
12-05-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گۆشت : پارچه گۆشت بۆ داهاتوو باش نی یه له وانه‌شه‌کاره‌ساتێکی ڕابووردو بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه گۆشت رزقێکی خێرایه یان خۆشی و کامه‌رانی یه ، یان ئاشکرا بوونی نهێنی یه ،گۆشتی کوتراو لێدراو به چه‌قۆ بۆ گه‌نج هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تی سك پڕیش کوڕه ، یان تێکه‌ڵ بوونی پاره‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ریك و ده‌رکه‌وتنی قازانجه ، گۆشتی کوڵاو پاره‌یه گۆشتی کاڵ ئازار‌و ژان و نه‌خۆشی یه کڕینی گۆشت له قه‌ساب کاره‌ساته ، گۆشتی ناسك وتازه مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی ئاده‌میزاد بخوات ئه‌وه باسی ده‌کات ،ئافره‌ت گۆشتی خۆی بخوات زینا ده‌کات ، گۆشتی مانگای لاواز نه‌خۆشی یه ، گۆشتی مار پاره‌یه له دوژمنه‌وه دێت ، گۆشتی شێر پاره‌یه له کار به‌ده‌سته‌وه دێت گۆشتی باڵنده‌ی دڕنده‌وگۆشتی به‌راز پاره‌ی حه‌رامه ،گۆشتی کۆن باس کردنی مردوه ، گۆشتی حوشتر پاره‌یه له پیاوێکی که‌له‌گه‌ت ودوژمنێکی به تواناوه دێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گۆشتی حوشتر بخوات له کاربه‌ده‌سته‌وه پاره‌ی بۆ دێت ، هه‌روه‌ها گۆشتی مانگا ماندوبوون و بێ ئیش وکاریه ، ئاسکه‌ی سه‌ربڕاو ئه‌گه‌ر پیسته‌که‌ی لێ کرابێته‌وه‌و گۆشته‌که‌ی پارچه پارچه کرابێتمانای چاوپێکه‌وتنه به که‌سێکی نه‌ناسراو ، ئه‌گه‌ر گۆشتی ئاسکه‌که پارچه پارچه نه‌کرابێ کاره‌ساته ، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو قه‌ڵه‌و بێت ده‌سکه‌وتی پاره‌یه ، خواردنی گۆشتی کاڵ باشه به‌ڵام ته‌نها بینینی باش نی یه ، خواردنی گۆشتی کوڵاو پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر لای شێخێك بیخۆیت شکۆمه‌ند و پایه به‌رز ئه‌بیت ، گۆشتی بر‌ژاو رزگاربوونه له مه‌ترسی ، گۆشتی مریشك پاره‌یه له ئافره‌تێکه‌وه دێت ، گۆشت هێمن بوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توڕه‌ن ، چاك بونه‌وه‌ی یه بۆ نه‌خۆش و لاچون و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ته ، گۆشتی باڵنده باشه له‌وانه‌یه به‌هه‌شت بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ وفاکهة مما یتخیرون ، ولحم طیر مما یشتهون }} سوره‌تی الواقعة // 21 ، گۆشتی ماسی رزقێکی خێرا‌و حه‌ڵاڵه ، گۆشتی ئاده‌میزاد سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ،خوێن و گۆشتی نه‌ناسراو و ئاژاوه‌یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی گۆشتی زیادی خۆی بخوات ئه‌وه قازانجه‌که‌ی ئه‌خوات و سه‌رمایه‌که‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، گۆشتی کوڵاو بۆ هه‌ژار پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه .
تاریکی : له‌خه‌ودا ڕێ وون کردن و سه‌رسووڕمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك کافر بێت و له خه‌ودا ببینێ چوه ڕۆشنایی ئه‌و که‌سه ئه‌بێ به موسڵمان ، یان تۆبه ئه‌کات و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌گرێته به‌ر ، ئه‌گه‌ر له‌زیندان دا بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ،تاریکی مانای زوڵمه ، کێ بچێته تاریکی ئه‌و که‌سه‌زوڵم ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی تاریکی ببینێ زو‌ڵمی لێ ئه‌کرێ له‌وانه‌یه تاریکی مانای تاریکی دڵ و چاو بێت .
گۆڕ :: گۆڕ له‌خه‌ودا زیندانه ، زیندانیش گۆڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ به زیندویی له ناو گۆڕ دانیشتوه ئه‌و که‌سه دست گیر ئه‌کرێت و زیندانی ئه‌کرێت ،دروست کردنی گۆڕ له‌خه‌ودا مانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له لایه‌ن بێ هاوسه‌رانژن هێنانه یان شو کردنه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له شوێنێکی بێ دیوه‌ردا مانای دونیای داهاتوه ، چونه ناو گۆڕه‌که‌ش مردنه ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕه‌وایه و گۆڕی نه‌ناسراویش کارێکی ناڕه‌وایه ، گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن له سه‌ربان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕستان بکات سه‌ردانی که‌سێکی به‌ند کراو ئه‌کات ، له خه‌ودا باران ببارێته سه‌ر گۆڕ ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ، تێك دانی گۆڕێکی به تاڵ مانای چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌و که‌سه‌ی به زیندویی له ناو گۆڕێك دا بنێژرێکارو باری تێك ئه‌چێت ، هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێك وپشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که مانای په‌یڕه‌و کردنی رێبازی ئه‌و مردوه‌یه ئه‌گه‌ر مردوه‌که زانا بوبێت ئه‌وه ی خه وه كه شی بینیوه و به دوای ته رمه كه گه ڕاوه ئه ویش زانا ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردوه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت ئه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
ماچ :: له خه‌ودا ماچ کردن زاڵ بوونه به‌سه‌ر دوژمن ، ماچ کردنی پیاو به‌دی هاتنی ئاواته ، ماچ کردنی منداڵێکی ساوا یان بچکۆله مانای په‌یوه‌نی پته‌وه له گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداڵه ، ماچ کردنی ئافره‌ت مانای هاو‌ڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاینی یه‌کێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خوای گه‌وره ماچی ئه‌کات ئه‌و که‌سه پیاو چاکه و خوای گه‌وره ڕازی یه له کرده‌وه‌کانی ، مردو ماچ که‌یت یان مردو ماچت کات هه‌ردوکی ده‌سکه‌وتی پاره‌یه .
بیبه‌ر :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ژه‌هری ئه‌درێتێ یان کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئه‌کات و ماندو ئه‌بێت و پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، بیبه‌ری زۆر ئه‌گه‌ر نه‌خورێ پاره‌یه ئه‌گه‌ر بخورێ غه‌م و خه‌فه‌ته چونکه قوڕگ ئه‌سوتێنێ .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|