ڤالانتاین
له‌م ڕۆژه خۆش و شه‌یدای یه‌دا
چرکه‌ی کاتژمێره‌کان کۆده‌که‌مه‌وه؟
بۆئه‌وه‌ی له‌ئامێزی گفتوگۆدا
کاتمان هه‌بێت
بۆ چنینه‌وه‌یووشه له چرۆدا
نازداره‌که‌م
گوڵی به‌هاره‌کانم گشت هێناوه
وێنه‌ی چه‌پک
وه‌کو خولگه‌ی نێو ئاسمان
ڕێك دامناوه
بۆوه‌ی له یه‌که‌م دیداری ئه‌م ڕۆژه‌دا
ببنه جوانی....ببنه‌ڕاستی
دڵی من و دڵی ئه‌وان
سه‌رمه‌ست ببن به ئیلهامی خۆشه‌وویستی
پیرۆزت بێ ڤالانتاین
وه‌ك په‌لکه‌زێڕینه‌ی ناو به‌هار
خۆشم ئه‌وێی له‌م ڕۆژه‌دا
ئه‌یڵێمه‌وه سه‌د هه‌زار جار
هاوار ئه‌که‌م هه‌تا ماوین
خۆشم ده‌وێی
خۆشم ده‌وێی
گشت ڕۆژێک لای من بووه به‌ڤالانتاین
ڕێبوار ئالانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )