موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2057  
قدیمی 12-16-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



وشە ی جوانت لەمن دەوێ… ؟

وشەی جوانت لە من دەوێ ؟ بۆ نازانی هەرچی هە مە ،هە ر هی تۆیە.؟
من چیم هەیە.؟ هە ر ڕۆح و دڵ ،ها ئەویش پێشکەشی تۆ یە!

بە ڕوح و دڵ ئاوێتەی تۆم ،لەوە زیاتر چیت لێمدەوێ

ئە وە ی لە ژیانا بە نرخە ،بێگومان بە . بۆ تۆم دەوێ

نێرگز قەرزداری جوانیتە، ماشەڵڵا چەند شۆخ و شەنگی

هیچ گوڵێک لە ناو گوڵاندا، ناگا بە تۆ .بۆ قەشەنگی

کام بۆن خۆشە لەم دنیایە، هەستی دەرون ئە بزوێنێ

لای من وەكو ئەفسانەیە،کوا بۆنی کەزیەی تۆ دێنێ؟

کام گەردنەی وەك بلورە ،کام باڵا وێنەی چنارە

هیچیان ناگەن بە باڵای تۆ ،لە ئاست جوانیت شەرمەزارە

کام تام هەیە لەم دنیایە،،،بێنمە ڕاددەی تامی لێوت

بەرامبەر کەم چی شیرینە ،لە گەڵ دو کوڵمی وەك سێوت

کام (چاو ) پڕ خومارو مەستە، ڕەشە سەوزە یاخود شینە

هیچیان ناگەنە دامێنت، لە سەر تاپای ئەم زەمینە

گەر حەز دەکەی بە هۆ نراوە ،هەمو گیانت بنەخشێنم

ڕێگەم بدە با وەک هەنگێک، خونچەی لێوت بپشکوێنم

وشەو دێڕی شیعرەکانم ،لە گەڵ جوانی تۆدا ،،کۆکن

ملە گۆن بۆ گەردنی تۆ ،وەکو گوارەو گۆ بەرۆکن

کام ئاواز دڵ دێنێتە جۆش ،کام دەنگی بولبول پڕ سازە

هیچیان ناگەن بە دەنگی تۆ دەسا بڕوابکە...(......)

تۆ فریشتەی ئە و ئاسمانەی ،گوڵزارێکی پڕ شەونمی

چرکەیەك لە یادم ناچی ،هەمیشە وا لە خەونمی

............
ڕه‌وه‌ند په‌شــــــێو............

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید