بۆتۆ ژیان
هەموو کاتێک واهەستەکەم لەناو چاوما هەڵت ئەگرم
کە ئەگریەم دڵم نایەت فرمێسکەکانم گشت بسڕم
ئەڵێم نەوەک هیوایەکت لەگەڵ فرمێسکێکم بڕوات
یان ئەگەر دڵم خەمبار بێت جوانیەکەت لەکەدار بکات
هەموو شەوێک خۆشەویستیت بۆ شیعرەکانم باسئەکەم
لەجیاتى ناوت بنوسم وێنەى دڵمى لەسەر ئەدەم
دڵم ئێستا هێمایەکە و بۆ ناوى تۆ دانراوە
چاوەکانم بۆ تەنیایت وەکو دوو مۆم هەڵکراوە
نەک بە تەنها دڵ و چاوم ژیانمت بۆ ئەسوتێنم
شیعرەکانم لەبەر پێتا کۆپلە کۆپلە ئەگریەنم
تەمەنێک بۆتۆ ژیابم بەشیعر و ماچ ئەینەخشێنم
کام ووشە بۆنى نیگات بات بەسنگیەوەى ئەنوسێنم
ئارام هەڵەبجەیى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )