موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1915  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خاکی قیامه‌ت..

ئه‌مه‌ چ پردی سیراتێکه‌ یارۆ
که‌هه‌ر به‌ره‌و
کوره‌ی به‌ئاخ داخی دۆزه‌خ ده‌چێ
ئه‌ی مه‌فره‌قی نێوانی ئه‌م گڕستانه‌و
به‌هه‌شت کوانێ
قه‌ده‌ری ئه‌م حه‌شاماته‌ له‌به‌رچی هه‌ر
بۆ شه‌به‌قه‌ تاریکه‌که‌ی گه‌ردوون ده‌چێ
ئه‌و شه‌به‌قه‌ی ئه‌وه‌ی لێوه‌ی ده‌گوزه‌رێ
گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حاڵتره‌ له‌گه‌نجێتی
ئه‌ی دادخانه‌که‌ی مه‌حشه‌ری
عه‌رشی په‌روه‌ردگار کوانێ
ئه‌رێ یارۆ ، بیرت ماوه‌ له‌که‌نگێوه‌
ئه‌م حه‌شاماته‌ به‌دبه‌خته‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌
که‌به‌ربانگی ، هه‌ر به‌پێکێ باده‌ی گڕو
ده‌نکه‌ خورمایه‌کی تاڵتر
له‌ژه‌قنه‌بووت ده‌کاته‌وه‌
ئه‌رێ یارو ، له‌هیچ شوێنێ
حه‌شاماتێکی که‌ت دیوه‌ له‌مه‌ی ئێمه‌
له‌ئیماندا ڕه‌قتر له‌به‌رد
دڵ سیخناختر به‌ترسی خوا
گه‌ردن که‌چتر له‌ژێر چه‌قۆی
گشت قه‌سابه‌کانی دنیا
ده‌شێ ، یارۆ
گۆشتی به‌رخه‌کانی ئێمه‌ مزرتر بێ و
پێستی مه‌ڕه‌کانی ئێه‌ش
گه‌لێک سانتر که‌وڵ بکرێ
ده‌نا بۆ هه‌ر له‌کن ئێمه‌
به‌رخی نێر بۆ سه‌ربڕینه‌و
مه‌ڕی مێش بۆ .. که‌وڵکردن
ئه‌دی یارۆ ، له‌هیچ شوێنێ
مه‌عبه‌دێکی ترت دیوه‌
له‌زیکرا گه‌رم و گوڕتر بێ
له‌خانه‌قاکانی لای ئێمه‌و
پڕتر له‌سۆفی و له‌فه‌قێ و له‌موریدی
شمشێر به‌شان
نزیکتر له‌زه‌بری سزاو
دوورتر له‌پاداشتی یه‌زدان
ئاخر یارۆ
ئه‌وه‌ چ تلیاکێکی به‌خته‌
قاچاخچییه‌کانی عیزره‌ئیل
له‌سنووره‌ سه‌رابیه‌کانی جه‌هله‌وه‌
ئه‌مدیوی ده‌که‌ن
ئه‌ی چ گوناهێکه‌ ، یارۆ
په‌پووله‌کان به‌رامبه‌ر به‌گڕی چراو
هه‌ڵاڵه‌کان به‌ڕه‌شه‌باو
مه‌له‌ ماڵیه‌کانی ئه‌ڤین به‌قه‌فه‌زی ده‌که‌ن
ئه‌دی چ کوفرێکه‌ ، یارۆ
ئه‌م هه‌نگه‌ ماخۆلانانه‌ی ئـێمه‌ ده‌یکه‌ن
که‌بۆ ماچی لێوی گوڵه‌سووره‌کانی
باخچه‌ی پاشا ، بێ پرس و ڕاو
بێ موباره‌که‌تی ئاسمان
په‌رژینه‌ پیرۆزه‌کانی قه‌ده‌ر ده‌بڕن
تاکو بده‌ن به‌ده‌ستی گوڵڕێنکه‌وه‌و
ئه‌وجا بمرن
چ قیامه‌تێکه‌ ، یارۆ
له‌قه‌فه‌زی ئه‌م خاکه‌دا ده‌گوزه‌رێ
ئه‌ی چ دۆزه‌خێکه‌ ، یارۆ
ئه‌و شه‌به‌قه‌ی له‌هه‌ناوی ژیان ده‌چێ

به‌ندی عه‌لی .. 2011

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید