
10-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نادر خزریان ( ئاژوان )
ئێره زه‌ویه ، شوێنێک که تا بڵێی مرۆڤ ده‌س ده‌که‌وێ به‌ڵام مافی مرۆڤ ... ، هه‌ندێ جار بێ سه‌رنج به ئه‌رکه‌کانم دڵم ده‌خوازێ بفڕ‌م ، فڕین بۆ ئه‌و لای هه‌وره‌کان . خۆزگه په‌ری مردن بگاته جێ و من له ئامێزی ئه‌و گۆ زه‌ویه چڵپاوه بدزێ ، شوێنێک که که‌سێ زمانم تێناگا و کڕیاری بزه‌کانم نییه و بۆ پیاسه له شه‌قامه‌کانی ئه‌وین هاوشانم نابێ به‌ڵام من تا دوایین تاقه‌ساته‌کان ده‌مێنمه‌وه و ده‌گه‌ڵ هه‌موو که‌م و کورتیه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌م .
شار وشه‌یه‌کی نامۆ ، شه‌قام سه‌روچاوی تێکشکاو ، پارک حه‌سارێک و به‌س ، زانکۆ شوێنی دۆمینه‌چیه‌کان ، من ون و هه‌ڵکوڕماو ، تۆش نوقم له ناو هزره‌کانی پڕ و پوچ ؛ سه‌یر نییه ! به هه‌زاران لاپه‌ڕه خوێندنه‌وه ، وه‌رنه‌گرتنی مێشکه‌کان ، سازبوونی بیره‌کانی زیبکاوی و خنکانی نووسراوه له ته‌پ و تۆزی نه‌زانیدا ، سه‌یر نییه ! لێره خاکی شێعر خه‌ریکه ده‌به‌زێ به‌ڵام من ته‌واوی وشه‌کان بۆ پاراستنی شێعر ده‌نێرمه ریزی یه‌که‌می شه‌ڕ .
لێره ژین و ژان هاو واتان و که‌س پێناسه‌ی له دایک بوون نازانێ به‌ڵام من ده‌ڵێم : گرنگ له دایک بوون نییه گرنگ بوون له مرۆڤایه‌تییه که‌واته رۆژی نووسراو له ناسنامه‌دا رۆژی له دایک بوونمان نییه به‌ڵکوو رۆژێ که ده‌بینه مرۆڤ رۆژی له دایک بوونمانه ، ئاخ چ زۆرن ئه‌وانه‌ی پێش له دایک بوون ده‌مرن .
هیوا ، نازانم له کام قوژبن خۆی حه‌شار داوه ، ماومه‌وه که زاتی هه‌یه یا ... ؟ بیر بکه‌نه‌وه له زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به ناوی دنیا ، له سه‌ره‌تاوه ده‌س ده‌که‌ن به مه‌له کردن و هه‌ر بیر له نوقم بوون ناکه‌نه‌وه تا ده‌گه‌نه شوێنێک به ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه یان ئه‌وه‌ی له گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له مه‌له کردن و گێژه‌که تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه واته ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی ده‌سپێکی مه‌له که‌واته باشترین رێ مه‌له کردنه ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|