من له بێ تۆییدا...
من وام
وه‌ک منداڵێکی گریا و
له ژێر تارمایی جه‌سته‌یه‌کی
ڕووتکراوه‌دا
له ژێر سێبه‌ری په‌رچه‌مێکی
ئاڵۆزاودا
ژیرم که‌وه
چه‌ندی ئه‌توانی ژیرم که‌وه
له‌و گریانه‌ی
که له په‌ڕپوتێکی بێ سیما و
بێ دایکێکی خۆنه‌شۆر ئه‌چم
بمنوسه‌وه
وه‌ک ئه‌و دێڕه‌ی که
له خه‌نده‌یه‌کی فڕێدراو
ئه‌شکێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو
ئه‌چم
بم توێنه‌وه
که له سواڵکه‌رێکی ڕه‌زگران و
ده‌وڵه‌مه‌ندێکی مافیا ئه‌چم
بمخوێننه‌وه
که له ئینجیلێکی شه‌ق تێهه‌ڵنه‌دار و
ته‌وراتێکی نه‌دڕاو ئه‌چم
من له بێ تۆییدا
له هه‌موو شتیک
ئه‌چم
ته‌نها
له مرۆڤ نه‌بێ
له بێ تۆییدا
هه‌موو شتیک له‌گه‌ڵما
ئه‌ژی
ته‌نها خۆشی وخه‌نده نه‌بێ
هاوڕێ ڕه‌ش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )