
02-03-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه ند شیعریکی هێمن بابان
چه ند شیعریکی هێمن بابان
بیستم دڵت لێم شکاوه ؟
ئه‌دی بۆچی
نهگریانی هه‌ورم بینی
نه شاقه‌لی ره‌شی به‌فر
نه ده‌ستی ناو قژی مانگ و
نه دۆعا و نزگره‌ی قه‌در
ئه‌دی بۆچی
خۆر به‌رگی شه‌وی نه‌پۆشی و
له ئاسمانم نه‌دی نه‌زر
له‌چیدا دڵت شکابوو؟
له بێ ره‌نگیم
یان له چۆڵی جێگای ژوان
له بێ ده‌نگیم
یان نه‌هاتن بۆ سه‌ر خوان
له‌و رۆژه‌وه‌ی دڵت شکا
له‌و رۆژه‌ی دوو دڵۆپ ئه‌شک
له کانی چاوانتا تکا
به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانم
که تۆ له‌وێ له ژووره‌وه ده‌ناڵێنی
من لێره‌وه هه‌ر ئازاره و
خۆی له جه‌سته‌م ده‌ئاڵێنی
ده پێم بڵێ کزه‌ی جه‌رگم
به‌پێش مه‌رگت که‌وێ ، مه‌رگم
ده پێم بڵێ له‌چیدا دڵت شکابوو
خۆشه‌ویستم، که‌سم ، هاوڕێم
هه‌تا منیش وه‌کو ئه‌لقه
بیکه‌مه گوێم
هێمن بابان
*********
بۆ تانکه‌ره‌کانی سه‌ر مه‌رز
تانکه‌ره‌کانی رێی باشماخ
قه‌ت گوێ ناده‌ن به کێو و شاخ
وه‌ک بروسکه‌ی نه‌بیندراو
وه‌ک مێرووله‌ی سهرلهدوونراو
وه‌ک مارێکی به‌بێ ده‌رپێ
دێنه سه‌رپێ
هه‌مووی پڕن له نه‌وت و گاز
بێ ماندووبوون وه‌کو به‌راز
رێگا ده‌بڕن بۆ به‌ره‌و ژوور
بۆ ئه‌و دیوی هێڵی سنوور
له‌ولاشه‌وه
ئه‌وانه‌ی حاجی ئۆمه‌ران
بونه‌ته ره‌مزی نۆکه‌ران
وه‌کو ڕه‌وتی که‌ر بۆ هه‌وراز
بێ فیز و ناز
کورتانهکان هه‌موو پڕن
له نه‌وت و گاز
که‌چی لێره‌ش
له پایته‌ختی به‌بێ ته‌خت و
له مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری به‌بێ به‌خت و
له ره‌نگینی به‌بێ ره‌نگ و
له کوردستانی بێ ده‌نگ و
له ووڵاتی قوربانیدان بۆ ههڵنزین
پێشبڕکێیه بۆ گرتنی یه‌ک وێنه‌یه‌ک
له ته‌ک ته‌نها لترێک به‌نزین
هێمن بابان
**********
دێوی گومان
ئێواره‌یه‌و شۆڕابه‌ی خه‌م
چه‌شنی کراسی گوڵگوڵیت
ئێواره‌یه و ئێواره‌یه‌ک
چه‌شنی گومان و دوو دڵیت
ئێواره‌یه و دێوی گومان
ڕنۆکی دا له‌به‌ختی من
تاریکی و ره‌شه‌بای گومان
هه‌ژاندی تاج و ته‌ختی من
بۆ هه‌ر چوار ده‌ورم ده‌ڕوانم
رێگای ژیانم بۆته قاف
هه‌ر گومانه و تێم ده‌ئاڵێ
بۆمن بۆته دار و ته‌ناف
ئه‌ی دادوه‌ری یاسا به‌ده‌ست
چیته مه‌به‌ست؟
بۆچی هێنده‌ی له‌ده‌رگای برینم ده‌ده‌ی ؟
بۆچی دڵم ده‌خه‌یته کوچه‌ی زیندان و
فه‌رمانی فرینم ده‌ده‌ی ؟
ئه‌ی دادوه‌ری یاسا له کۆڵ
منی کڵۆل
به ده‌سرازه‌ی بێشکه‌که‌ی تۆدا
من گه‌وره بووم
به گۆچانی ئه‌نگوستی تۆ پێڕه‌وکه بووم
ئێستا بۆچی
له لاپه‌ره‌ی په‌ساپۆرتی عه‌شق ده‌ده‌ی
ڤیزای گومان
ئێستا بۆچی
له‌ئاسمانی مانگه شه‌وی نامه‌کانم
وا بۆته خۆڵ و ته‌م تومان ؟
هێمن بابان
_____________
به‌دگومانی
هه‌ندێ جاران
ووشه‌کانت خه‌نجه‌ر ئاسا
بڕبڕه‌ی پشتم ده‌پێکێ
هه‌ندێ جاریش
مه‌ستم ده‌که‌ن وه‌کو پێکێ
من ئێستاکه زامدارێکی نیوه مه‌ستم
به‌دگومانم له‌و ئه‌وینه‌ی
که عومرێکه ده‌یپه‌رستم
گومانی چی ؟
ئێواره‌یه و
مانگه شه‌وی به‌دی ده‌که‌م
که‌چی هێشتا به‌دگومانم
بۆیه چرایێ هه‌ڵده‌که‌م
له‌ناو گڕی ئه‌وینتا هێنده سووتام
ئیتر هه‌رگیز دانامرکێم
له ماڵێکی بێ تۆییدا هێنده وونم
نازانم کێم
که‌چی هێستا به‌دگومانم
که فه‌رشی وه‌فا رابخهی
ئه‌سته‌مه هه‌تاکو مردن
له‌ته‌ک خۆتدا جێم ڕابخه‌ی
هێمن بابان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|