
12-16-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دابڕان
نه‌ما تاڵێك ڕه‌شی سه‌رم
بوو به به‌فر قه‌ندیل ئاسا
ده‌ریای فرمێسك له‌لای من بوو
بزه‌و خه‌نده‌م لێ هه‌ڵ گیرا
مۆمی چاوه‌ڕوانیم سووتا
هیچ خۆڵه‌مێشێکی نه‌بوو
ده‌ست و قاچم هێزیان نه‌ما
خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌کی ماندوو
ده‌ستم دایه گۆچانه‌وه‌و
له سه‌ر زه‌وی خۆم ڕاناگرم
وه‌ستان له‌سه‌رقاچی له‌رزۆك
به دو ده‌ستم گۆچان ئه‌گرم
گۆچانم له زه‌وی بڕی
خه‌ریك بو بده‌م له‌شه‌قه‌ی باڵ
به خۆم زانی کاتێ که‌وتم
به زه‌ویم دا وه‌كو منداڵ
گوێم لێ بوده‌نگێك هاواری کرد
ئاخ دایه گیان کاتێك که‌وتم
یه‌کسه‌رکه خه‌ریك بوهه‌ستمه‌وه
له جێ ی گۆچان ده‌ستی گرتم
پێ ی وتم ها بگره ده‌ستم
له‌جێ ی ده‌ست وقاچ وگۆچان
که‌وتمه سه‌ر پێ به توانا‌و گوڕ
هه‌ر وه‌کو دایکه‌که‌ی جاران
که پێ ی وتم ئه‌ی دایه گیان
سه‌ری خسته ناو له‌پی ده‌ستم
وه‌کو جاران گه‌رایه‌وه
هێزو گوڕ‌و توانا‌و هه‌ستم
به سینگمه‌وه توند گوشیم و
به کوڵ ماچی ڕومه‌تیم کرد
تا ئازاری ئه‌و ساڵانه
له یاد بکه‌م که لێمیان برد
کاکە نەوە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|