
11-13-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌ومان دزی
له‌چنگ پیاوێك كه بۆنی خوێنی لێ ده‌هات
شه‌ومان دزی له بوكێنی كچێك
كه به‌ده‌م
كچێنیه‌تی خۆیه‌وه ده‌گریا
شه‌ومان دزی
له بێده‌نگی پیڵاوه‌كانی باوكم
كه هه‌میشه به‌سه‌رمانه‌وه بوون
له عاده‌بونی كچێك
كه له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه
روویان به تاریكیه‌وه ناوه
شه‌ومان دزی
له‌و خه‌وه تاڵانه‌ی
كه خه‌ون به روناكیه‌وه ده‌بینن‌و
پڕن له تاریكی
شه‌ومان دزی
له‌و رێگه دوورانه‌ی
كه پێیاندا ده‌ڕۆیشتین
تا بگه‌ینه گیرفانی ئه‌و منداڵانه‌ی
پڕن له نوقڵ‌و
ده‌سته‌كانیشیان
پڕن له گیرفان
چه‌نده تامه‌زۆر بوین
وه‌ك تامه‌زرۆبونی سایه
بۆ گه‌یشتن
به یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنی
ئێمه هاتین‌و گه‌ڕاینه‌وه
له‌و شوێنه‌ی كه نه‌چوبوین
به خه‌یاڵ
سه‌رمان كرده سه‌ر
ئه‌و ئاوێنانه‌ی
له روناكیدا ژه‌نگیان هێنابوو
سه‌رمان كرده سه‌ر
باوێشكه‌كانی شه‌و
تا له تاریكی‌دا بمانخه‌وێنن
نا من له جه‌نگی
هه‌تا هه‌تایی تۆ‌و
سوژده بردنت بۆ ئه‌و ئاوێنانه‌ی
هیچ وێنه‌یه‌كیان لێ به‌دی ناكرێ
دڵڕه‌قترم
له سێبه‌ری ئه‌و ره‌نگانه‌ی
ئێستای تۆ‌و
داهاتوی من
پڕ ده‌كه‌ن له ژه‌نگ
تۆش
نوقڵه‌كانی شه‌وی بوكێنیت
دابه‌ش كرد‌و
منیش ته‌نیایی خۆم
له كۆڵانه قوڕاویه‌كاندا جێهێشت
ئه‌ی عه‌با فرۆشه‌كه‌ی شه‌و
تۆ دوعاكانی كفر‌و
سحری ئاوێنه روته‌كانی خۆت فرۆشت
تێنه‌گه‌یشتم
له كۆیله‌بوونی ئه‌و ره‌نگانه‌ی
تۆ له شه‌وی بوكێنیت
وێنای
كۆڵانه قوڕاویه‌كانی من‌و
ده‌سته چه‌په‌ڵه‌كانی خۆت ده‌كێشا
دڵڕه‌قترم له تۆ
كاتێ له گوناهی په‌نجه‌كان ناگه‌ی‌و
ده‌پاڕێیه‌وه‌و
شایه‌تمانێكی رو سپی دێنی
ئه‌ی عه‌با فرۆشه‌كه‌ی شه‌و
منداڵتر بووی
له چوكلێت‌و نوقڵی ناو ده‌م
ئێستاش گه‌وره‌تری
له خه‌یاڵی ئه‌و مه‌ی فرۆشه‌ی
كه‌وا مه‌ی
به ئاوێنه روته‌كانی تۆ‌و
دواهه‌مین چاره‌نوسی من ده‌نۆشێ
په‌شیمانم له جه‌سته‌ی تۆ
په‌شیمانم له سه‌ره‌تای ئه‌و رێگایانه‌ی
له كۆتاییدا گه‌یشتم به تۆ
تۆش له كۆتایی
ئه‌و رێگایانه په‌شیمانی
كه جارێكی تر ناگه‌یه‌وه به سه‌ره‌تا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|