موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1786  
قدیمی 10-23-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

خودا لێگره یه کیژۆڵێ

شایه ت خودا ، پێکه نینێک له سه ر لێوی منداڵێکه و
وه کۆ دڵخۆشیێکی ساکار، له دڵی دایکیا ده ژیته وه .
شایه ت خودا گه رمای ده‌ستی باوکێکه
که وا لێوی منداڵه که ی ده سڕێته وه .
خودا لێگره یه کیژۆڵێ
شایه ت خودا
هه ستی ونی شاعێرێکه و
هه ر به وێنه ی په پووله یێک
له نێو ده‌فته ری بیره وه ری کیژێکدا وشک کراوه .
شایه ت خودا گوڵێکی سووره و
دوای کۆچی گوڵچنه کان
له بن ریشه ی خه یاڵێکدا به جێ ماوه
به ر به یانێک بوو له په پووله یێک بیستم :
(( ئێواران
کاتێ له نێو هه سته کانا ده خولێمه وه و
ده نیشمه سه ر گوڵاڵه ی خه مه کانه وه
ده نگی ناڵه یێک ده بیسم ))
ئاخ کیژۆڵێ
شایه ت خودا له نێو باوڕێکدا دیله و
چاوه روانی دوایین هه ناسه ی ئینسانه بێته ده ر و تووله بگرێ
شایه ت خودا په شیمانی پیاوکوژێکه که ده بێ بمرێ
خودا لێگره یه کیژۆڵێ
من خودام له نێو گرپه ی دڵی تۆدا بیستوه ته وه
تۆ گوێ شل که
شایه ت خودا
له نێو بێده نگی ماچێکدا بدۆزیه وه
فه ردین میرزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید