
02-11-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو شێعر له یونس حسه‌ینی
دوو شێعر له یونس حسه‌ینی
بمگره‌خۆم
و لێت نه‌ترازم
له گۆچووی دۆعای داییک و
بێتاقه‌تیه‌کانی کچێکم
له‌م هه‌رێمی ته‌ورداسه !
کۆمکه‌روه و
له لۆچی وێردێکتاسپێده‌م که و
بم روانه به
ئه‌رخه‌وانتا
تا ئه‌م کفنه بشه‌رمێ و
بمڕژێنێته باڵاتا !؟
قه‌ره قه‌ره‌ی ته‌ورداسه !
مناڵیم پیابده‌نه‌وه.
ترازانی بزه‌یێک و
دوایین دۆعا
ره‌نگه
خۆر له په‌نجه‌م گرێ بدا !
............................................................ ........
ئێره ...
...ئێره سه‌قزه و
تۆ به‌ئیشتیای باران
خه‌یاڵت تاو و توێ ئه‌که‌ی
به پێی دڵ ته‌نگیت گوڵێ له مانا سه‌وڵ ئه‌ده ی!
ئێره سه‌قزه و
له‌م شه‌قامه‌دا
نه بیانوی ژیر بوونه‌وه‌ی نه ته‌ماحێ بۆ نه‌فه‌وتان
چرکه ته‌مه‌ن ئه‌کرمێنێ و وشه‌کان پڕ زارم حه‌رام...
ئێره....
کۆڵانه‌کانی شه‌وانه‌یش
باوێشکی چه‌قۆ و برسیه‌تی
گۆناکانی ماره ئه کا!
قاچاخ و ره‌نجه‌ڕۆیی و... گاوه‌ڵکێ له کۆرپه ئه‌خا!!!
شان کزی
کانی و چوله‌که و بارانم
نه خه‌یاڵم.....
نه په‌نجه‌م تامی سووره گوڵێ ئه‌کا!!
ئێره‌ییمه و
له که‌ناره‌کانیا
ئه‌زێمه‌وه به باڵاما
داڵده‌ێه‌ک دا ئه‌که‌م
سه‌فه‌رێ دا ئه‌م مه‌زرینی
تا به ئیشتیای پاساری
ئه‌و کاته‌ی فڕین ته‌عارفی قه‌فه‌سێکه...!!!
چیم لێ ئه‌که ی ،دا ئه‌شۆرێیم به ژیانا و
هیلاکم له گۆرکه‌نا ،ئه‌و کاته‌ی ده‌ستت هه‌ڵم ناپێکێ له ئه‌وین.
تا بینه قاقام پێکه‌نین لۆچ که‌وتوه و
کرێ چی که‌وشه‌کانمم و
که‌س و شارێ ڕام ئه‌ده ن
غه ریبی ئێسکی خۆیانن!!!
له کام ده روازه ی بیانوا
ئاسوده‌ییت شپرزه‌ییم رسوا ئه‌کا
له کام شه‌پولی تیشکتا
مناڵیم گه‌رم ئه‌که‌یته وه!!!
باوان ئێره سه‌قزه و
پڕ به منیش وێران
تلم بخه جوڵه‌ێیک هه‌ره‌س به‌م ته‌لسمه بێنێت
پڕ خه‌یاڵ تر سه‌قزیم کا و
تۆش شنه هه‌ر تاقه‌تت و
بم خه‌سه‌ر پشت .
خانمی به‌ر په‌نجه‌ره
هه‌ندێ خۆت بارانیتر و
نیسکێ من کۆتری تر که‌و
ته‌ڕبونیی باڵه‌کانمه‌و
ئامێزت هێلانه !!!!
ئوخژنێکی سه‌قزی تر
رێم لێ بگرێ
سه ر هه‌ڵ بڕێ!!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|