نمایش پست تنها
  #8  
قدیمی 02-15-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض مروارى


مروارى

ویستم بڕۆم بەجێت بێڵم ، وەکو گەڵا لە چلڕ بڕوا
بەڵام زانیم کە ناتوانم ، دوریت زیاتر ناخم ئەخوا
واپەیوەست بووم بە عەشقى تۆ وەکو دەریاى چاو لە هەتاو
لە دوریتا ئارام ناگرم ، دلڕ و گیانم ئەبن بە ئاو
من مناڵى و موروى شیعرم ، هەمووى لاى تۆ هۆنینەوە
زەردەخەنەم لێ ون ببوو ، لە ناخى تۆ دۆزیمەوە
تا دوا نیگا سەفەر ناکەم ، چونکە بەرگەى دوریت ناگرم
باڵدارى بآ هێلانەش بم ، هەر بۆ لاى تۆ من باڵئەگرم
من دەزانم لێرە نەبم ، وەکو ئاهووى دیل و ماتم
چیرۆکێکى پڕ تەنهایى و تاسەبارى بآ ئاواتم
خۆشەویستم جێت ناهێڵم ، ئەى وڵاتى دواهەناسەم
تا هەمیشە عاشقى تۆم ، ئەى ساباتى دلڕ و تاسەم

نیشانە

دڵم دەردى زۆرى کێشا ، وامدەزانى بێتاوانى
لە من وابوو تۆ فریشتەو کانى روونى چیاکانى
تا لە خۆشم نەدەبوورام ، بۆچى دڵتم وردو خاشکرد
بۆ بەهارتم هەڵوەراندو بەرەو پشکۆى خەزانم برد
بەڵام ئێستا زانیم کە تۆ ، وەکو مەلى بەهارانى
بۆ گەرمیان و کوێستان کردن قەدرى هێلانە نازانى
هۆگر نابى بە هیچ باخێک ، تۆ سەرەڕۆى هەر میوانى
لەگەلڕ خۆشتا قەت هەڵناکەى تەنیا لەباڵدان ئەزانى
وەکو بەفر هاتى و رۆشتى توایتەوە بەیەکجارى
لە دواى خۆتا نیشانەیەک بەجێنەما بێتە دیارى
نە ئازارو بیرەوەرى لە دواى تۆدا جێنەماوە
دڵنیابە هیچ یادێکت لە ناو دڵما دانەناوە

مەستى

مەستى بۆ ناخمان وا هەنگاو ئەنآ
شەرابى چاومان زوو تێکەلڕ ئەبآ
بەزمانى دەریاو تاڤگەى نیگامان
شەپۆلى عەشق هاتۆتە رێمان

روناکى دڵمان یەکتر بانگ ئەکا
شنەى خۆزگەمان هێمن سەرئەدا
دارى مەبەستمان چرۆى گرتووە
ئیتر بۆ شەرم تۆى دیل کردووە

بە چڵى گوڵێک بمنوسەرەوە
وەک رێى مناڵى بمناسەرەوە
لە ژێر پەرچەمى رێژنەى بارانا
باى هەناسەیەک هەڵکە لە ژووانا

بەهارى عەشق

چۆن ئەتوانى لە یادمکەى ، خامۆشمکەى بەیەکجارى
لەسەر باڵى کەشتى عەشقیش ، بۆ کەنارم پەشیمانى
شەپۆل ئەدەى هەر دێیتەوە ، بۆ بەنداوى ئارامى من
وەکو پاییز دڵت تەنگە ، بۆ ساباتى هەوارى من
ئەگەر بآ من، ئەستێرەش بیت ، چاو لە خاکى رێگەم ئەبڕى
دنیات باخ و هێلانە بآ ، هەر بۆ لاى من تۆ بالڕ ئەگرى
خۆشەویستیم دەرگایەکەو تۆ لەسەر خۆت داتخستووە
کزەى سارد و یادەوەریم ناخ و دڵى تۆى بەستووە
باوەڕناکەم تۆ بتوانى رەنگى عەشق کالڕ کەیتەوە
لە ناو شەوى چاوەکانتا خۆر بۆ دڵت ببەیتەوە
لە ژوورێکى تەنیایدا ئێشکگرو چاوەڕوانى
وەک گەڵاى زەرد لە دوا نیگاى نەوبەهارت پەشیمانى

باڵدار

ئەمشەو باڵدارێک وەک منى تەنیا
هەورو بارانى دابوو بە کۆڵیا
بروسکەى ئاسمان هەنسکى ئەدا
باڵى تەزیوى دابووە بەر با

تەنیا باوبۆران بێدارە ئەمشەو
هەتا ئەستێرەش چاوى چووە خەو
بێدارى من و ئەم باڵندەیە
لەگەلڕ تەنهایى سەد ئەوەندەیە

ئاخۆ سەفەرى ئەم مەلە جوانە
بۆ کام کازیوەو خۆرى بەیانە
بۆ کام هێلانەى عەشق و ئەوینە
وا ئەمشەو هێندە باڵى بەتینە

ئەڕوا لە دەرگاى ئاسمان ئەدا
لە ناو تریفە هێلانە ئەکا
وامزانى ئەویش دڵى ون بووە
شەو بەسەر ڕێیا زوو دایکردووە

لە ئاوێنەى شەو خۆى نەناسیوە
پۆلەى باڵندەى لە دەست تەریوە
بۆیە زەویشى گرتۆتە باوەش
سەوداسەر بووە بۆ هەتاوى گەش

بەڵام ئەو وەک من ناچێتە ژێر خاک
ئەڕوا تا دەگا بە رۆژى رووناک
درەختێک ناکات بە نیشانەى خۆى
بۆیە وا بێدەنگ لەگەلڕ خۆیا رۆى

خۆشنوس

وەرە خۆشنوس حەرفى سپیم ، لەسەر گەڵا بۆ بنوسە
بەر لە مەرگم شیعرێکى سەوز ، لەسەر رێگاى ئەو هەڵواسە
تۆ وەرە ناو ئیلهامى من کە چۆن وشەم ریزکردووە
تەهى دڵم بۆ سەمفۆنیاى ئاوازێکى نوآ بردووە
گوآ لە ترپەى دڵم بگرە ، هەر گۆرانى و رەنگبارانە
بۆ شنەباو دواهەوارم ، خۆشەویستیم ژەنیاریانە
قامیش بێنەو بۆم بنوسە ، بمبەرەوە بەرەو دواوە
تۆ ئەزانى دواهەناسەم لەم شیعرەدا بەجێماوە
بمبەرەوە بۆ یەکەم رۆژ ، کە قەڵەمم گرتە دەستم
نەک بۆ ئێستا لێوان رێژە ، دوا تەمەنى مات و پەستم
وەرە خۆشنوس لەسەر تەختى بەردى کێلم هیچم ناوآ
تا دێر نەبووە بۆم بنوسە ، ئەوا ئاوى چاوم دایآ

دورکەوتنەوە

تۆ پێت وایە ئەم دوورییە ، ئۆقیانوسى نێوانمانە؟
ئەگەر دڵمان بەلەمیش بێت ، بآ چارۆکەو دەریاوانە؟
دورى نەبوا من لە خەونا تۆم نەئەدى هەموو شەوآ
تۆ راوکەرى ماسى چاومى و دەچمە تۆڕى شیرین خەوآ
بەڵام دورى فێرى کردین، وەک شەوو رۆژ دواى یەک کەوین
هەرچەن دور بین بەیەک نەگەین ، زیاتر لە تاو یەک نەسرەوین
دورکەوتنەوە وایکرد گوڵم لە ناو چاوى یەکا بژین
دڵمان بۆیەک بوو بە چاوگەى ئاوهەڵدێرى رونى ئەوین
وەک چۆن باران دور بێت لە گولڕ لە تەیمانى وشکەساڵى
هەرچەن دورى لافاوآ بوو ، عەشقى لە دلڕ رانەماڵى
گەرئەمجارە بەیەک بگەین،وەک دووشەپۆل بەیەک ئەگەین
لە تاو دورى گەورەترین تاڤگەى عەشق دروست ئەکەین

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید