بڕوام وایه ، جه هه نده مم له بۆ ئاوات رێك خراوم
بڕوام وایه ، كه كانیاوێك له سینگمدا هه ڵده جۆشێ
سووته ئاواتێكی لاسار ، ترسان ترسان لی ده نۆشێ
بڕوام وایه ، ئه ستێره كان له ده روونما ئه زریكێنن
بۆ خوڵقاندن شعرێكی تر وشه به یه ك ئه دوورێنن
بڕوام وایه ، له هه ناوما خه م ئاواتێك ئه خنكێنێ
پیره هیوایێكی ژاكاو ته نافی بۆ ئه دوورێنێ
بڕوام وایه ، كه هه ناسه م بۆی دووكه لی لێ نیشتووه
بۆكرۆزی ئاواتێكه ، دیسان له دڵدا مردووه
بڕوام وایه ، رۆژێك ئه وین دێت و رۆحم ئه شێوێنێ
یاسای مێشكم له یه ك ئه دا و دڵ حه قێقه ت ئه دركێنێ
بڕوام وایه ، كه سه رئه نجام ئاواتێك له سینگم ده فڕێ
رۆحم له گه ڵ خۆیدا ئه بات ، جه سته م له شوێنی گڕ ده گرێ
فه ردین میرزایی