گۆرانی وه‌ته‌ن
شاعیر( فایق بێ که‌س )
خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی
چه‌ند دڵگیرو شیرینه
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه
ئاوی که‌وسه‌ره ، خاکی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌رسرێنه
سه‌یرانگای به‌هارانی
سه‌وزه گیای نه‌رم و جوانی
سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی
ئاوی که‌وسه‌ره ، خاکی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌رسرێنه
شاخی به‌فرین و به‌رزه
بۆ ڕابردوومان ڕه‌مزه
چیمه‌نی جوان و سه‌وزه
ئاوی که‌وسه‌ره ، خاکی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌رسرێنه
ئه‌م شوێنه شوێنی کورده
جێی قاره‌مان و گورده
لانه‌ی شێری نه‌به‌رده
ئاوی که‌وسه‌ره ، خاکی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌رسرێنه
وه‌ته‌ن چاوی لێمانه
ده‌ری که‌ین له ته‌نگانه
حه‌یفه بێته وێرانه
ئاوی که‌وسه‌ره ، خاکی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌رسرێنه
سه‌رچاوه / له‌دیوانی ( فایق بێ که‌س ) ی شاعیر وه‌رم گرتووه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|