نمایش پست تنها
  #1  
قدیمی 12-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض مسمطي بر غزلي از « مامۆستا ئه‌ده‌ب »





مسمطي بر غزلي از « مامۆستا ئه‌ده‌ب»

ياری شه‌كه‌رين له‌ب ! ســـــــه‌نه‌ما ! ئه‌ی بۆتی ساده‌م !

من عاشقی تـــــۆم ، تــــۆيش به‌چـــڵێ مايێلی هه‌رده‌م

دڵ به‌نــــــــدی دوو گيســـــــووته‌ ، ئه‌ناڵێنێ ده‌مـــــاده‌م

« ئه‌ی زۆڵفی كــــــــــه‌جت مايه‌يی ئاشووبی دوو عاڵه‌م

وه‌ی خــــــــاڵی لـــــه‌بت دانه‌يی پابــــــــــه‌ندی ئاده‌م »




مـــــــه‌جنوونی رۆخی مه‌هوه‌شی تۆن سوفی وده‌روێش

حه‌يرانی مێهــــری قــــــــــــــه‌دت چ بێگانه‌ بێ يا خوێش

په‌يكانی مـــــــــۆژه‌ت قاتڵی خــــــوێن رێژه‌ به‌ سه‌د نێش

« مێهـــــــــری قه‌دت ئاسايشی عــۆشاقی جه‌فـا كێش

يادی رۆخت ئارامــــــی دڵی پڕ غــــــــــــه‌می ده‌رهه‌م »




تۆرِدامــــی دڵه‌‌ خـــاڵی لـــــــــــــه‌ب و په‌ڕچه‌می خاوت

هـــــــه‌وری رِه‌شه‌ وا په‌خشه‌ له‌سه‌ر روومه‌تی ماهــــت

تاڵانی دڵـــــــــه‌ ، تيری نيگـــای مه‌ستی دوو چــــــــاوت

« زه‌خمی له‌ دڵـــــــــــــــــــم كاريه‌ گــــه‌ر تيری نيگاهت

ســـــــــــــه‌د شـــۆكر به‌زه‌خمی مه‌ه و بادامته‌ مه‌رهه‌م »




دايێم دڵی مــــــــــــــن شێت و خــــــه‌رابی غه‌می تــۆيه‌

هـــــــــــه‌ر ده‌م كه‌ ده‌ناڵێنێ به‌گــــريان و به‌ ســــــــــۆيه‌

مه‌علـــــوومه‌ ده‌زانێ كه‌ به‌ لای تۆ كۆمـــــی خـــــــــــۆيه‌

« نۆتقێ شـــــــــه‌كه‌رت شاهێدی شه‌هدی ده‌ميی تۆيه‌

ئێعجازی مه‌سيحايه‌ گــــــــــــه‌‌وای عێسمه‌تی مه‌ريه‌م »




عالـــــــــــه‌م هه‌مـــــــوو دێوانه‌ له‌بۆ نه‌رگێسی جـادووت

حـــــــــــــه‌يران و سه‌راسيمه‌ هه‌موو بۆ خه‌می ئه‌برووت

چاهي زه‌نه‌خت ، بابلی عـــــــــه‌شق بۆ منی هــــارووت

« سه‌دخۆزگه‌ به‌ وه‌ی جارێ وه‌كوو ده‌سته‌یی گيســووت

ده‌ستی له‌ قـــــــه‌د ئاڵێنم و ده‌ستێ لـــــــه‌ ملت كه‌م »




مه‌علوومه‌ يه‌قين ، سه‌روی ره‌وان! ، حـــووری ججینان تۆی

بۆ مــــــــــه‌مله‌كه‌ت و مــــــــوڵكی دڵم ، تاجی كيان تۆی

رۆحــــــــــــم به‌ شه‌و و رۆژ حه‌ره‌سه‌ گه‌نجی نيهان تۆی

« زيبه‌نده‌يه‌ ئه‌مــــــرِۆ كه‌ بڵێن شاهــــــــــــی بۆتان تـۆی

چـــــــــــوونكه‌ هه‌موو ده‌م حشمةتی شاهيته‌ فه‌راهه‌م»




با زۆر بێ لــــه‌ بۆ جـــــــــــۆرمی دوو چاوم كــه‌ره‌می‌ تۆ

جانا ! ، به‌ نه‌زه‌ر هــــــــاتووه‌ بۆمــــــــــــــاچی ده‌می تۆ

چـــــــــوون جـــــــــۆرم و خه‌تايه‌ نه‌زه‌رێ بۆ حه‌ره‌می‌ تۆ

« كـــــــــــــێ بێت و بدا قه‌هقه‌هه‌ و جــــامی مه‌يی تۆ

يه‌ك ده‌م به‌ هه‌موو مۆڵكی كه‌ی و مه‌مله‌كه‌تی جه‌م»




ئيسلامــــه‌ ، ئه‌گه‌ر كـــــۆفره‌ ، ئه‌گــــــــــه‌ر دينی نسارا

نرخــــــــــــــی له‌بی تۆ شاری سه‌مــــــه‌رقه‌ند و بۆخارا

كۆنجی ده‌هه‌نت جامــــــی مــــــه‌ی و شه‌هدی گـۆوارا

« مه‌نزوور له‌ عـــــــــــــــــۆمری (ئه‌ده‌ب) ئه‌وساته‌ نيگارا

سێــــــــــوی زه‌قه‌نت بگــــرم و ماچي ده‌هه‌نت كـه‌م »



« عبدالله حبيبي »


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید