
02-15-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گەڵاى شکاو
گەڵاى شکاو
ئەو کاتەى دڵت تەماوى ئەبآ
پآ بەسەر گەڵاى وەریوا مەنآ
نەبا دڵى تۆش وەک گەڵا بشکآ
با هەورى چاوت فرمێسکى نەتکآ
ئەگەر باڕەشێک نیگاى شکاندى
مەیلى ئەو ساتەى لە لێو تەراندى
زیاتر بە خەندە بژى بۆ ژیان
مەهێڵە چـاوت داکاتە باران
هەنگاو بۆ رێگەى تەنیایى مەنآ
لە پرسەى رەنگا، قەت گولڕ دامەنآ
بە مەرگى باران ، بە گیانى دەریا
هەتاو شیرینە لە کاتى کۆچیا
ئەرخەوانى
بـە تـاوى خـەندە پێت نـا لـە دڵم
وەک زوقمى سەر ئاو شکاندت گوڵم
سوێندت بۆ دەخۆم بە هەورو باران
بـەو ئەستێرەیەى کشا لە ئـاسمان
بەو رێـگا دوورەى لـــە نێوانمانە
کە تاسەو خەونى گشت شەوانمانە
من دایمە شەیداى ئاوێنەو چرام
بەڵام بە تەنها لەوان دابــــڕام
ئاوێنەى دڵم سەد جـار شکاوە
چراى خۆزگەشم خامۆش کراوە
ئـاى لەم خـەیاڵە ئەرخەوانییە
تەمەن سەر تاسەر چاوەڕوانییە
مانگەشەو
شـەوان هێندە من بێدارم ، رەنگى شـەوم لێنیشـتووە
دە من چیبکەم لەم گەردوونە، مانگە شەوم خۆشویستووە
لـە نـاو دڵـى تـاریکیدا نیگـاى ڕوونـى لـە من نـابڕێ
هەموو شەوێ دێتە ژووان مەگەر هەورێ ڕێى لێ بگرێ
حەزمدەکرد منیش عەشقى، گولڕو زریان و تۆفان بم
بۆ پێکـەنینى لێوى گولڕ ، نەرمـە شنەى ئێواران بم
وەکو گەڵا لە باوەشما، شەونم گیانى سپاردایە
چـڵە دارى زستـانآ بم، بەفر دیلى بکردمـایە
لە ئـاوێنەى دڵى شۆخـآ، هەرمێى دڵى خـۆم ببینم
لە جێى شەوان نیگاى خۆرى، وەکو دیارى بۆ بهێنم
دە من چیبکەم کە من عەشقى، مانگە شەوى ئاسمانم
بـە تیشـکى خـۆر رۆشن نـابآ، پێکەنینى نـاو ژیـانم
بڕۆ بژى
بڕۆ بژى ، ژیـان خەونى مناڵێکەو ئەبڕێتەوە
تەمەن وەکو بەفر وایە، کە دابارى ئەتوێتەوە
بڕۆ بژى ، بە دەستى خۆت، دەرگاى خەندە کڵۆم مەدە
تا لە ڕێتا گوڵێک هـەبآ ، سڵاو لە دڕک و خەم مەکە
نەکەى بە خەم فریو بخۆى ، پاییز فێرى گریەت بکا
چـاوەڕوانى لـە دڵتـا بآ و بەهـار لە چـاوتـا دەر بکا
کانى رونیت، خۆت لێلڕ مەکە، شەپۆلانبە تا ئەتوانى
گولڕ چـاوەڕآى دەستى تۆیە، نەیوەرێنى بەئـاسانى
شەوى زستان چەن تاریک، بآ بەفر روونى ئەکاتەوە
دڵنیابـە کـە خـۆر هـەڵدآ، شەوت لـە بیر دەبـاتەوە
ژیان خەونە چەن درێژ بآ، دڵنیابە وەک ساتێکە
پڕخەندەبآ یا پڕ ئەشک دواهەناسەت هەر ئاهێکە
سات
تۆ کە نەتوانى وەکو باران بى
بێگەرد و ساف بى وەکو ئاسمان بى
ئەى بۆچى وەک خەم لێم نابیتەوە
وەکو شەوو رۆژ بڕۆى دێیتەوە
کە تۆ نەیەیتە ناو ژیانمەوە
بۆ وەکو بارەش دێتە چاومەوە
وەکو تەمەنم بەجێم ئەهێڵى
رۆحم ئەبەیت و ناخم ئەکێڵى
ئیتر وازبێنە لە نەرمە نیگا
مەبە بە گولڕ و خونچەى سەر رێگا
خۆت مەخەرە ناو خەیالڕ و ئاخم
مەبە بە تاسەو هەناسەى ناخم
وێنەى عەشق
ئەگەر نەتووانى بگەڕێیتەوە
لەگەلڕ بەفرێکا ببـارێیتەوە
شەوت ببـەستە بە رۆژانمەوە
قاقات بسپێرە بە گریانمەوە
با مەستت بکەم بە زمانى شیرین
دنیات بۆ بکەم بە عەشق و ئەوین
لـە گـۆرانیدا وێنـەت بکێشـم
تا دوا هەناسە نازت ئەکێشم
لێوت شـەرابى چـاوەڕوانیمـــە
ماچى ئەفسانەو خەون و راستیمە
بـا لێوانـى ئـالڕ لێوم ئـاوبدات
وەکو بارانێک لە هاوین داکات
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|