
10-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گلاله ستاوند
شامی که‌بابم ساز ده‌کرد
شێعری دڵم
نانا هه‌ستم
ئه‌ویش نا رووحم
ده‌بێ بڵێم هه‌موی ژیانی داگرتم
که‌باب سوتا
منیش سوتام
بۆکڕوزم ده‌تاوه‌ی بۆڵه‌ی گرانی و نه‌بوونی دایکم دا
بوو به هه‌ناسه‌و ئاخ
به هودی دا
ئێ!
خۆ ئه‌مه قه‌ت هودمان نه‌بوه
بۆچروکمان هه‌ر له سینه‌ی خۆمان رۆچوه
کولانه‌ی ئاسمانیش هێزی هه‌ڵکێشانی نه‌بوه
ئه‌مجار که یارانه یان دا
شه‌رت بێ دره‌مێک گۆشتی پشته مازه‌ی لاو مێر منداڵ
گۆشتی ناسک
ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانن له‌به‌ر ده‌رگای پۆست بانکه‌کان
بۆ دایکم
نا،تا مزگه‌وت بیهه‌وێ لا ماڵ حه‌رامه
ئه‌رێ ده‌کڕم،ئه‌گه‌ر مابێ
که‌بابی لێ ساز ده‌که‌م
ناوی که‌باب بابم وه هێڵنجان دێنێ
ده‌ڵێ من حه‌زم له که‌باب نییه
له‌وه‌تا من له بیرم دێ بوومه که‌باب،بویته که‌باب،بووینه که‌باب
که‌باب
ئای توخوا ناوی مه‌هێنن
شتێ لێنێین من وه‌بیر هیچ کاره‌ساتێکی نه‌هێنێ
که بابم وای گوت من گوتم
چزوو باشه بۆ سه‌ر ئاگر؟
جه‌رگ به شیشه‌وه کردن؟
سینگ له چه‌رخی زه‌مانه دان؟
به قوربانی ئامێزی حاجیه‌کانی قه‌ت زیاره‌تی دڵییان
له کابه‌ی عه‌شق نه‌برد
هیچکات ته‌وافی ئازادی له ناو بیر‌و هاستیان نه‌کرد
کام چێشت؟
کام چێشتت بۆ لێنێم هه‌موو شتێک له بیر به رێ
وه‌ک ئه‌فییونێ
زامی گووله‌و روانان و زینده‌به‌گۆڕو به‌رده‌باران و تاڵان
سوتان وشیمیای و له ماڵه خۆت به دیل گیران وده‌رکران
وووووووووووووووووووووووووووووو ....
به‌سه به‌سه
به‌سه تازه قه‌ت هه‌چ وه‌سه‌ر ئاگر نانێم
شێعر هه‌ستم رووحم دڵم ماڵم
هه‌مووی ده‌رکوو بانی حه‌سار
ماڵی دراوسێ
سێ ماڵ ئه‌وبه‌ری کوردیمان بۆنی که‌باب گرتووه
به بارستای
هه‌بوونمان له‌سه‌ر زه‌وی
خوا ژینمان پێ قه‌رزداره
ئه‌وژه‌مه‌ش نا ژه‌مێکی تر
ده‌مان ژێنێ به ئازادی
ئه‌گه‌ر خۆمان ده دیلی دا ژیان فێر بین و
له مه‌رگیش دا رزگاری
گوڵاڵه 3/4/90 مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|