
10-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌رکه‌س به جۆرێ
ده‌بینی ئه‌م ژیانه وڕایده‌بۆێرێنه
نه‌نه به قسه‌ی تاڵ و شیرین
دایه به لوزه‌ی فرمێسک به گۆنای زه‌رد
بابه به باخه‌ڵی باتاڵ وده‌ستی پڕ
کاک له تاریکی ده‌خه‌فتێ تا له مه‌رگ رزگاری بێ
یه‌ک سه‌ری هه‌ڵاڵان ده‌بڕێ له گۆڕستانی داهاتوو ده‌یاننێژێ
یه‌ک په‌لی گه‌ڵی ده‌شکێنێ له گوڵدانی دراوسیکانی خۆی دا
ئه‌مه‌ی دیکه کشمیش پڵاو له‌ده‌سره‌ی کازیوه‌ی رۆژی جێژن
ده‌به‌ستێ رۆژوی ناکه‌سان نانا که‌سانی پێده‌شکێنێ
ئه‌مه ئه‌مه ئه‌مه‌ی دیکه براکه‌ی فێری راو ناکا تا چاوی هه‌ر
له ده‌ستی بێ وهه‌رده‌م چاوبه‌ره‌وژووی بێ
ئه‌رێ لێره بۆ کاره‌ساتی که‌ر کردن هه‌سپ له به‌ر ده‌رکی
جۆشکاری راده‌گرن تا دوو رۆژان فرمێسکیان بۆ هه‌لوه‌رێنێ
به‌ڵێ لێره له‌و ماڵبانده په‌نجه بۆکس و... گوله‌تۆپی له لۆتییان
ده‌کڕن وبه‌هه‌ژارانی ده‌به‌خشن تا ده‌می خۆیان بشکێنن و
ماليێیان به سه‌رمنداڵی هه‌ناسه‌ساردیان تێک بڕمێنن
که سێ هه‌یه چه‌قوی لا هه‌سانان ده‌دا په‌ل و چزوو
جووڵه‌وته‌زووی پێ دا‌غ ده‌کا به هه‌زاران چه قۆی ترییان لێ ساز
ده‌کا ده‌سکییان نه بێ
یه‌ک فه‌رش له کیژۆڵان ده‌دزیخووی به ئه‌م کاره گرتووه بێ تان
وپۆ هه‌موو شه‌وێ مۆته دای ده‌گرێ
هه‌موو هووه ئائا هووه‌کراسی به‌ری داده‌بڕێ ق پینه له ده‌ستی
خۆی ده‌دا
لێره که‌س له مانای ره‌نگه‌کانی سه‌وز سوور زه‌رد نافکرێ و
بێپه‌روایانه له هێڵی راکشاوه‌کانی سه‌ر شه‌قامی یاساکان
تێده‌په‌ڕێ
له‌و به‌رماڵه که‌سێ هه‌یه باڵای ده‌دزێ چاوی به تووره‌کان ده‌کڕێ
و له ژێرخانی ماڵی کۆنی ده‌یان نێژێ
چاو ئه‌مه‌یانیان ده‌می به‌ده‌می بۆقه‌وه ناوه فووی لێده‌کا
تا پشووسوارێکه‌ی باش بێ پێیان گوتوه بۆقیش به هه‌ناسه‌ت
ده‌فڕێ
ئێستا که‌س ده‌ستی کوێر ناگرێ کات که‌م دێنێ به دڵی خۆشی
قه‌بڵاندۆ کوێر نه‌ماون هه‌تا ئه‌و رایان په‌ڕینێ
لێره په‌تی سێداره! په‌ت؟په‌ت؟په‌ت باوی نه‌ماوه په‌ت
له سێداره دزرواه ئه‌وی ده‌مێ مناڵی به په‌ت خینکابوو شوێنی
په‌تی له سه‌ر ملی نه‌بینرابوو
ئه‌وه‌ی ژنی ئه‌وی پیاوی ئه‌وی کوڕی دراوسێمان به په‌تی نه‌بینراو
رێی هه‌ناسه‌یان گیرابوو
له‌م کۆڵانه ژه‌نیارێکی که‌ڕیش هه‌یه تامای گرتوه سینگی
بێده‌نگی بدڕێنێ حه‌وت په‌رده بۆ ژوور‌و حه‌وت په‌رده بۆ ده‌ر
ببسێنێ
له هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێ که‌سانێک بازاری لیمۆو هه‌نارو سێو‌و که‌له‌میان
زۆر خۆشه
که‌سانێکیش ئارداوێژیێ دامییان به وشه‌کانی شۆخ و شه‌نگ و
بلاوێن و دلاوێندابێشتووه
هێڵه‌گی بێچاوه‌ڕوییان به سینگی دونیا داکردۆ
بۆ ئه‌م رابوردنه جۆراو جۆرانه
داچاندنی باخێک نه‌شته‌ر
گه‌رچی ته‌مه‌نی زۆر ده‌وێ تا ئاوانده به هێز ده‌بن
ته‌نیا به ئاوی باڵی شه‌مشه‌مه پاراو بکرێن
بۆ دوو هێڵان
یان بۆ قه‌ڵه‌م یان بۆ خه‌نجه‌ر
ئه‌رێ ئه‌رێ هه‌رواده‌بێ باخێک نه‌شته‌ر
یان بۆ قه‌ڵه‌م یان بۆ خه‌نجه ر
گلاله ستاوند
2/4/90 مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|