نمایش پست تنها
  #86  
قدیمی 11-10-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:هەنجیر


1- بۆ چارەسەركردنی قەبزی بە تایبەتی بۆ ئافرەتانی حامیلە (سكپڕ) دەبێت (4) هەنجیری ووشك لە ناو ئاو نەرم بكرێتەوە لە یەك كوپی ئاو تا كاتی ئێواران ئینجا بەیانیان دەخورێت لەگەڵ خواردنەوەی ئاوی گیراوەكە پێش نان خواردنی بەیانیان.
2- كوڵاوی گەڵای داری هەنجیر باشە بۆ ڕێكخستنی ڕێژەی خووی مانگانە (عادە)ی ئافرەتان و باشە بۆ چارەسەركردنی كۆكە.
3- باشە بۆ غەرغەرەی ناو دەم دژ بە هەوكردنی میكرۆبی ددان و پووك.
4- كوڵاوی هەنجیری ووشك لەگەڵ شیر بۆ چارەسەركردنی بڕینی گەنییو.
5- گیراوەی هەنجیری ووشك باشە بۆ زیادكردنی ڕێژەی میز.
6- بۆ زیادكردنی ڕێژەی شیر لە دایكی شیردەر.
7- بۆ چارەسەركردنی خاوبوونی ریخۆڵە (7) هەنجیری ووشك وورد دەكرێت بۆ چەند بەشێك و تێكەڵاودەكرێت لەگەڵ زەیتی زەیتون لەگەڵ چەند پارچەیەكی لیمۆ و جێ هێشتنی تێكەڵاوەكە بۆ ماوەی یەك شەو ئینجا پێشی نان خواردن دەخورێت.
8- هەنجیر باشە بۆ بەهێزكردنی منداڵ وهەرزەكار و وەرزشكار و مرۆڤی لاواز.
9- گیراوەی سپی (شیری هەنجیر)ی دەركراو لە داری هەنجیر باشە بۆ:
أ‌- شیری هەنجیر لەگەڵ گیراوەی گەڵای داری هەنجیر وەكو مەڵهەم بەكاردێت بۆ كەمكردنی ئازاری مایەسیری پێش نووستن و لەكاتی بەیانیان.
ب‌- وەكو مەڵهەم بۆ چارەسەركردنی زیبكەی دەموچاو (حب الشباب) و نەخۆشییەكانی گەڕی و صەدەف ڕۆژی (4) جار.
ت‌- بۆ كێشەكانی هەرسكردن و ناتەواوی سووری مانگانە دەبێت یەك كەوچكی چێشت خۆر لە شیری هەنجیر (گیراوەی سپیی ئاوی دارەكە) لەگەڵ دوو كەوچكی هەنگوین تێكەڵاو دەكرێن لە ناو یەك كوپی شیر ڕۆژی (4) كەوچك پێشی كاتی سووری مانگانە بە (3) ڕۆژ دەخورێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید