
12-05-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیاز : خواردنی پیاز باش نی یه ، ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بێت و له خه‌ودا ببینێ پیاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه پیاز هه‌وڵ و کۆشش و کارکردنه بۆ به ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه پیازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیابونه‌وه‌یه ، خواردنی پیاز بۆ نه‌خۆش باشه ، ئه توانین بڵێین پیاز پاره‌یه
هێلكه : هێلکه له ناو قاپ دا بێت ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه به کاڵی خواردنی پاره‌ی حه‌رامه یان زینایه یان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافر‌و بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه مانای زیندو بونه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه ،له‌وانه‌شه ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه منداڵیان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه یه ئه‌و که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه و خواردنیشی ژن هێنانه‌و ژنه‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکه‌یه‌کی بدرێتێ ئه‌وه کوڕێکی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌که بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه بخوات ئه‌وه کفن دزه ، به‌کورتی هێلکه مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و هاتنه‌وه‌ی که‌س و کاره. .
خۆشی و شادی : له‌خه‌ودا گریانه له‌وانه‌شه کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشه دڵته‌نگ ئه‌بێت
ژه هر: له خه‌ودا پاره‌یه ، یه‌کێك ژه‌هر بخوات و گیانی بئاوسێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانه‌که پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نه‌یه‌ت ئه‌وه خه‌م و خه‌فه‌ته ، ژه‌هری کوشنده مانای مردنه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ژه‌هر بداته خه‌ڵکی تر ئه‌وه زینا ئه‌کات . .
منداڵی ساوا : :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه له په‌روه‌رده کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له دایك بوونی منداڵ له ده‌مه‌وه مانای مردنه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|