
11-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه ناسه !
ئێمه له گرووی چینی خودا نیین با بسۆتین، با بڕۆتین،له به ر چاوی خه ڵکی دنیا چیین؟
زمانی چی ؟ کێ ده زانێ ئێمه یش دایکمان هه یه؟
ناوی چی؟ هیوای چی؟
که ی که س چاوی له گڕی ئێمه یه؟
با بسۆتین له سه ر هه ناسه کێشان
برینمان با بێنه سۆ ،بمرین له ئێشان
بێ ئاوه زین،ئازار پڕ پێستی ژینمانه
شادمانی به ئێمه چی؟
کات ،وه رزی شینمانه
زه ماوه ند له کیژی وڵاتی ئێمه حه رامه
ئه و کچه ی وا له سه ر سینگی دایکی خۆی وچان بدا
و بحه سیه وه
من نابینم ،گه ر شکی ده به ی ،کامه؟
کێ نه ی دیوه مه ل چۆن باوه ش ده کاته هێلانه که یدا؟
ده جریوێنی و خۆ ئه نوێنێ
هه ر وایه ،وا،ئه و سه ر به رزه له ماڵی خۆیدا
به ڵام، ئه ی من، ئه ی خوشکی من، ئه ی دایکی من
له گه ڵ ئێوه مه ،وا ئه ڵێن :
لایه نگه ری ماڤی مرۆڤن
ئه وانه ی وا ده رزێنه خاک ،ده مرن بێ باک
شێتی ناو و ناوبانگی زۆر نین
به ڵام په پووله ن و بۆ رووناکی ده گه ڕن وئه بنه فیدای ژین !
امجد محمدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|