نمایش پست تنها
  #9  
قدیمی 12-05-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مردن: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته‌ یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌ یان رزگار بوونه‌ له‌ زیندان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکی دووره‌ ، هه‌روه‌ها مردن له‌ خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریانی له‌ گه‌ڵ دا بێت و ناشتنی له‌ گه‌ڵ دا نه‌بێت که‌م و کوری و خراپه‌کاریه‌ له‌ ئایین و پله‌ و پایه‌ ی به‌رزی دونیایه‌ ، مردنی بێ گریان و بێ ناشتن و بێ ته‌رم ڕووخانی خانوه‌ یان چاو کوێر بوونه‌ یان ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،هه‌روه‌ها مردن له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ یان ده‌ست کورتی یه یان ژن هێنانه‌ چوونکه‌ مردو وه‌ك زاوا ده‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی بمرێ وته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر شان هه‌ ڵگیرێ و به‌ڵام نه‌خرێته‌ ژێر خاکه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌سه‌ر دوژمنانی زاڵ ئه‌بێت مردن و زیندو بونه‌وه له‌ خه‌ودا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ یان تۆبه‌ کردنه‌ ، مردوێك له‌ خه‌ودا بڵێ من نه‌ مردووم ئه‌و مردوه‌ پله‌و پایه‌ی شه‌هیدی هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر مردوو نه‌خۆش بێت خوی به‌رپرسیاره‌ له‌ کرده‌وه‌کانی ، مردوه‌کان له‌ گۆڕه‌کانیان ده‌رچن نان و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردو له‌ خه‌ودا هه‌ر چی بڵێ ڕاسته ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه‌ کاروباری باشه‌ ،ئه‌توانین بڵێین مردن په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌ له‌ گوناهێکی گه‌وره‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ له‌ خه‌ودا مردوه‌و جل وبه‌رگی له‌به‌ر نی یه‌ هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ،مردو له‌سه‌ر فه‌رش و مافور بێت کاروباری دونیای باشه‌ ، مردنی کوڕ له‌ خه‌ودا ڕزگار بوونه‌ له‌ دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ مردو ناشترا ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گه‌ر له‌ زیندان دا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌وه‌ ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئه‌کات ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا ببینێ ژنی هێناوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌مرێ ،مردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ باشه‌ که‌ ئه‌ترسن یان دڵ ته‌نگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ چه‌ن مردوێێکی له‌ گه‌ڵه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند که‌سێکی دوو ڕووی له‌ گه‌ڵه‌ ،هاوڕێیه‌تی کردنی مردو سه‌فه‌رێکی دوورو درێژه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی مردو شۆرین ببینێ له‌ خه‌فه‌ت و قه‌رز رزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مردو له‌خه‌ودا زیندو ببێته‌وه‌ باسی ئه‌و مردوه‌ ئه‌کرێت ، دڵ ته‌نگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئه‌و دونیایه‌ی تری ده‌رده‌بڕێ ،مردو ده‌م و چاوی ڕه‌ش بێت ئه‌و مردوه‌ به‌ کافری مردوه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك مردوێك زیندو بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته‌ موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشه‌ه چیشت لێ وه‌ر گرێ خه‌راپه‌ ، ماچ کردنی مردوێکی ناسراو ده‌ست که‌وتی پاره‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك مردوێك ماچ کات ئه‌مرێ ،مردو له‌ زیندو بدات مانای ئه‌وه‌یه‌ زیندوه‌که‌ له‌ دونیادا کرده‌وه‌ی خه‌راپ و ناپه‌سه‌ندی زۆره‌ ،یه‌کێك ببینێ مردو لێ ی ئه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌کات و به‌ خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ،نوستنی مردو هه‌سانه‌وه‌یه‌تی له‌و دونیایه‌ ، نوستنی زیندو له‌گه‌ڵ مردو ته‌مه‌ن درێژیه‌ بۆ زیندوه‌که‌ ، ده‌رچونی مردو له‌گۆڕه‌کانیان مانای به‌ڕه‌ڵڵا کردنی زیندانیه‌کانه‌ ،مردنی باوك و دایك له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه‌ ، مردنیکت وپڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ژاره‌ ، نوێژ کردن له‌سه‌ر مردو کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناهه‌قه‌ ،خنکانی مردو له‌ناو ده‌ریا مانای خنکانیه‌تی له‌ ناو گوناهه‌کانی دا

مشك : مشك له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت خراپه‌ ، یان ئافره‌تێکی نه‌فره‌ت لێ کراوی جوله‌که‌یه‌ ، یان پیاوێکی جوله‌که‌یه‌ یان دزه‌ ، مشکی زۆر رزقه‌ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ مشکێکی زۆر له‌ ماڵیدایه‌ رزقی فره‌وانترئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مشك له‌ ماڵی ده‌رچێت رزقی که‌م ئه‌بێ ،ئه‌وکه‌سه‌ی ببێته‌ خاوه‌ن مشکێك خزمه‌ت کارێکی ئه‌بێ ،مشکی ڕه‌ش و سپێ مانای شه‌و و ڕۆژه‌ ، مشك ئه‌گه‌ر ڕه‌نگیان وه‌ك یه‌ك بێت ئافره‌تن ،هات و چۆی مشکی ڕه‌ش و سپی ته‌مه‌ن درێژیه‌ سپی ڕۆژه‌و ڕه‌شیش شه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ مشك که‌س و کارو منداڵی ناو ماڵن ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا مشکێ بکوژێ به‌سه‌ر ئافره‌تێکی خراپه‌ کار زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی به‌ تیر یان به‌ به‌رد له‌ مشکێك بدات ئافره‌تیکێ خراپه‌ کار به‌ نهێنی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ ، بینینی مشکی زۆر له‌ جێیه‌کی لار یان له‌ ناو بیرێك مانای ته‌مه‌ن کورتی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی مشکی زۆر له‌ ماڵی دا ببینێ چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌چنه‌ ماڵی و ئه‌و ئافره‌تانه‌بێ سوودن ، وه‌رگرتنی پێستی مشك پاره‌یه‌کی که‌مه‌ له‌ ئافره‌تێکی خراپه‌کار.


میوه‌ : له‌ خه‌ودا ژن هێنانه‌ یان شوو کردنه‌ ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }} سوره‌تی یس// 55 و 56 ، میوه‌ی ته‌ڕ ڕزقێکی کاتی یه‌ چونکه‌ زوو تێك ئه‌چێت ، میوه‌ی ووشك رزقێکی زۆر و هه‌میشه‌ی یه‌ ، میوه‌ بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بونه‌ و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیش پاره‌ی زیاتره‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ببینێ میوه‌ فڕێ ئه‌درێته‌ سه‌ری ئه‌و که‌سه‌ به‌ خێر خوازئه‌ناسرێ و به‌ ناو بانگ ئه‌بێت .


خه‌ڵوز : له‌ خه‌ودا پیاوێکی ترسناکه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ پاره‌ی حه‌رامه‌ ،یان رزقێکه‌ له‌ سولتانه‌وه‌یه‌،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ خه‌ڵوز ئاگری گرت ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن سولتان یان کاربه‌ده‌سته‌وه‌ تاقی کراوه‌ته‌وه‌ و زوڵمیشی لێ کراوه‌ و به‌زۆر پاره‌ی لێ سه‌ندراوه‌، خه‌ڵوز له‌ زستان پاره‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی خزمه‌ت کارێکی ڕه‌ش پێستی بدرێتێ ئه‌وه‌ چه‌ند کیسه‌یه‌ك خه‌ڵوزی بۆ دێت ، ئه‌و شته‌ی له‌ ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یه‌ .


ته‌ڵه‌ : پیاوێکی که‌م ئیمان و ده‌ست بڕو فێڵ بازه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌ڵه‌ بۆ چۆله‌گه‌یه‌ك دانێته‌وه‌ پیاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ خه‌ودا بینی ته‌ڵه‌ دائه‌نێته‌وه‌که‌ باڵنده‌یه‌ك ئه‌گرێ باڵنده‌که‌ یه‌ك سه‌ر ئه‌فڕێ ،ئه‌و ئافره‌ته‌ حه‌ز ئه‌کات له‌ مێرده‌که‌ی منداڵی بێت به‌ڵام منداڵه‌که‌ له‌ ناو سگی نا چه‌سپێ ودروست نابێ .


چه‌ك : له‌ خه‌ودا سه‌رکه‌وتنه‌ ، یان لاچونی نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ناو خه‌ڵکێکی زۆری بێ چه‌ك دا چه‌کی هه‌ڵگرتبێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ گوێره‌ی چۆنیه‌تی جۆری چه‌که‌که‌ ئه‌بێته‌ سه‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ، ئه‌گه‌ر بینی خه‌ڵکی ته‌ماشای ئه‌که‌ن و ئه‌ویش چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ هه‌موویان پیرو به‌ ته‌مه‌ن بوون ئه‌وانه‌ دۆست و هاورێن ،ئه‌گه‌ر گه‌نج بوون ئه‌وانه‌ دوژمنن ، ئه‌وه‌ی ببینێ چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌توانێ به‌کاریشی بێنێ نیازو مه‌به‌ستی به‌دی دێت ،چه‌ك بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، له‌وانه‌یه‌ چاك سازی ئایین بێت ،ئه‌گه‌ر ترسی له‌گه‌ڵ بێت بۆ نه‌خۆش چاك بونه‌وه‌یه‌ ،ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری کردبێت به‌ سه‌لامه‌تی ئه‌‌گه‌ڕێته‌وه .


شه‌کر : شه‌کر له‌خه‌ودا خۆشی و شادی و چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ت و به‌ دی هاتنی هیواو ئامانجه‌ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی خانه‌دانه‌ ، ئه‌گه‌ر کوڕیش بێت ئه‌و کوڕه‌ زیره‌ك و داناو زانیاره‌وبه‌شداری له‌ به‌هره‌و هونه‌ری خه‌ڵکی دیکه‌ ده‌کات ، ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌ ، شه‌کر له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، شه‌کری زۆر ئاژاوه‌یه‌ ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه‌ .


ماسی : ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بزانی ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌زانی ئه‌وه‌ پاره‌و ده‌ست که‌وته‌ ، نه‌هه‌نگ وه‌زیری پاشایه‌ چونکه‌ ده‌ریا پاشایه‌ و ماسیش سه‌ربازی پاشایه‌ ، گرتنی ماسی یه‌کی گه‌وره‌ خێرو به‌ره‌که‌ته‌، ئه‌و ماسی یه‌ی تۆکڵه‌که‌ی نه‌رمه‌ بۆ ئه‌وکه‌سانه باشه‌ که‌ ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵکی هه‌ڵ خه‌ڵتێنن ، ماسی باشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نیازی ژن هێنانیان هه‌یه‌ ، ماسی مردو له‌ناو ده‌ریا باش نی یه‌ چونکه‌ نیازو مه‌به‌ست به‌ دی نایه‌ت ، ماسی له‌سه‌ر جێی خه‌ودا ببیندرێ بۆ نه‌خۆش وبۆ ماسی گر باش نی یه‌ ، ماسی گرتن له‌ ناو ئاوی مه‌ند خه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ماسی خواردن به‌ کاڵی زۆر باشه‌ ،ماسی سوێر واتا به‌ خێ گیروگرفته‌ ، ووتراوه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ماسیه‌کان بگاته‌ چوارئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ئه‌گه‌ر زیاتریش بێت ئه‌وه‌ پاره‌و ده‌ست که‌وته‌ ، ماسی سوره‌وه‌ کراو به‌دی هاتنی داواکاری یه‌ ، ماسی برژاویش سه‌فه‌ر کردنه‌ له‌پێناوی زانست و زانیاری زیاتر ،کڕینی ماسی له‌ ماسی گر یان له‌ماسی فرۆش مانای ژن هێنانه‌ ، له‌ وانه‌شه‌ بینینی ماسی غه‌م و خه‌فه‌ت و نه‌خۆشی بێت .


به‌رز بوونه‌وه‌ :هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌ویت و به‌رز ببیته‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش داده‌به‌زی ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ به‌رز بۆوه‌و چووه‌ ئاسمان تا گه‌یشته‌ ئه‌ستێره‌کان و له‌پاشاندا بووه‌ ئه‌ستێره‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ والی یان سه‌رۆك یان له‌ژیان و ‌مردن داپله‌و پایه‌ێکی به‌رزی بدرێتێ که‌ شایه‌سته‌یه‌تی ، چونه‌ سه‌ر شاخ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ یان سه‌فه‌ره‌ ، سه‌رکه‌وتن باشه‌و دابه‌زینیش باش نی یه‌ ،

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید