت. هه‌رچه‌ن ئه‌زانم که مێرده‌که‌م تازه زینوو نابێته‌وه، به‌ڵام داواخوازم سزای خراپه‌ی ئه‌م کابرایه بدرێ.
قازیی: جیا له‌مه داوای جوبرانی زه‌ره‌ریشتان کردووه.
ژن: به‌ڵێ، چون من و کوڕه مناڵه‌که‌م نان‌ئاوه‌ره‌که‌مان له ده‌س داوه.
قازیی: ( روو له ژنه) لۆمه‌تان ناکه‌م مافی خۆتانه( روو له ئه‌ندامانی کاروانی دووهه‌م) دوا به دوای کاروانی کارێل لانگمانی بازرگان کاروانێکی‌تر هات که رێ‌نوێنی ده‌رکراوه‌ی کاروانی هه‌وه‌ڵیش به‌و مل‌حه‌ق ببوو. ئه‌مانه کاروانی سه‌ر لێ شێواوی هه‌وه‌ڵیان دی. کاتێ گه‌یشتنه لایان چیتان دی؟
سه‌ره‌ک کاروانی دووهه‌م: بازرگان، ئاوی زۆر پێ‌نه‌ما بوو، هاوڕێکه‌یشی پێکراو له‌سه‌ر لمه‌کان که‌وتبوو.
قازی: ( به بازرگان) ئێوه ئه‌وتان کوشتبوو؟
بازرگان: به‌ڵێ، له ناکاو هێرشی بۆ هێنام.
قازی: چۆن هێرشی بۆ هێنای؟
بازرگان: نازانم.
قازی: بڵێ‌ی زۆر فشارت بۆ هاوڕێکانت هێنابێ؟
بازرگان: هه‌رگیز.
قازی: ئه‌و رێ‌نوێنه‌ی که به‌شی هه‌وه‌ڵی سه‌فه‌ره‌که له‌گه‌ڵ بازرگان بوو و ده‌رکرا، ئێستا لێره‌یه؟
رێ‌نوێن: به‌ڵێ قوربان، منم.
قازی: بیر و رای تۆ چییه؟
رێ‌نوێن: تا ئه‌و جێگه‌ی من بزانم، بازرگان ئه‌یویست هه‌رچی زووتر به ئۆرگا بگات. تاکو مافێکی تایبه‌تی وه‌رگرێ.
قازی: ( به سه‌ره‌ک کاروانی دووهه‌م) هه‌ستتان ئه‌کرد که کاروانی به‌ره‌وه زۆر به توندی ئه‌ڕوات؟
سه‌ره‌ک کاروانی دووهوم: نا، ئاسایی بوو. رۆژه رێ‌یه‌ک له‌به‌ره‌وه بوون و هه‌ر وا مانه‌وه.
قازی: ( به بازرگان) به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر له به‌ره‌وه بن ئه‌بێ زۆرتان بۆ پیاوه‌کانتان هێنا بێ.
بازرگان: من زۆرم نه‌ئه‌هێنا. ئه‌مه ئه‌رکی رێ‌نوێن بوو.
قازی: ( به رێ‌نوێن) ئه‌م کابرا فرمانی پێ‌نه‌دا بووی که زۆر بهێنی بۆ کرێکار؟
رێ‌نوێن: من زۆرم بۆ نه‌هێنا.
قازی: بۆ ده‌ری کردی؟
رێ‌نوێن: چون به بڕوای، من زیاتر له راده‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ کرێکار مێهره‌بان بووم.
قازی: یانی ئه‌شیا له‌گه‌ڵی مێهربان نه‌بوایه‌تی؟ ئاخۆ هه‌ستت ئه‌کرد که کرێکار، که ئه‌شیا له‌گه‌ڵی مێهره‌بان نه‌بوایه‌تی، مرۆڤێکی یاخی بێ؟
رێ‌نوێن: نا، له‌گه‌ڵ گشت چاک و خراپێکا ئه‌سازا، چون خۆ گوته‌نی له‌وه ئه‌ترسا که ده‌ری بکه‌ن، ئه‌ندامی هیچ رێکخراوه‌یه‌کیش نه‌بوو.
قازی: که واته له‌گه‌ڵ زۆر شتا ئه‌سازا؟ وه‌ڵام بده‌نه‌وه و زۆریش وڵامه‌کانتان هه‌ڵمه سه‌نگێنی، راسته‌قینه هه‌تاوه و ئه‌وه‌ی به‌ری پێ بگرێ شێره به‌فرینه‌ی به‌ر تاوه. راسته‌قینه له ئه‌نجاما هه‌رخۆ ئه‌نوێنێ.
رێ‌نوێن: من ته‌نیا تا قۆناغی هان له‌گه‌ڵیان بووم.
خاوه‌ن کاروانسه‌را: ( له‌به‌رخۆیه‌وه) ئافه‌رین بۆ رێ‌نوێن، وڵامێکی جووانی داوه.
قازی: ( روو له بازرگان) ئاخۆ له‌وه به دوا کارێکتان کردووه که رقی کرێکار وه‌ها هه‌ڵسێ که هێرشتان بۆ بێنێ؟!
بازرگان: نا ، له لایه‌ن منه‌وه ئه‌رخایه‌ن بن.
قازی: که وایه گوێ راگرن بزانن ئه‌ڵێم چی. ئێوه نابێ رواڵه‌تی خۆتان وه‌ها کز و بێده‌سه‌ڵات نیشان ده‌ن. ئه‌مه رێگه‌ی نی‌یه پیاو! هه‌گه ئه‌وه‌ن باش و مێهره‌بان بوون ئه‌ی کرێکاره‌که‌تان ماخۆله‌ی بوو رقی لێتان بێ؟ ئێوه ته‌نیا به‌و شێوه ئه‌تووانن بیسه‌لمێنن که کاره‌که‌تان بۆ داکۆکی له گیانی خۆتان بووه که بتوانن بیسه‌لمێنن که کرێکاره‌که‌تان رقی لێتان بووه.
بازرگان: ئه‌بێ دیانی پیانێم که من جارێ له‌وم دا.
قازی: یانی پێتان وایه که هه‌ر به‌م لێدانه کرێکاره‌که‌تان وه‌ها رقی هه‌ڵسا؟
بازرگان: نا. کاتێ ویستی له چۆم نه‌په‌ڕێته‌وه ده‌مانچه‌که‌م نا به که‌له‌که‌یه‌وه و کاتی په‌ڕانه‌وه‌ش ده‌ستێکی شکا و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش تاوانی من بوو.
قازی: ( بزه‌یه‌ک ئه‌گرێ) یانی به رای کرێکار.
بازرگان: ( ئه‌ویش به بزه‌وه) هه‌ڵبه‌ت. چون له راستیدا هه‌گه من نه‌بووایه‌تم ئه‌خنکا.
قازی: زۆر چاکه. پاش ده‌رکردنی رێ‌نوێن، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که کرێکار رقی هه‌ڵسێ، پێشتر له‌وه چی( بنج‌بڕانه به رێ‌نوێن) بۆ ده‌ری ناخه‌ن که ئه‌و کابرایه رقی له بازرگان بوو؟ هه‌گه به وردی بڕوانینه شته‌که ئه‌بینین که له بناغه‌دا سوروشتی‌یه، کاتێ که‌سێ به‌م مزه که‌مه تووشی ئه‌م گشته مه‌ترسیه ئه‌که‌ن و ته‌نانه‌ت له بۆ که‌سێکی‌تر ده‌سێکی ئه‌شکێ و به خۆڕایی تووشی مه‌ترسی گیانی ئه‌که‌ن، سوروشتی‌یه که رقی له‌و که‌سه‌ی‌تر بێ.
رێ‌نوێن: رقی لی نه‌بوو.
قازی: ئێستا چه‌ن پرسیارێ له خاوه‌ن کاروانسه‌رای ناوچه‌ی هان ئه‌پرسین، به‌ڵکوو بتووانێ به وڵامه‌کانی خۆ که‌لێنه‌کان پڕ کاته‌وه و بۆمان روون بێته‌وه که بازرگان چۆن له‌گه‌ڵ پیاوه‌کانی جوڵاوه‌ته‌وه.
خاوه‌ن‌کاروانسه‌را: زۆر باشه.
قازی: ئه‌ته‌وێ خه‌ڵکه‌که چۆڵی بکه‌ن؟ پێتان وانی‌یه که که‌سپ و کارتان تووشی زیان ببێ هه‌گه راسته‌قینه‌ی مه‌سه‌له‌که بدرکێنن؟
خاوه‌ن‌کاروانسه‌را: نا جه‌نابی قازی، پێویست ناکا.
قازی: هه‌ر چۆن پێتان خۆشه با وابێ.
خاوه‌ن‌کاروانسه‌را: ئه‌و ته‌نانه‌ت تووتنی به رێ‌نوێن دا، مزه‌که‌یشی به ته‌واوی پێ دا. له‌گه‌ڵ کرێکاریشا هێمنانه ئه‌جوڵایه‌وه.
قازی: قۆناغی ئێوه دوا مه‌ڵبه‌نی ئه‌م رێگه‌یه؟
خاوه‌ن‌کاروانسه‌را: به‌ڵێ، پاش ئه‌ویش چۆڵگه‌ی هان ده‌ست پێ ئه‌کات.
قازی: که‌وا. یانی هێمنایه‌تی بازرگان زۆرتر به هۆی بار و دۆخی تایبه‌ته‌وه بوو و بێ گومان که‌م خایه‌نیش بووه. به زاراوه تاکتیکی گشتمان ئه‌زانین که له شه‌ڕیشدا هه‌روه‌ها بوو، ئه‌فسه‌ره‌کانی ئێمه ئه‌مه‌یان زۆر به‌لاوه گرینگ بوو که هه‌رچی به به‌ره نزیکتر ده‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانیان مێهره‌بانتر بن و کرده‌وه‌یان مرۆڤانه‌تر بێ. به‌ڵام ئه‌م شێوه مرۆڤایه‌تیه زۆر په‌سند و به‌کار و جێگر نی‌یه.
بازرگان: بۆ وێنه کاتی رێ رۆیشتن هه‌ر گۆرانی ئه‌ووت به‌ڵام هه‌ر که ده‌مانچه‌که‌م نا به که‌له‌که‌یه‌وه تا له ئاوه‌که بپه‌ڕێته‌وه ئیتر نقی ده‌ر نه‌هات.
قازی: که واته به ته‌واوی رقی هه‌ڵسا بوو و هه‌ڵبه‌ت تێگه‌یشتنی ساکاره. یانی دیسان وێنه‌یه‌ک له شه‌ڕ هه‌ڵبژێرین. له‌وێش ئه‌کرا تێبگه‌ین که بۆ سه‌ربازه‌کان ئه‌هاتن و ئه‌یانووت: به‌ڵێ، شه‌ڕ شه‌ڕی ئێوه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به شه‌ڕ دێ و ئه‌کوژرێ ئێمه‌ین. کرێکاریش ئه‌یتووانی به بازرگانی ووتبێ: مامه‌ڵه‌ی تۆیه و ماندوویه‌تیه‌که‌ی بۆ منه.
بازرگان: ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که کاتێ رێمان لێ ون ببوو ئاوی قومقومه‌که‌یم له‌گه‌ڵیا به‌ش کرد. به‌ڵام ئه‌مویست ئاوی قومقومه‌که‌ی خۆم به ته‌نیا پخۆمه‌وه.
قازی: ئه‌کرێ بڵێین ئێوه‌ی کاتی ئاو خواردنه‌وه دیتووه؟
بازرگان: لام وابوو که دیتومیه‌تی. کاتێ که به به‌رده‌که‌وه به‌ره‌ولای من هات زانیم که رقی لێمه. کاتێ به چۆڵگه گه‌یشتین شه‌و و رۆژ گوێ قوڵاغ بووم به‌م بڕوا گه‌یشتبووم که له هه‌وه‌ڵێن ده‌رفه‌تا هێرشم بۆ ئه‌هێنێ. هه‌گه من ئه‌وم نه‌کوشتایێ ئه‌و منی ئه‌کوشت.
ژن: ئه‌مه‌وێ شتێ بڵێم، هه‌ر ناگونجێ مێرده‌که‌م هێرشی بۆ ئه‌و بردبێ. له ته‌واوی ماوه‌ی ژیانیا هێرشی بۆ هیچ که‌س نه‌بردووه.
رێ‌نوێن: له‌سه‌ر خۆ بن. به‌ڵگه‌ی بێ تاوانی ئه‌و له گیرفانمایه.
قازی: ئاخۆ ئه‌و به‌رده‌ی که کرێکاره‌که به‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردن دۆزراوه‌ته‌وه؟
سه‌ره‌ک کاروان: ئه‌م کابرا( ئیشاره‌ت به رێ‌نوێن ئه‌کات) له چنگی کرێکاره‌که‌ی ده‌رهێنا( رێ‌نوێن قومقومه‌که نیشان ئه‌دات)
قازی: ئه‌مه هه‌ر ئه‌و به‌رده‌یه؟
بازرگان: به‌ڵێ.
قازی: دڵنیان که هه‌ر ئه‌و به‌رده‌یه؟
بازرگان: به‌ڵێ. خۆیه‌تی. دڵنیام که هه‌ر ئه‌و به‌رده‌یه.
رێ‌نوێن: ده بزانه چی تیایه( ئاوی قومقومه‌که ئه‌ڕێژێ)
هاوکاری هه‌وه‌ڵی قازی: وا دیاره که هه‌ر له بیری کوشتنی بازرگانیشا نه‌بووه.
رێ‌نوێن: ( به خێزانی کرێکار) چاوت لێ‌یه، تووانیم بیسه‌لمێنم. بێ تاوان بوو. هه‌ڵاوێرد تووانیم بیسه‌لمێنم که بێ تاوان کوژراوه. رووداوه‌که وه‌ها بووکه کاتێ رێ که‌وتن له دوا مه‌ڵبه‌ند قومقومه‌که‌ی خۆم پێدا. خاوه‌نی کاروانسه‌رایش ئاگاداره و ئه‌مه هه‌ر ئه‌و قومقومه‌که‌ی خۆمه.
خاوه‌ن‌کاروانسه‌را: ( له‌گه‌ڵ خۆ) گوێ‌درێژی نه‌فام. له خۆیشی شێوان.
قازی: عه‌قڵ نایبڕێ( به بازرگان) که وابوو ویستویه‌تی ئاوتان پێ بات!
بازرگان: ئه‌بێ به‌رد بووبێ.
قازی: نا. به‌رد نه‌بووه. ئه‌وه‌تا. خۆتان چاوی لێ بکه‌ن. قومقومه‌یه.
بازرگان: به‌ڵام من له کوێوه ئه‌شیا بمزانیایێ که به‌رد نی‌یه و قومقومه‌یه، چ هۆیه‌کی بوو که ئاو به من بات. خۆ من براده‌ری ئه‌و نه‌بووم.
رێ‌نوێن: به‌ڵام ئاوی پێدا.
قازی: به‌ڵام بۆ ئاوی پێدا؟ بۆ؟
رێ‌نوێن: لام وایه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ستی به توونیه‌تی بازرگان کردبوو( قازییه‌کان بۆ یه‌ک بزه ئه‌گرن) بۆ ئه‌وه‌ی یاسای مرۆڤایه‌تی وایه. له بۆ مرۆڤایه‌تی( قازییه‌کان دیسان بۆ یه‌ک بزه ئه‌گرن) یا خۆ له رووی گه‌وجایه‌تیه‌وه. چون لام وایه دوژمنایه‌تیه‌کی له‌گه‌ڵ بازرگان نه‌بوو.
بازرگان: که وابێ ئه‌بێ زۆر گه‌وڤ بووبێ. من ده‌ستم شکاندبوو. له‌وانه‌یه قه‌ت خاس نه‌بوایه‌ته‌وه. به‌و ده‌سته شکاوه‌وه سوروشتی‌یه کا بیه‌وێ تۆڵه بکاته‌وه.
رێ‌نوێن: سوروشتی‌یه؟!
بازرگان: ئه‌ی به مزێکی که‌مه‌وه پێ به پێ‌ی من ئه‌شیا به‌هاتایێ. منێ که ئه‌و گشته پاره‌م هه‌یه. هه‌رچه‌ن رێ بۆ هه‌ر دووکمان سه‌خڵه‌ت بوو.
رێ‌نوێن: باشه ئه‌م شتانه‌یش ئه‌زانێ.
بازرگان: کاتێ که هیلاک بوو لێم دا.
رێ‌نوێن: که ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه.
بازرگان: هه‌گه بڵێین کرێکار نه‌یویستووه له هه‌وه‌ڵین ده‌رده‌تا من بکوژێ وه‌ک ئه‌وه وایه که بڵێین عه‌قڵی نه‌بووه.
قازی: یانی مه‌به‌ستتان ئه‌مه‌یه که مافی خۆتان بوو که پێتان وابێ که ئه‌و کرێکاره ئه‌بێ له‌گه‌ڵتانا دوژمن بێ. به‌م شێوه ره‌نگه مرۆڤێکی باش و بێ ئازارتان کوشتبێ. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌تان ئه‌ناسی و نه‌تان ئه‌زانی که باش و بێئازاره. ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ندێ جار بۆ پۆلیسه‌کانمان روو ئه‌دات. ئه‌وانیش به‌ره‌وتاقمێ ده‌س‌ڕێژ ئه‌که‌ن. تاقمی خۆپیشانده‌ران و چه‌نا مرۆڤی به ته‌واو مانا ئاسایش‌خواز تیا ئه‌چن. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پۆلیسه‌کان تێ‌ناگه‌ن که ئه‌م خه‌ڵکه نایانه‌وێ ئه‌وان ونجڕ ونجڕ بکه‌ن. له راسته‌قینه‌دا پۆلیسه‌کان گشتیان له ترسا ته‌قه ئه‌که‌ن. ئێوه‌یش مه‌به‌ستتان ئه‌مه‌یه که نه‌تان ئه‌تووانی بزانن که کرێکار لێره‌دا هه‌ڵاوێرده.
بازرگان: مرۆڤ ئه‌بێ به پێ‌ی رێسا بجووڵێته‌وه نه هه‌ڵاوێرد.
قازی: به‌ڵێ ، گرینگ ئه‌مه‌یه. کرێکار بۆ ئه‌بێ به که‌سێکی وه‌ها که ئه‌و گشته ئازار و چه‌رمه‌سه‌رێ‌ی دابوو ئاو بات؟
رێ‌نوێن: هۆیه‌کی عاقڵانه‌ی نه‌بووه؟!
قازی: ( گۆرانی ئه‌ڵێ) ئه‌مه رێسا، چاو به تۆڵه‌ی چاو، باش بزانه
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی روودانی هه‌ڵاوێرده، نه‌زانه
مرۆڤی عاقڵ رابینی‌ی ناکا
که دوژمنه‌که‌ی ئاوی پێ با
( به ئه‌ندامانی دادگا) ئێستا کاتی راوێژه( ئه‌ندامانی دادگا ئه‌چنه ده‌ره‌وه)
رێ‌نوێن: ( گۆرانی ئه‌ڵێ) گشت یاسای، گشت رێسای ئه‌م رێبازه
که نێویان ناوه ره‌وگه‌ی دنیای تازه
بناخه‌ی له‌سه‌ر دژایه‌تی مرۆڤ دانراوه
مرۆڤایه‌تی تیا هه‌ڵاوێرد کراوه
گشت یاسای، گشت رێسای ئه‌م رێبازه، ئه‌م رێبازه، ئه‌م رێبازه
له حاس لایه‌نگرانی مرۆڤایه‌تی، که‌ڵپه‌ی به‌رازه، به‌رازه، به‌رازه.
سه‌ره‌ک کاروانی دووهه‌م: ناترسن که ئیتر قه‌ت کارتان پێ نه‌سپێرن؟
رێ‌نوێن: چارم ناچار بوو ئه‌بوا راسته‌قینه‌م بووتایێ.
سه‌ره‌ک کاروانیدووهه‌م: ( لێو به بزه) هه‌ڵبه‌ت، کاتێ که ناچار بن...( ئه‌ندامانی دادگا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه)
قازی: ( به بازرگان) دادگا پرسیارێکی‌ترتان لێ ئه‌کات. کوشتنی ئه‌م کرێکاره خۆ قازانجی ئێوه‌ی تیا نه‌بوو؟!
بازرگان: ئه‌مه چ فه‌رمایشتێکه؟ من نیازم پی بوو. بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌ی که بڕیار وابوو له ئۆرگا بیکه‌م، نه‌خشه‌کان و ئه‌ندازه‌کان ئه‌و هه‌ڵی ئه‌گرت. من نیازم پی بوو. خۆ به ته‌نیا ئه‌و گشته که‌ره‌سه‌یه‌م بۆ هه‌ڵنه‌ئه‌گیرا.
قازی: که وایه نه‌تان تووانم به مامه‌ڵه‌که‌تان له ئۆرگا بگه‌ن.
بازرگان: نه‌وه‌ڵڵا. ملم بشکێ، دره‌نگ گه‌یشتم و ماڵ وێران بووم
قازی: زۆر باشه. ئێستا بڕیاری دادگا رائه‌گه‌یه‌نین. دادگا لێ‌ی روونه که کرێکاره‌که نه به به‌رده‌وه به‌ڵکوو به قومقومه‌ی ئاوه‌وه له بازرگان نزیک بووه‌ته‌وه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت به له‌پێش چاو گرتنی ئه‌م گریمانه‌ش ، زیاتر گومان له‌وه ئه‌کرێ که کرێکار نیازی وا بووه که بازرگان له ناو به‌رێ نه‌وه‌ک ئاوی پێ بات. کرێکار پێوه‌ندی به چینێکه‌وه بوو که له راستیدا ئه‌شێ خۆی به ماف خوراو بزانێ. ئه‌مانه به زانستی که‌م و کوڕی یه‌ک لایه‌نه‌یان که ته‌نیا واقێعی رووداوه‌کان له به‌رچاو ئه‌گرن، تۆڵه سه‌ندن له زۆرداران و مل هۆڕان ته‌نانه‌ت به عادڵانه ئه‌زانن. ئه‌وان ته‌نیا رۆژی حه‌سێب و کتێب به قازانجیانه. بازرگان پێوه‌ندی به چینی کرێکاره‌وه نه‌بووه که واته ناچار بووه ئاگاداری خۆی بێ و ته‌مایه‌ری خراپترین کرده‌وه له لایه‌ن کرێکاره‌وه بکات. نه‌ی‌ئه‌تووانی کرده‌وه‌ی کرێکار، که بازرگان خۆی ددانی به لێدانیا ناوه، به کرده‌وه‌یه‌کی دۆستانه دانێ. بێت و نه‌بێ چۆڵگه و توونیه‌تیش ئازاریان ئه‌دا. نه‌بوونی پۆلیس و دادگا، ئه‌م هه‌له‌ی بۆ کرێکار ئه‌ڕه‌خسان و ئه‌وی هان ئه‌دا که به‌شه ئاوی خۆی به زۆر له بازرگان بسێنێ و له‌م رووه‌وه بازرگان بۆ داکۆکی له خۆی ئه‌و کاره‌ی کردووه و له راسته‌قینه‌دا، چ به راستی هێرشی کردبێ و چ بووبێت به هۆی هه‌ست کردنی ئه‌و مه‌ترسیه له لایه‌ن بازرگانه‌وه، به له پێش چاو گرتنی ورد و زانایانه‌ی بار و دۆخی تایبه‌تی بازرگان، به بڕیار دان به بێ تاوانی بازرگان و بۆش و به تاڵ ناسینی شکایه‌تی خێزانی کرێکار، کۆتایی به باسه‌که دێت و په‌روه‌نده ئه‌بسرێ.
ده‌ورگێڕه‌کان:
باسی ئه‌م سه‌فه‌ره و ئه‌م رێ
به‌م له‌ونه کۆتایی پێ دێ
ئازیزه‌کان! خۆتان
چۆنیه‌تی رووداوه‌کانتان
هه‌م بیست و هه‌م دیتان
دیتان که چی و بۆ چی سوروشتی ئه‌نوێنێ
له گشت هه‌ل و مه‌رجێکا چۆن خۆ دائه‌سه‌پێنێ
لای ئێوه خۆش به‌ڵام ئازیزه‌کان
به نامۆی بزانن ئه‌وه‌ی سه‌یر نییه‌لاتان
به ده‌گمه‌نی دانێن ئه‌وه‌ی ئاساییه‌پێتان
ئه‌وه‌ی رێسای ناوه
له‌لاتان داب و باوه
به پێوانه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵیسه‌نگێنن
به سه‌ربه‌ستی و ئازادی بینه‌خشێنن
هه‌گه داب و نه‌ریتی ناشایستیشتان دی
بۆ فه‌وتاندنی
به‌لادا بکه‌ن چاکی مه‌ردایه‌تی.
کۆتایی16/10/1369
دووپات نووسینه‌وه‌ی
15/5/1374
م : ژوان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|