نمایش پست تنها
  #7  
قدیمی 02-15-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ناسینەوە


ناسینەوە

راستە من و تۆ بوین بە رۆژ و شەو
ناگەینەوە یەک ، تەنانەت بە خەو
شێوەى یەکترمان لە بیر نەماوە
دەرگاى یادیشمان کڵۆم دراوە
وەکو دوو هەور هاتین و بارین
دوو مەلى ڕآ بوین لە یەکتر تەرین
دوو ئەستێرە بوین لە یەک ئاسمان
تاریکى شەوگار کەوتە ناو ڕۆحمان
کە یەکمان بینى ورد بوین و منالڕ
ئێستا گەورە بوین جێمان هێشت چەن سالڕ
تازە ناتوانین بگەڕێینەوە
وەک جاران یەکتر بناسینەوە

دوا خەون

دوایم هێنا بەو خەونانەى کە ئازارى رۆحیان ئەدام
بەو ئومێدەى لاى تۆ دامنا ، کردبوومە خۆزگەو خولیام
دوایم هێنا بە پێکى خەم ، بە هەناسەى ساردو تەزیو
بە بینینى ئەو چاوانەى تا ئەم عومرە ئەشک نەدیو
چاوەڕوانیم بەیەکجارى لە دلڕ و چاوم سڕییەوە
ئەو رۆژانەى لەدەستم چوون ، هەست و هۆشم کڕینیەوە
دوایم هێنا بە ناشتنى رۆژەکانم لە رێى تۆیا
تۆ دەریا بیت من بیابانم، بەیەک ناگەین لە هێچ رێیا
دوایم هێنا بەو درۆیەى کە تۆ ناوت لێنا ئەوین
بەو شەتڵانەى من روواندم ، هەمووى لاى تۆ بێشک وەرین
ئاسوودەم بە خامۆشبوونمان کە خۆم دوایم پێهێناوە
دارى وەفا چەن سووتا بآ خۆڵەمێشى بەجێماوە

تۆش وەکو من

تۆش وەکو من پێکەنینت لە گریانا بەجێماوە
وەک نەمامى دەم رەشەبا ، چلڕ و چرۆت لێ شکاوە
دیارە کە تۆش بێدەنگ بوونت حیکایەت و رۆمانێکە
ئەفسونگەریى تەنهایى تۆ، وێران بوونى ژووانێکە
لەگەلڕ خەندەش ئاو لە چاوتا شەپۆل ئەدا بێتە دەرآ
وەکو ماسى بۆ دوانیگا ، تا لە گۆما بێتە سەرآ
سێبەرێکى ماندوو شەکەت ، بە شوێن خۆتا رادەکێشى
بێگومانم تۆش وەکو من ، هەر تاڵاوى خەم دەنۆشى
واى دەبینم کە تۆش وەک من دنیاى عەشقت سەرابێکە
مەستى ئەوین تەمەن کورتە وەک مەست بوونى شەرابێکە
تۆش وەکو من دڵت پڕە لە تەنهایى و خەم و گومان
پەشیمانى لەو رۆژانەى کە بۆ کەسێکت هەڵوەران

گڕو ئاو

زۆر جار هەور چارشێوى رەش ئەدا بەسەر خۆرەتاوا
ئەمە عەشقە یان کینەیە ، لە نێوانى گڕو ئاوا
ئاخۆ باڕەش ئاسوودە بێت ، بە وەرین و بە چلڕ شکان
ئەویش لە تاو تەنیاییدا ، خۆى دابێتە دەستى زریان
رووبار خەونى نایەتە دى ، چونکە رێگەى سەرەو لێژە
خۆر بەشەوى تاریک ئەڵێ ، دوا ئەستێرەم بۆ بنێژە
رێگا چاوى لە کاروانە و رێبواریش پیا تێناپەڕآ
هەور بە رێژنە دائەکاو بۆ رەزو باخ ناگاتە جآ
پاییز بۆچى لە هەڵوەرین وەڕز نابآ و پشوو بدا
چەن پەروانە بسوتێنآ ، مۆم شەوقى خۆى زیاتر ئەکا
ئەمە خەمى سروشتێکە کە من و تۆ بێهەستین بۆى
باکمان نەبوو لەو بارانەى ، کە گیانى داو زوو هات و ڕۆى

دورى و خەون

خەونم بینى وەکو راستى ، چاوت کەوتە ناو چاومەوە
دڵت خستە دەشتى سینەو ناو دەریاچەى هەناومەوە
هەردوو دەستت کردە ملم و هەستم ئەکرد بوین بە پەیکەر
بەڵام داخم زوو داچڵەکیم ، لەو خەونەدا هاتمەوە دەر
هاتمەوە نێو دوورى و خەیالڕ ، ناو ئەفسانەى چاوەڕوانى
نە خەونى خۆش ، نە راستى تالڕ ، هەواڵى تۆیان نەهانى
من دڵنیام تۆ ئێستاکە بە خۆرەتاو چاوت ئەشۆى
دڵت وەکو دۆڵفین ئەدەى بەدەم دەریاو و هەر ئاخ ئەخۆى
هەنسک ئەدەى بۆ دوورییەک ، کە نێوانمان باوبۆرانە
وەک هاوارى ئەو باڵدارەى لە قەفەسدا ناشتوویانە
لە خاکى خۆت غەریبییەک ، رژاوەتە ناو ناختەوە
منیش لێرە بەم خەونانە ، دڵم سپارد بە ئاختەوە

شەوى سپى

ئەى ئاسمانى پرسە پۆشیو ، شەوان کەمێک کاڵبەرەوە
کەمێک بەسەر دڵتەنگیتا ، بەر لە بەیان روون بەرەوە
بریا هەموو رەنگەکانت ، بە دڵى خۆت ئەکردە بەر
نەک هەورى رەش بە بێڕەنگى ، تاجى لێڵیت بنێتە سەر
ئەى ئاسمانى شین و رەشم ، هەموو رەنگێک لە تۆ جوانە
دەریاو دەشت و بیابان و شاخ ، دڵیان بە تۆ ئاوەدانە
مەهێڵە رۆژ هەورى تاریک ، سەیوانى رەش داباتەوە
سروشت بکات بە رەساسى و تیشکى هەتاو کەمکاتەوە
شەوان ئەڵێى چەترى رەشى ، بەسەر زەوى هەڵت داوە
وەک پەڕى گولڕ شەونم لێیدا ، ئەستێرەت لەسەر داناوە
خۆزگە شەوێک سپى ئەبووى وەک چۆن بەفر خاک دەگۆڕآ
هەتا چاوى شەوى تارم ، بۆ نیگاى رونت بنواڕآ

هاوڕێى غوربەت

هاوڕآى غەریبیم دیارە دڵتەنگى
هەروەکو چاڵاو بێدەنگ و مەنگى
ئەزانم خەمت ئاهى وڵاتە
بۆیە وا ئەمشەو ئەستێرەت ماتە

چەن دوربین هاوڕآ لەو نیشتیمانە
ئێرە بۆ ئێمە غەریبستانە
دڵئارام نابین دوربین لە ئەوین
دور بین لە خۆرى ئاسمانى بەتین

ئەزانم دڵت وەک گولڕ پەڕ پەڕە
کازیوەت لەناو دەستى قەدەرە
تەنیایى ئێرە دڵت ئەنێژآ
غەریبى زوو زوو رۆحت ئەکێشآ

دەربەندى عەشق

نیگات پڕیەتى لە نازو خەندە
دڵم بەداوى ئەو نازە بەندە
بە نەرمە نیگا هێندە شیرینى
کڵۆى نەبات و نمەى هەنگوینى

رێگا بە جوانیت ئارایشت ئەکەى
شەوقى خۆرەتاو لە ئاسمان ئەخەى
ئەڵێى ئەستێرە لە تۆ باریوە
بریسکەى پرچت لە رەنگى زیوە

دڵت بێگەردەو نەرمو نیانى
دەربەندى عەشق و تاڤگەى ژیانى
هەناسەى بەفر و بۆنى بارانى
بەراستى گوڵم تۆ میهرەبانى

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید