سه‌فه‌رێک...
کاتێک من و سه‌فه‌ر هاوڕێ بوین...
سه‌فه‌رێکی کورت و به قه‌ت ژینی من درێژ...
سه‌فه‌رێکی سه‌ر شێت و پڕ له هاواری نه بیسراو...
سه‌فه‌رێکی پر له ئاوارگی.! کاتی، خۆی به چاودێرێکی چاو تینوو، ده نواند و کاتێکیش به شوفیره تاکسیکی برسی ...
سه‌فه‌رێک تال ،به قه‌د هه‌ستی ناخی کچه کوردیکی به گله‌یی ،که هه‌ر چی هاواری کرد نه ده‌بیسرا.
سه‌فه‌رێکی قه‌دیس کراو، به قه‌د نیگای، میهربانی کوره تارانیه‌ک کاتێک کچی ده‌دیت، نه رووتی!!!!
سه‌فه‌رێکی دڕنده، به قه‌د چاوی پڕ له ترسی کیژۆڵه‌ی ناشیرین
سه‌فه‌رێکی ماندوو، به قه‌د دسته گرمه‌کانی زارا که بونی ته‌نیایی و بێ که‌سی و غوربتیان لێده‌هات
سه‌فرێکی سه‌رسه‌خت. به قه‌د ژن، ژنێکی له خۆبایی ،که به دوای تواناکانی ده‌که‌و ت. به‌ڵام سه‌د مخابن، له چاوانی دا فمینیزم مرد بوو
سه‌فه‌رێک، به قه‌د نیگا ی، پر له ته‌مه‌ننای، مناڵه ورده واڵه فرۆش و رومه‌ت سوتاوه‌که‌ی ناو میترو
سه‌فه‌رێکی غه ریب ،!!! به قه‌د چریکه ی مناڵه بیانوو گیره‌کی فرۆید، که هرچی لای لایه‌م بو ده‌کرد
هه‌ر دیناڵاندو ده‌ی چریکاند ئه‌ری دایه؟ به دوای کام ژان، وا ژیانم دوراند، که گریانم ته‌واوی نایه!!!......
سه‌فه‌رێکی دیکتاتۆر که بێ شه‌رمانه له بن گوێم دی چرپاند. نه هایه تی خۆشه‌ویستی‌کیش رشانه‌وه‌یه‌که، ئه‌ری وایه
سه‌فه‌رێکی....