موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1827  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



سێ کورته شێعر


سه لاحه دین حه مزی

1) " تۆم خۆش ده وێ"
له نیوه شه وی
مانگه شه وێکی هاویندا
‌ئه گه ر خه م منی هه ژار
جێ بهێڵێ!
ئه گه ر نا لێم گه ڕێ
گه ر گڕووی ناو خه وی
جێ، بهێڵێ!
حه زم وایه
له سه ر دوندی شاخێ
به گوێی هه ڵساوان له خه و بچه پێنم
به شاهیدی مانگی پڕشه نگ
به گوێچکه ی شاردا بقیژێنم
به گوێی په ڕه سێلکه کانی
خه وتووی تینووی هه ڵفڕین
سا بولبولی به هاران بچریکێنم
تۆم خۆش ده وێ
گیان و دڵم.

2) "پرسیار"
مه به ستم بوو
بکه م پرسیارێک له خۆم
بکه م پرسیارێک له خه ڵک
له خۆشمانا بپرسم
ئه ی من، ئێوه و ئێمه کێین؟
تێکڕا وه ڵامیان دامه وه
ئیمه ین مرۆڤ
پیاو، درۆ نه کردوو
گه وره
باش و له ژینا یه ک ڕوو
به تاییبه ت من
سه ره ڕۆ بوو
ده یکوت هه ر من
بێجگه له من
که س پیاو نییه.

3) "بێشکه ی دڵ"
ئه مشه و
دڵم له بیری جێژوانه که ی
پێشووی تۆدا نه مابوو
په رته وازه
ئه م لاو ئه ولا
وه په را وێزا خرابوو
ئه وشه وه کازیوه م نه ده هات
به یانیشم لا هه ر شه و بوو
منی قه له نده ر
پڕ ده ردو کوڵ
وێنه ی بولبولی دوور له گوڵ
نه مده خوێند
له خۆم دابووم
له ناو دنیای ده روونما
زۆر شێوا بووم
ئازیزه که م، تکا ده که م وه ره
له بێشکه ی دڵتا بملاوێنه
به لالایی و به گۆرانی
بمخه وێنه
تا به شکم بچمه نێو خه وی که هف و
گه ر دوای سێسه د ساڵ هه ڵستام
تۆ نه مابی و
به گۆڕان و نه بوونی تۆ
ئۆقره بمگرێ

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید