موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1914  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


شەڕو ئاشتی پەنجەكان..

1
لەنێوانی پەنجەكانی منو تۆدا
من ئێستا وەك نابینایەك
پەنجەكانم ناناسمەوە
لەورۆژەوەی پەنجەكانمو
پەنجەكانت ئاوێزان بوون
رەنگو بۆنی یەكیان گرتوو
خۆیان بۆ جیاناكرێنەوە
2
پەنجەكانی دەستی چەپم
گەلێ جاران وەكوو دوژمن
بەگژ دەستی راستما دەچن
دەزانێ بۆ ؟ بەغیلیو ئیرەیت پێدەبەن
چونكە پەنجەی دەستی راستم
تەوقە لەگەڵ دەستت دەكەن؟
3
بیرمە ئێستاش كە مناڵ بووم
دایكم پەنجەی شایەتمانی رادەوەشاند
بەدەنگی بەرز پێی دەووتم
ئەتۆ كچی
مەچۆ بۆ ئەوێ شەرمە
بۆ ئەو لایەش شوورەییە
نەكەی بچی ؟
كەگەورە بووم
پەنجەكانت فێریان كردم
ئەو پەنجەیەم هەر بشكێنم
لەكچەكەمی راوەشێنم
4
كەمناڵ بووم
پەنجە گەورەم لەتوێی لێوەكانما
دەمژی
تاكوو دواجار بێ بەزەیی
بەئاگری جگەرەكەی دەستی باوكم
پەنجە گەورەیان داخ كردم
تۆبڵێی گەر، وەكوو سەردەمی مناڵیم
ئارەزووكەم ،
هەموو پەنجەكانت بمژم
تۆ دڵت بێ داخم بكەیت.
5
دەڵێن كافرن ئەوانەی
رۆژی پێنج جار پەنجەكانیان تەڕ ناكەنو
ئەو پەنجانە بێ دەست نوێژن
من پێنج فەرزە پەنجەكانم
بەبارانی چاوت دەشۆم
لەسەر تاشەبەردەكانی روخسارتدا
نوێژەكانی عشقت دەكەم
6
عاشقان سەیری چاوت دەكەن
من هەر سەیری پەنجەكانت
ئەوان عشق نین عاشقۆكەن
بۆیە وەك من
لەزمانی سەماو تێكەڵاو بوونی
پەنجەكانت تێ ناگەن
7
لەسووچێكی كەشكۆڵی پێشمەرگەیەكدا
بەهەناسەی پەنجەكانت
ئەم چەند دێڕەت بۆ هاوڕێیەكت نووسی بوو
ئەی هاوڕێكەم زۆر دڵنیام
ئەوكاتانەی كەپێكی عەشق هەڵدەگری
سروودی شەهید بوون دەچڕی
ئافرەتێكیش لەبرساندا
لەسایەی كۆشكێكی بڵندا
لەدەرگای ئاسمان دەدا
كێ دەزانێ دایكی تۆیە
كێ دەزانێ ئێستا گڵكۆكەی لەكوێیە؟!
8
تۆشێخێكی گەورەیتو
منیش كەنیشكێكی بچووك
رێگەم بدە لەبەردەمتا بەچۆكدا بێم
كڕنووش بۆ گەورەیت بەرم
بەشەرمەوە پەنجەكانت تێر ماچ بكەم
9
چەند تامەزرۆم بۆن
بەپەنجەكانتەوە بكەم
ئەو پەنجانە زۆر پیرۆزن
نەبۆنی فرمێسكی ژنی لێ دێو
نەخوێنی پیاو
10
هەموو پەنجەكان جوانن
تەنیا ئەو پەنجەیە نەبێ
ئەڵقەیەك داگیری دەكا؟

كەژاڵ ئیبراهیم خدر

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید