ئه‌ستێره :: له خه‌ودا مه‌زنترین و به‌شه‌ڕه‌ف ترین که‌سه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشه‌وا له ماڵی دا کۆده‌بنه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه نهبوونئهو سه‌رۆك و پێشه‌وایانه بۆ کاره‌سات کۆده‌بنه‌وه ، که‌وتنی ئه‌ستێره له ئاسمانه‌وه بۆ خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه له‌و جێ یه دا پێشه‌وایه‌ك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره پیاوی زانا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دار‌و شه‌ڕه‌ف مه‌نده ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه مانای منداڵی زۆره ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره گه‌شاوه‌کان له ئاسمان دا مانای پیشه‌و بازرگانی وزانست وده‌سه‌ڵاته ، بینینی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاو خێروخۆشی یه .
نه‌مانی ئه‌ستێره له ئاسمان دا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زیان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یه بۆ هه‌ژاریش مردنه ،ئه‌و کهسهیئهستێرهی له‌سه‌رسه‌ر دا بێت له هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره بێت پله‌و پاییه‌ی به‌رز ئه‌بێت، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یه ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره جنێو دانه به پیاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته له زانایان ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره مردنی پاشایه یان روودانی جه‌نگه ، ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره بکه‌وێته خواره‌وه مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره به ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نهێنی و ڕیسوا بوونه ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له به‌یانی زه‌ماوه‌نده .
ڕیگا :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ڕێ ی خۆی لای داوه ئه‌و که‌سه باری ئایینی باش نی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان کاربه‌ده‌ست به ڕێ ی سه‌خت دا بڕوات دادپه‌روه‌ری ڕه‌وای باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌کێشێ ، ڕێگه‌ی ڕاست کتێبی خوا‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات ، ڕێگه‌ی زۆر‌و جۆراو جۆر دوو دڵی و سه‌ر سوڕمانه ، ڕێگای ده‌ریا ڕزگار بوونه له ناخۆشی وگیروگرفت یان ده‌ست که‌وتی حه‌ڵاڵه ، ڕێگای دۆڵ و چه‌م مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ بازی یه ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونه له گیروگرفت یان سه‌فه‌ره .
توینیه‌تی :: له خه‌ودا مانای وه‌ستانی بیناکاری و کشت و کاڵه ،هه‌روه‌ها ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نه‌مانی قازانجه ، ئه‌ڵێن توینی بوون خراپه‌کاریه له‌بواری ئایین دا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك توینی بێت و بیه‌وێت له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه و خۆی ئاوه‌که نه‌خواته‌وه له غه‌م وخه‌فه‌ت ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر توینی بێت و نه‌توانێ له ئاوی ڕوبار بخواتهوههیواو نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی ناێێت ، کوڕ و کچی گه‌نج له خه‌ودا ببینن توینیانه پێویستیان به هاوسه‌ر هه‌یه .
پژمین یان پشمین :: له‌خه‌ودا دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکه که گومانی لێ ئه‌کرێت پژمین مانای مردنی نه‌خۆشه یان غه‌م و خهفهتهئهوکهسهیله خه‌ودا بپژمێ له ته‌نگانه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یه پژمین هه‌ڵامه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یه .
هه‌نگوین :: پاره‌یه‌کی حه‌ڵاله ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له ئاسمانه‌وه ببارێت مانای ئه‌وه‌یه ئایین له بوارێکی چاك دایه ، ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله کۆ ئه‌کاته‌وه ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێر‌و خۆشی یه یان پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه ، یان رێگه‌یه‌کی پاك و ڕاسته ، نه‌خۆش له خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، خواردنی نان به هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه هه‌نگوین ماچ کردنی خۆشه‌ویسته .
به‌ندیخانه یان زیندان :: به‌ندیخانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه پێداویسته‌کانی ئایینه ، به‌ندیخانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ، زیندانی نه‌ناسراو دونیایه به‌ندیخانه ژنێکی مه‌کر بازه یان مانای بێ ده‌نگی یه یان پیلان گێڕانه بۆ دوژمنان ، به‌ندیخانه گۆڕه یان هه‌ژاری یه یان بینینی دۆست و خۆشه‌ویسته ، ده‌رچون له به‌ندیخانه مانای رزگار بوونه له نه‌خۆشی ، ئه گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی له به‌ندیخانه‌دا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه و ڕوناکی دێته ژووره‌وه یان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی نه‌ماوه ئه‌وکه‌سه له به‌ندیخانه رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، به‌ندیخانه یان زیندان بۆ نه‌خۆش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غه‌مه‌که‌ی نه‌مێنێ ، له زیندان مانه‌وه مردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له مالێکی نه‌ناسراودا ببه‌سترێته‌وه ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌خوازێ و سوود له پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، له‌وانه‌یه به‌ندیخانه دۆزه‌خ بێت .