رۆژێكی ماندوو دڵ رووناكه
به هیوای لێره‌و له‌وێ بۆی ده‌ژیم و
به هیوای تاڵی وتفتی ژیانێك و
له دوایش دا ئۆقره بوونێ هزرم ده‌دوێ،
به‌ده‌یان و سه‌دان ئاره‌زووم
به‌چركه ساتێ دێن وده‌رِۆن!
یان له بیرم به‌قه‌رای چی چڵ و چێوی به‌رپێمه
ئه‌م و ئه‌و تاوانبار ده‌كه‌م!
یان بوساتێكی نه‌زۆكی ژیانی بێ ده‌ره‌نجامم
بێ ره‌حمانه سه‌ریان ده‌برِم!
بێ باكانه فرِێی ده‌ده‌م!
هه‌ر جارێك شه‌و دێته پێشێ
په‌نجه‌ره‌یه‌ك ئاوه‌ڵ ده‌كه‌م
ئه‌م جاره‌یان به شنه‌ی شه‌ماڵی شه‌وانی شایی و چۆپی كێشان و
ده‌رووخێنم ده‌ر ودیوار و ئاوه‌زی كۆن
په‌نجه‌ره‌تان بۆ سازكه‌م!
تاكه په‌نجه‌ره‌ی خه‌فه‌تم
پرِ هیوایه و پرِ گله‌یی،
وه‌كو مێروله‌یه‌كی بێ ناونیشان و دوور له‌هێلانه
له ئه‌م به‌ر و له ئه‌و به‌ر دا سه‌رگه‌ردانه و
ئه‌م جاره‌یان به یه‌ك بگه‌ین
به بێ ده‌نگی رنگی پرِ هه‌ست
ره‌شه كۆترێك نه‌بووبایایی
له ناو ئه‌م جه‌غزی گه‌ردوونه په‌نات بۆ من هێنا بێ و
له پشت ئه‌م ده‌لاقه‌ی بێ ره‌حمه‌ی من
هیوات گه‌ش و گه‌شتر بووبێ,
له‌پشت ئه‌م ده‌لاقه‌ی نوێ و رازاوه
تاسه‌ت بێت و بفرِیت بۆ لام و
پاشان بێیت و ئاخافتنت چی بێ ئه‌مه؟!!
له سه‌ربه‌ستی و له داماویت
ئه‌وه‌ی ژیانی مه‌رگی ناكامه
ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵی پیاوه و ئیتر…
له شووشه‌ی ئه‌م ده‌لاقه‌كانی دیكه‌م ته‌ماشام كه‌ی،
ئه‌ی مێروله‌ی سه‌رگه‌ردانی جه‌غزی گه‌دوون
هه‌ر ده‌لاقه‌ی ماڵی بێ ده‌لاقه‌م