نمایش پست تنها
  #6  
قدیمی 02-15-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض تەزیوو


تەزیوو

دڵم بـاڵدارى رێگـەى بـارانە
باڵى تەزیووم ماندووى تۆفانە
بۆ نـایـەیتە نـاو دڵى خـامۆشـم
لوتفى شیرینت وەک مەى بنۆشم

من کە تۆم ناسى گریان بوو ناوت
ئێستاکـە لاى من نییە هـاونـاوت
دە زوو پێم بڵآ وا من هەڵوەرام
با خامۆش نەبآ تروسکەى چرام

بە دەریا بڵآ شەپۆل راگرە
بە هـەور بڵآ بارانت ببڕە
تا گوێت لە دەنگى ترپەى دڵم بآ
ئەوسا لەگەلڕ دلڕ هـەنگاوت بنآ

چۆڵەوانى

گەر هەواڵى من دەپرسى، وەک رەشەبا سەرگەردانم
وەکو گوڵى وشکە ساڵى، لە رەنگى خۆم پەشیمانم
گەر دەتەوآ بزانى کێم، چاوى سوورى پڕ گریانم
وەکو هەور دڵم تەنگەو دایمە عاشق بەبارانم
دیـوانى مـن تـەنیـاییـەو نـاونیشـانم دابـڕانـە
وەرزى گولڕ و شنەى باخم، هەڵوەرین و هەر خەزانە
من دەفتەرم گەڵاى زەردە و پێنوسیشم دارى سووتاو
رۆژى هەینیم دیدارێکە و گوڵى سەر گۆڕى بەجێماو
چراى رونم مانگەشەوە، کە هەور بآ ئەویش ماتە
لە چیرۆکى تەنیایما، تاسەو ئاخ و مەرگەساتە
ماڵى من وا لە دڵمایە، ئەویش چۆڵە وەکو بیابان
پێکەنینم هەڵوەریوە، وەکو گوڵى دارئەرخەوان

وەرزى گۆچان

من گۆچانێک دەستم ئەگرآ و درەختێکى پیر هاوڕێمە
سایەى باڵام لەگەڵما دآ ، ئەویش هاوڕآى نیوە ڕێمە
هەموو شەوآ با دەبینم، لەگەلڕ گەڵا سەما دەکا
رەشەباى وەک خۆم سەرگەردان زوو زوو لە دەرگاى من ئەدا
رەنگى من وەک رەنگى ئاوە، کەس نازانآ چ رەنگێکە
دەنگى من ناڵەو هاژەیە، پڕ بە گەرووى گشت دەنگێکە
کاسەى دەستم پێکى خەمە، بە بێدەنگى خۆم ئەینۆشم
بە بآ بادە وا راهاتووم، مەست و بآ ئاگاو سەرخۆشم
لە دایک بووى پرسەخانەم، کوڕى خەم و لاوانەوەم
چڵەدارى شکێنراوم، چاوەڕوانى هەستانەوەم
ژوورى ساردم بەرەو باران، جار جار هەتاو دێتە ژوورآ
لاولاوى دیوارى حەوشەم، پڕ باڵاى خۆى گولڕ ئەدورآ

گەروو

گۆرانى من ئاوازێکە، لە گەرووما نایەتە دەر
خۆشەویستیم لێ ون بووە، تەنییایشى هاتۆتە سەر
دێتە بیرم یەکەم شەوم، کە ئەستێرە خۆى ناسان پێم
یەکەم رۆژى خۆرم بینى، سێبەرەکەم کەوتە شوێن پێم
یەکەم باران بە چاو بینیم، ئێستا لە چاوما دائەکا
یەکەم تاڵى بەفرى ئاسمان، ئێستا بەسەرما دائەکا
باران زۆر جار تەڕیکردووم، ئەشکى بە من ناساندووە
خۆرى مەغریب نەک هەر باڵام، سێبەریشمى شێواندووە
وەکو شەپۆل لە دەریاوە، بەرەو کەنار بەڕێکەوتم
وەک چۆن گەڵا باخ جێدێڵێ، دواى رەشەباى نامۆ کەوتم
شەوى سپى و رۆژى رەشم، تێکەڵاوى یەکتر بووە
نەک رۆژانى رابردووى خۆم، داهاتووشم بەسەر چووە

دورى

دوریت هێندە ئازار بەخشە، دڵى منى سڕکردووە
زەردەخەنەى لێوەکانم، تازە خونچەى بابردووە
لە دوریتا دڵم تەنگە، نیگاى رونم شەوى تارە
کە تۆ نەبیت لە تەمەنما، هەرچوار وەرزم بآ بەهارە
دە من چیبکەم گوڵى هەستم، کە دنیایەک لە من دوورى
تەنیا چرپەى وێنەکانت، بۆ دڵم بوونە سەبوورى
ئەى دڵە غەریبە دوورەکەم، ئەى هەناسە شیرینەکەم
کەس شک نابەم ساباتآ بآ، بۆ گریان و ئەسرینەکەم
رەنگە ئێستاش تۆ لەوێوە، بەم ئەوینە بتلێیتەوە
دڵت هێندە سارد و سڕ بێ، بەگڕى خەم بتوێتەوە
دڵنیابە من ناتوانم، بە بآ یادت ساتێک بژیم
گریان و خەندەى تۆم نەبآ، خۆشم نازانم کە من چیم

مەستە نیگا

هەر رۆژآ کە ئەتبینم نازئەکەى بە رێگاوە
خۆت لامەدە لە رێگەم دلڕ هاناى بۆت هێناوە

چاوانت خۆرەتاوە دەم بە خەندەو شیرینى
مەستە نیگات پێم ئەڵآ تۆ فریشتەى ئەوینى

رازو نیازى تۆیە لە دڵما داگیرساوە
عەشقت کانى بەهارەو لە ناخما هەڵقوڵاوە

کازیوەى رونیش وەک تۆ بە نەرمى دێت و دەچآ
وەکو شەونمى بەهار بەسەر گولڕ هەنگاو دەنآ

کانیاوى ئەوین

دڵى من ئەشکینى هەر خەمم بۆ دێنى
پێم بڵآ بۆ ئازار لە ناخما ئەچێنى

من وێلڕ و رێبوارم چاوەڕآى بەهارم
هەناسەو نیگاى تۆ بە ڕۆحم کریارم

ئاوێنەى دڵى تۆ شەیدا بووم سەرەڕۆ
نازانم من بۆچى زوو کەوتمە داوى تۆ

هەرچەندە شیرینى کانیاوى ئەوینى
بەڵام بۆ تەنهاییم دەریایەک ئەسرینى

وەرە لام فریشتە دڵم تۆى مەبەستە
بەعەشقى تۆ دەژیم بۆ تۆیە ئەم هەستە

غوربەت و دوورى

هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بآ
وەک بەهارى باراناوى، چاوم لە جوانى رەنگت بآ
بریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
دە هیچ نەبآ نامەیەکى، پڕ لە خەندەم بۆ بنوسە
گەڵایەکى هەڵوەریوى، نیشتمانم بۆ بنێرە
بەڵام توخوا بە ئاگابە، نەشکآ هەتا دێتە ئێرە
تۆ دەتوانى بێیتە خەونم، لەم غوربەتە رزگارمکەى
هێند بە تاسە بانگم بکەى، لە کوردستان بێدارمکەى
بەختى نوستوو چرۆ دەرکە، خەونێکى لێلڕ دایپۆشیوم
لەگەلڕ ئەشکا بموەرێنە، وا خەم رەنگى پآ نۆشیوم

باخى شیعر

زۆر جار وشەى جوانم هێناو کردمە شیعر و بۆ تۆم نوسى
تۆ نەتوانى وەک ملوانکە، بەسەر دڵتا هەڵى واسى
پرچتم کردە شەوەزەنگ و ئەستێرەم بەسەریا باراند
مۆمى چاوم تا بەیانى، بە خەیاڵى تۆ ئەسووتاند
دەستە گوڵم لە باخ هێناو لە ناو شیعرا ریزم ئەکرد
نیگاى چاوتم بۆ ناو تاڤگەى، میرەبانى ئەوین ئەبرد
وەک چۆن بەهار لەگشت رەنگآ گولڕ دائەنآ لەدەشت و دەر
منیش بۆ تۆ هەموو شیعرآ، رەنگێکى نوێم ئەکردە بەر
تۆ لە رەنگى خۆتا جوانى، وەکو هەتاو لە ئاسمانا
وەکو خەندەى مناڵى خۆم، لە ناو ئەشک و یادەکانا
مانگ لە شەوى نیگەرانى، دڵى بە خۆر ئەکرێتەوە
گەر بەفریش بى لەگەلڕ باران، تاسەر نابى و ئەتوێیتەوە

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید