بۆنی شیعری...
ره‌نگاڵه‌یی به نیگای نه‌رمی هێورتا گوزه‌ر ده‌كات
بێده‌نگییه‌ك سه‌رنجه‌كانت ده‌فرێنێ و
مانگه‌شه‌وێ له تریفه‌ت هه‌لده‌كێشێت
كۆترێك له گمه‌ی ده‌گه‌رێ و..
بۆ هێلانه‌ی به‌ربارانی ته‌ربووی ده‌بات
له‌گه‌ڵ سووتان و دووكه‌ڵیا
پۆلێ په‌پووله‌ی ناو مشتت
ده‌رژێنه نێو دارستانی عه‌شق بردووی په‌نجه‌كانم
من ده‌ستێكم بوو به باخچه و له سێبه‌ری رۆژا جێمهێشت
قه‌ڵه‌مێكم له هه‌ناسه‌ی قووڵتا وونكرد
تا له بناری شیعرێكما بته‌قییه‌وه
دڵم ته‌ركه‌یت به ئاونگی كازیوه‌یه‌كی خه‌مناك و
جه‌سته‌م بچنی به نۆته‌و ..
ووشه‌یه‌ك باڵی باده‌دا و ..
ده‌فرێت به‌سه‌ر وه‌رزی گوڵ و
به‌رامه‌كانی شه‌پۆلی نه‌ترووكانی چاوه‌كانا
بۆنی چرۆی حه‌رفی سپی و ..
به‌رسیله‌ی شیعرێكیان لێدێت
تۆ به‌خشیتنه ره‌وه هه‌وری گلاراو .. و
به ته‌نیایی له ئه‌لبومی هاروهاجی مناڵیتا پیاسه ده‌كه‌م
دره‌خته‌كان رووتده‌بنه‌وه
گه‌ڵاكان نوقمی خه‌و ده‌بن
ره‌نگه‌كان ده‌رژێنه جۆگه‌ی دوا چركه‌ی لێكدابرانا
دووری هه‌ڵیژه‌ندووم له تۆ
لێوان لێو بوومه له سۆزی روانینێكی ئه‌رخه‌وانی
بۆنی ده‌ست و په‌نجه و شیعری تۆیان لێدێت
له ژێرسۆمای ساباتێكی نێرگسیدا
جه‌نگ و شه‌یتان و ئیره‌یی
ئاشتی له جێگه‌یان ده‌روێت
فاتیح سه‌لام