موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1916  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


جارێكى تر شەڕو ئاشتى پەنجەكان

1
لەنێوان پەنجە تەڕەكانی من و
پەنجەكانی ئەودا
پەنجەی ئەو بۆ شایەدی تەحیاتو
هی منیش
بۆ شیعرو ئەڤین
2
خەوی پەنجەكانی ئەو
لەسەر شابەردی نوێژ،
یا بەرماڵی خوداییە
هی من
لەسەر پەڕەیەكی سپی،
یا ڕوومەتی كچێك
3
پەنجە هەیە،
لەدنیای ژیانی ئێمەدا
لەگەروی مرۆڤ دەئاڵێ و دەیخنكێنێ
پەنجەش هەیە
پاروە نانێ ئەخاتە گەروی برسیەكو
مردنی لێ ئەستێنێ
4
پەنجەكانم لەپەنجەكانی ئەو ناچێ
پەنجەی ئەویش لەهی من ناكات
ئەوانەی ئەو دزی لەمنو
لەماڵی خواو
لەژیان دەكەن
هی من پارێزەری ژنو
شیعرو ژیانن
پەنجەكانی ئەو بكوژی خونچەو
جەلادی سەربڕینی كەنارین
هی من
فریشتەی باخچەكانی ئازادىو
كەناری سەردرەختەكانى ئەڤینن
5
پەنجەی كرێكارێك وشك وشك
نانێكی ڕەقی لەنێو دەستە
هی گەدایەك
چارەنوسی ژیانی منو
كرێكارێك و برسیەكی
تەوق كردووە
ئەوەی یەكەم خەون بەئاڵای نانەوە دەبینێ
تا توند لەدەستەكانی بگرێ و
هی دووەم بیری لەخەزێنەی خوێن و
نانی منە
6
گەر پەنجە فریشتەییەكانی تۆ
هێندەی پەنجەی شێخەكانی هەموو دونیا پیرۆز نەبێ
هێندەی خەونی مناڵێكی هەورامانم قەشەنگ نەبێ
وەك گوڵی سەرگڵكۆی شەهیدێك
بۆنی پڕ لەعەتری ئەوین نەبێ
ڕۆژی سێ جار
تەوقە ناكەم
بۆنی ناكەم
ماچی ناكەم
7
پەنجەكانی مۆسیقارێك ئاوازێك بۆ ڕۆح ئەژەنێ
پەنجەكانی نیگار كێشێك وێنەیەك بۆ چاو ئەنەخشێنێ
پەنجەكانی هونەرمەندێك
هونەر بۆ دڵمان و لەنێو دڵمان ئەچێنێ
ئاخ لەپەنجەی تیرۆریستێك
پەنجەی منو
پەنجەی مۆسیقارو نیگاركێش و هونەرمەندێك
ئەقرتێنێ
8
پەنجەكانی دیكتاتۆر
لەپەنجەكانی من ناچێ
هی ئەو لەسەر پەلەپیتكەی تفەنگ و
فڕۆكەو زریپۆش
هی من لەسەر روپەڕو، قەڵەم بەدەست
هی ئەو
میحنەتی هەڵەبجە چێ دەكاو
دۆزەخی ئەنفال ئەخوڵقێنێ
هی منیش شیعرو
زامی هەڵەبجەو
خەمی ئەنفال
كەژاڵ ئیبراهیم خدر

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید