موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2058  
قدیمی 12-16-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


له‌ جیات نوقڵ ده‌مت بێنه

له‌ جێی شادی و به‌زم و سه‌فا
جه‌ژنم پڕ ناڵه‌و فیغانه‌
به‌ده‌ر له‌ خه‌م و ئه‌ندێشه‌
چی شك ده‌به‌م له‌م ژیانه‌
..................................
من هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵانم
بێ نێرگزو بێ به‌هاره‌
ئه‌و خوایه‌ بۆ خۆی ده‌زانێ
دڵم بۆ تۆ گرفتاره‌

دڵم بۆ تۆ گرفتاره‌.
...........................
بێوه‌فایی و بێ مه‌یلی تۆ
سه‌رتاپای ڕوحی ته‌نیوم
وه‌كو مردوی بێ هه‌ست و خوست
کفنی به‌ باڵا بڕیوم.
..............................
ژوانگه‌ی دڵم. چۆڵ و هۆڵه‌
لێی نایه‌.. ئاوازێ. سازێ
بزه‌ی شادی به‌دی ناکه‌ی
له‌جه‌ورو جه‌فا بترازێ.
.................................
بومه‌ مریدی ئه‌شقی تۆ
مردم له‌ گۆشه‌ی ماته‌ما
هێنده‌ واوه‌یلام بۆ کردوی
ئه‌سرین له‌ چاوانما نه‌ما
....................................
ده‌سا چیتر گوڵی هیوام په‌ڕ په‌ڕ مه‌که‌
دڵم پڕ خۆزگه‌و بریایه‌
تامه‌زرۆی دیدارێکی تۆم
جار جار بۆمبکه ی نیگایه‌
........................................
چیتر به‌ بوغزو به‌ کینه‌
مۆمی هیوام مه‌سوتێنه‌
ئه‌گه‌ر جه‌ژنانه‌م ئه‌ده‌یتێ
له‌ جیات نوقڵ ده‌مت بێنه‌
..................................

ڕه‌وه‌ند په‌شێو

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید