موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1782  
قدیمی 10-21-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


رەعنا

خۆت مەدە دەست ئەم مەرگە بێ دەرەنجامەوە
دەستت بدە با پێکەوە دەرگاکانی گازندە دابخەین
ئەم مەرگە باش باش شارەزای جەستە پڕ شەهوەتەکانە
وەرە با چاوە تینووەکان، پڕ بکەین لە لەنجەو لاری لەشمان
وتم خۆت مەدە دەست ئەم هەموو دەستە نامۆیەوە!
وتم بیانوو مەگرە
لەشت مەکە بە قوربانی سمێڵ و چەمچەو گۆچان
وتم وەرە، با قەڵەمەکەی من لە سەر جەستەت سەما بکات
وتم وەرە، با بتکەم بە میوانی وشە باکرەکانم
وتم وەرە، تابلۆکانم دەبن بە میوانخانەی لەنجەو لارت
ئەڵێم رەعنا!
تا ئێستا دڵت بوەتە میوانی هیچ ژنێک؟
خۆرپەی دڵت قورسایی دەستی هیچ مێیینەیەکی بە خۆوە دیوە؟
ویستم بە گوێتا بڵێم،
کە لێوم نزیکی گوارەکانت کردەوە...
لە سنوور تێپەڕیبووم
هێشتا بریقەی گوارەکانت... رەعنا!
ئەڵێم رەعنا!
مەمکەکانت لە نێوان دەست و لێوانمدا
نەشئە ببوون،
وەک پەرییەکی خومار، خۆت دابووە دەست لەشمەوە.
وتم وەرە!
ئەم ئاگرە بەقای بۆ کەس نەبووە
وەک هەمیشە قامک لە سەر لێو وتت:
وس بە! شەرم کە، شەرم!
قاچێکم لەمبەری سنوور و ئەویتریان لەوبەر
پاڵداوینی کراسەکەت لە نێو دەستی من و
فەقیانەکانت لە نێو دەستی ئەو
وتم: و....ە...ر........ه!
خۆت مەدە دەست ئەو مەرگەوە...
رەعنا!
لە جوانییەکەی جارانت بڵێ
مەڵی روومەتت پڕ بووە لە چرچ و لۆچ!
مەڵی کە بێ دەرەنجامتر لە مەرگی!
خۆزگا ژمارەی سووتیانەکەت هەر ٨٥ بێت
مەڵی کە مەمکەکانت داچەکاون و
کراسەکانت چیتر شانازی بە بەرزایی ژێر ملتەوە ناکەن!
تۆخوا رەعنا، وێنەیەکم بۆ بنێرە
نانا مەنێرە، قەینا!
نامەوێت دیمەنی ئاوێتە بوونی لەشمان
ببێت بە کابووسی قاقای ئەو سێبەرانەی
پاڵ داوێنی کراسەکاتیان لە چنگم دەرهێنا!

نارین محەمەدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید