موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1830  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


گاتاکانی کلتووری جوانی
پێشکه‌شی باڵای نه‌بڕاوه‌ت
له‌ بنکی سووچی خورپه‌یه‌کی مڕوو گرتووی ئه‌م مسته‌ خوێنه‌

تۆ دوندی جه‌مسه‌رێکی تازه‌ دۆزراو نی
گلێنه‌ ناوکیه‌کانی ئێره‌ و نۆڤلی خۆبواردن
له‌ گرێی شووناسی ئاشکرای خۆرانه‌ت

تۆ هه‌ر له‌هه‌وه‌ڵه‌وه‌ فرمێسکی سومالی
خوێن دڵۆپه‌ رژاوه‌کانی ئه‌م عه‌ڕه‌ب جێرانانه‌
داهێنه‌ره‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ نه‌‌حسه‌که‌ی خواوه‌ند و
ناوه‌ندی راستگۆییه‌ فێڵه‌بازیه‌کانی شه‌یتان
که‌چی.... له‌ناو خۆوه‌ وه‌ی ، بڤ
له‌ده‌ر خۆشه‌وه ون ، کپ

تۆ و درامای شانۆی ئه‌م لووتکه، لووتکه،‌ لووتکانه‌‌‌
ئه‌رێ..... بڕوات بێت به‌ نۆته‌ شۆڕشینه‌کان

په‌نجه‌ توولی دارمازوو و مێوی مانگ نشین
باڵ باڵی خاڵخاڵۆکاوی و روحی نه‌شمیلانه‌ی وره‌ بازانه
له‌ زه‌لکاوی دێموکراسی و ئه‌وکی پشیله‌ی مرۆڤ بازی
گرم.......گرم........
ئاوازی بێ ره‌قیبی له‌ به‌رزیدا
ترۆپک.......ترۆپک.......
ئه‌م نیشتمانه‌ ئه‌فسوناویه‌ی
وه‌ک بسکی هه‌رمان رائه‌وه‌ستێ
ئه‌رێ..... بڕوات بێت به‌ نۆته‌ شۆڕشینه‌کان

سازی نوێ رۆژێکی هه‌شته‌م
دوای ئه‌م حه‌وت رۆژه‌
ناسراوه‌... دیل کراوه‌... هه‌ڵخه‌ڵێتانه‌ی حه‌وتوو
ئۆرکێستی نوێژی هه‌ڵپه‌ڕینی رزگاری
‌ رائه‌وه‌ستێ و ئه‌خوێندرێ

ده‌ق له‌ کاته‌ بێ واتاکانی
رێژنه‌ی نووژه‌نی پێناسه‌یه‌کی تایبه‌ت و سێحراوی
بڕوات بێت
جوانی جارێکی تر بنووسینه‌وه‌

هه‌نده‌سه‌ی فرته‌ بیرێکی شۆڕشین
روت و قوتی
هه‌ر چوارچێوه‌ داگیراوێکی ده‌سکرد
ئۆستوره‌ی فڕین و
ئۆتۆپیای مان
هاوخه‌وی...هاوژیانی...تێکه‌ڵاوی
ئه‌م پرچ پرچه‌ مۆسیقا ره‌په‌ ناته‌واوه‌ دابڕاوانه
ئه‌رێ..... بڕوات بێت به‌ نۆته‌ شۆڕشینه‌کان‌

مه‌سعوود ئه‌سپه‌ندار(کاردۆ)



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید