
12-30-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ترس : له خه‌ودا هێمنی و ئاسایشه ، هه‌روه‌ها تۆبه کردنه ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه تۆبه ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ ناودارو پایه به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه تووشی شه‌ر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ویا ببینێ ئه‌ترسێ و یه‌کێکیش پێی ئه‌ڵێ مه‌ترسه تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێت.
میوان : میوان له خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه .
کچ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ویا کچێک ببینێ ئه‌وه دوژمنه‌که‌ی بینیوه ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نه‌ناسراو مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه ، کچی نه‌ناسراو له‌کچی ناسراو باشتره ، بینینی کچێک یان ئافره‌تێکی روو گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشه ،بینینی کچی جوان له خه‌ودامانای خۆشی و کامه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنه ،کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه ، کچ له خه‌ویا ببێته پیرێژن مانای ئه‌وه‌یه باری ئاینی زۆر باشه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته کچ مانای ئه‌وه‌یه وه‌ک جاران به‌هێزو به توانا ئه‌بێت .
ڕۆژ :ته‌واو بوونی شه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و په‌ژاره‌یه ، هه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ وهاوسه‌رو منداڵه هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وکردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشیه .
ڕووباری هه‌نگوین :مانای قورئانی پیرۆز‌و زانسته .
ده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن : ده‌نگه‌که له‌خه‌ودا چۆن له ته‌له‌فۆنه‌وه بۆت هات و بیستت له‌ژیانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات ،ئه‌گه‌ر ئاگاداریان کردیته‌وه که کارێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نابێ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌ده‌یت ، یان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده بوو ئه‌وه مژده‌یه‌کت بۆ دێت.
دیاری :له‌خه‌ودا دل خۆشی یه هه‌روه‌ک خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }} سوره‌تی نمل ” 36 ” هه‌روه‌ها دیاری مانای خۆشه‌ویستی یه ، یان خواز بێنی کردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیاری قاپێ خورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت
كه روێشك : که‌روێشك له خه‌ودا ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که سه‌ر ببڕێت ئه‌وه ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له ئافره‌تێکه‌وه هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.
شه یتان : بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه ، له یه‌کێ له پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره دزین و گوناه کردنه ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده ، شه‌یتان له خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردار‌و کافر‌و بێ ئیمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ بۆته شه‌یتان ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه یان به فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|