01-26-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرؤزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الا‌نعام"60"لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نووستن جۆرێکه له جۆره‌کانی مردن هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که ژووری نووستن تاریک و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که یه ک سان ده‌بێت و چاو ده‌نوقێ
ده‌ماره‌کا‌نی له‌ش شل ده‌بێته‌وه‌ومێشک هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات وله هه مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه‌ی په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ " خه‌و بینین جۆراو جۆره وه‌ک خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ک بلێ ی له ژیانی ئاسایی دا ناتوانی کارێک ئه‌نجام بدات یان جۆره خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له خه‌ودا ئه‌توانی کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه ی خه‌و خه‌وی هه‌ستیاری یه یه کێ ئه گه ر لێفه‌که‌ی بو ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت
خاته سه‌ر ده‌می له خه‌ودا وا ده‌زانێ که دوژمنه‌که‌ی ئه‌ی خنکێنێ هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان دار ئه‌م جۆره خه‌وه مه‌به‌ستی رون و ئاشکرایه و خه‌وی خه‌یال و خه‌وی راسته‌قینه‌ش هه‌یه. شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره خه‌وه به پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆردرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه پیاوه یان ئافره‌ته یان گه‌نجه یان مندال چونکه کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه هه‌یه ئه‌مه کورته باسێک بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین ئێستاش چه‌ند ووشه‌یکتان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه له‌وانه‌ی که‌زۆر دێته خه‌وتان و شی کردنه‌وه‌که‌ش به گشتی ده‌بێت
باوک :: ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژاروبێ پاره بێت رزقێکی زۆری بۆ دێت و خۆشی نازانێ له کوێ وه بۆی دێت
شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره و ترسناکه له‌وانه‌شه مردن بێت چونکه‌درنده‌یه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له خه‌ویا بیبینێ چاک ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ربیبینی و لێ ی نه‌ترسی به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ت زال ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێک بچێته مالێک و ئه‌و ماله نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه ئه‌مرێ
له سێداره‌دان ::رزگار بوونه له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه له‌وانه‌یه پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاک ئه‌بێته‌وه له وانه‌شه هه‌ڵگه‌رانه‌وه بێت له ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌وا سه‌ری بپه‌رێندرێ باوک و دایکی ئه‌مرن
نوێژ کردن ::ته‌واو بوونی په‌یمان به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێ ی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ به‌لام به گشتی نوێژ کردن له خه‌ودا رزگار بوونه له به‌ندیخانه‌و به ده‌ست هێنانی
رزقه سێ‌و :: بینینی سێ‌و له خه‌ودا مانای منداله هه‌روه‌ها بۆ سولتان و پاشا مال و مولکیانه بۆ تاجر تجاره‌ته‌که‌یه‌تی بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌ویه‌که‌یه‌تی سێوی شیرین رزقێکی حه‌ڵاڵه سێوی ترش حه‌رامه وه‌رگرتنی سێ‌و له سولتان زۆر باشه ئه‌و که‌سه‌ی له مزگه‌وت سێوێک بۆن بکات ئه‌وه کچێکی خانه‌دانی ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ی خوازێ
جن:جنۆکه :: فێڵ و فێڵ بازی له کاروباری دونیادا ئه گه‌ر جنێکی زانا‌و تێ گه‌یشتو ببیندرێ ئه‌وه جیاوازه ؛ ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته جن ئه‌وه به هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیک مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه زیانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ؛ ئه‌وه‌ی له خه‌ویا جن بچێته ماڵی ئه‌وه دوژمنانی ده‌چنه ماڵی و دزیش زیانی لێ ده‌دات؛ ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنه‌کان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئه‌و که‌سه له کۆمه‌ڵگه‌دا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|