دره‌خته‌كانی بێبه‌ر و ئاوس
ژوورێكی تاریكم هه‌بوو ده‌ستكردله به‌رد
ده‌رئاوسێكان رقیان لێم بوو
ئیتر هه‌ربه‌و شێوه لێیگه‌رِا بووم.
"بودا ده‌ڵێ: مۆمێك هه‌ڵكه تاكه‌مۆمێك
له‌به‌رئه‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی من
قه‌برستانێك بوو قه‌برستان
چه‌ندگوڵێکی بێكه‌سیشم تیا ناشت بوون.
سواری ئه‌سپێكی وه‌حش بووم و هه‌ر ده‌مگوت:
هۆخه‌ڵكینه چه‌نده شووشه‌كه‌م بشكێنن
دانابه‌زم...... دانابه‌زم.
پاش ئاودانی گوڵه‌كانی به‌ر په‌نجه‌ره‌م
خێو و جن و گۆڕ و گڕ ده‌وریان ده‌گرت!!
بۆمی ده‌گێرِاوه‌و ده‌یگوت:
به‌ڵام رۆڵه بۆ یه‌ك جاریش نه‌بوو
كه سووتمانه‌كه‌م بنێژن!؟
جارێكدوو گه‌ڵابووین به سه‌ر لقی داری عومری ژنانه‌وه‌و
و به فه‌رمانی سروشته‌وه‌ڕِوا بووین
پێش له‌ئه‌وه‌ی كزه با بێ و هه‌ڵمانوه‌رێنێ
پێش له‌ئه‌وه‌ی سروشت برِیار یاسایی ده‌ركا
پێش له‌ئه‌وه‌ی دره‌خت بمرێ
پێش له‌ئه‌وه‌ی من هه‌ڵوه‌رێم و
ده‌ستی مه‌رگی كزه‌با هه‌ڵمانگرێ و دامانبه‌زێنی له عه‌ده‌م
نه‌فره‌تی كرد له جلی خۆی
جلی خاكی به دووڵییه‌كه‌وه له‌به‌ری كرد!؟
ئه‌م جاره‌یان كزه‌باش شه‌رمی ده‌كرد
هه‌روه‌ك وایه گێرِامه‌وه
هه‌ر ئه‌وه‌نده تیرێژێكی هاویشت و چوو
ئه‌و هاتبوو رك له تارمایی هه‌ڵگرم
گوڵی به روومه‌ت جوان و ده‌رون پیسی
سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م كه ئاوس بوو
به‌رگی دره‌ختی بێ به‌ری ناوحه‌وشه‌ی ماڵه‌هاوسێ
كه تۆزی مێژووی لێ نیشت بوو
بوونه‌به‌ربه‌ست و هه‌ڵیانمشت
دیسانه‌وه هه‌ر نامه‌وێ مۆمێك هه‌ڵكه‌م
كه‌س ناهێلێ رك له تارمایی هه‌ڵگرم