له بیرم نایه ئه‌مساڵ بوو یان پار
شه‌و بوو!
دره‌نگ بوو!
كازیوه ، بووڵێڵ!
له بیرم نایه،
زۆزان یان ئاران
كوێستان یان شه‌پاڵ
نیشتمان بوو یان غوربه‌ت!!
شه‌می ته‌مه‌نم
په‌پووله‌كانی قه‌ت وه‌ربیر نایه.
له بیرم نامۆن
كات
شوێن
ك و ش لێگه‌رِێ
ده‌جا و خه‌م وحاڵ!
كوانووی ته‌مه‌ن و لیمشتی ئه‌وین
تازه پێ ده‌گرێ و
له كوێستانی خه‌م
به نێڵه نێڵ دێ،
هاواری به‌رزی، ته‌شقی ئاسمان كون ده‌كا وهه‌ر دێ و
بسته‌ی سه‌ر كوانووی عه‌شقیش وه كو مۆم
ده‌توێنێته‌وه و
چڵ وچێوی ئه‌م ئاورینگی خه‌مه
دارستانی عه‌شق و ئه‌سرین من
یان ئه‌سرینی تۆ
چ ئاشنا بن و چ نامۆ
كه من بم و یان تۆ
گه‌شه و چره‌وپرِ
له ته‌نیشت ژوانێكی بێ ناو نیشان و
له سه‌ر به‌رده‌بازێكی چكۆله‌ی هه‌ڵپێچراو
له قورِ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 11-13-2011 در ساعت 06:42 PM
|