
11-19-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوت لێمه چاوم پڕه له چاوه‌ڕوانی
سلاَوت لێ ناكه‌م ببوره،
ئه‌مرۆ خۆر ئاوا بوو
تۆ تیشكێكت به بای سه‌با بۆ نه‌ناردین،
بم به‌خشه
له‌نه‌خشته‌ی زه‌مه‌نی من نه‌مردی
له‌و دیو تاریكستانی خۆت معجیزه‌ت خوڵقاند!
هاتیه‌وه گرنگ نه‌بوو
منیش خۆم نه‌مزانی ،
دوای مردن له‌چی ده‌گه‌رێی!
له‌وه ده‌چێ ژیان رای كێشابیته‌وه بۆ خۆی
یان ... تازه له‌شه‌وقی ژیان راماویت
من نارازی نیم.
په‌شیمان نه‌بووم چاوه‌رێم نه‌ده‌كردی،
ئا... تێگه‌یشتم
هه‌ڵه‌ش هه‌ڵ چوو
هه‌ڵه‌ش هه‌ڵ فری
چاوه‌رێی هاتنه‌وه‌ت نیم كه‌نایه‌یی.
ده‌مه‌وێت لێوی ئێواره ماچ كه‌م،
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌نده‌ی سوبع جوان بێت.
منم ده‌مه‌وێت وابكه‌م!
تا بتوانم له هه‌ستكرد قه‌رزدار بارت نه‌بم
له پێده‌شتی ناكانت بوو
خه‌ونێكی قوڵم مرد،
تۆش بێ هوده بووی نه‌ت زانی.
ئه‌وه كۆی نیشتیمانی بیره
به‌م ئێواره‌یه ژیر بۆته‌وه،
چاوه‌روانی زۆر به، له خۆت،
بۆ سه‌فه‌ری ئاسمان
كه نزیكه بێ له عه‌رشی پاكی ..
شتی زۆر هه‌ن عه‌یفه كه نه‌زان بی لێی
پێت ناڵیم وه‌ره...
چاوم پره له چاوه‌روانی ,
ئاسته‌مه وێنه‌ی راسته‌قینه له تاریكی ببینرێت
با چاوی مێژووی درۆ
بگۆرێت،
ناڵێم وه‌ره چاوم پڕه له پارانه‌وه،
پره له چاوه‌ڕوانی!
كه خۆشم ویستی ده‌بێت بۆ ئه‌به‌د نه‌رۆی،
دیسان چاوت لێمه چاوم چاوه‌رێته،
نه‌كه‌ی بڕۆی ئه‌ستێره‌كان ده‌وه‌رن!
سه‌یركه دڵم پڕه له باخ
هه‌ستم پڕه له شادی
ناڵێم وه‌ره
چاوم پره له چاوه‌روانی
چاوت لێمه چاوم پڕه له ئومێد...
مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|