
02-15-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوا رەنگ..!
دوا رەنگ..!
لەیادمکە، وەکو باڕەش، کە چۆن رآى خۆى لە یاد ئەکا
وەک چۆن بەفر کە دەبارآ، خاک هەوریشى لە یاد ئەبا
لێم دورکەوە وەک ئەو ئاوەى کە بە شاخا سەرناکەوآ
دەستم بەردە وەکو گەڵا، کاتآ لە چلڕ دائەکەوآ
سەردەمێکە من ئێواران ، خۆرنشینم لەبەردایە
بەفر هەرچەن پەیکەرسازبێت، ماڵئاوایى لەسەردایە
هەتا هێزم هەبێت بڕۆم ، تەنیایى لێم نابێتەوە
دڵم ئەگەر نەمامیش بێت، چۆن لە زوقما بڕوێتەوە
با‌نگم مەکە بۆ لاى خەندە ، نەگ گریانت بێ‌دار بکا
نەک بارانى دڵى تەنگم ، خۆرى چاوت بێزار بکا
من ئەترسم دڵت پڕ بآ لە خەیاڵى تەنیایى من
نیگات رەش بێت بە دوارەنگى ماڵئاوایى و جودایى من
ئاشنایى
زۆر دەمێکە ئاشنایم ، لە چاوى خۆر ونکردووە
وەک ئەستێرەى لەچاو ون بوو، پێم بە دواى شەو هەڵگرتووە
وەکو هەتاو دڵم دانا ، لەسەر سنگى نەرمى دەریا
بەڵام چیبکەم کە شەپۆلى باو زریانێک هات بە گژیا
مۆم کە سوتا، تا دوا نیگاى هەموو جەستەى بوو بە فرمێسک
تا دوا تنۆک لە ناو ئەشکا ، سەرى دانا دەم بە هەنسک
من لەو هەورە سەر دەرناکەم کە رەشپۆش و پڕ گریانە
کە چەخماخەو دوا بروسکەش ، لە تاو کۆچى هاواریانە
من خەونێکم نەبووە راستى و دڵى بەردێک رانەچڵەکى
ئەو یادانەى جێیانهێشتم وەفایەکیان لێنەترەکى
وەک هێلانەى پەڕەسێلکە دڵم هەر رەش ئەچێتەوە
گەر خەمێکم وشک ببآ ، ئازارێکم ئەژێتەوە
کینە
لە پاییزا گەڵاى رۆحم زەرد ئەبێت و هەڵناوەرآ
زۆر حەز دەکەم مەلى دڵم، لە سینەمدا بێتە دەرآ
من نازانم ئەم خەزانە ، بۆچى ئاوا دڵتەزێنە
توخوا دڵى ناو قەفەسى، سینەى منیش هەڵوەرێنە
کە ئێوارەى پاییزان دآ، غەریبییەک دامدەپۆشآ
ئەڵێى دارى سنەوبەرم، کە گەڵاى خۆم لێبخرۆشآ
من ناتوانم بە تەنهایى ، لەناو خەما رابمێنم
بە شوێن گەڵاى کۆچکردوودا بەیەکجارى هەرەس بێنم
خۆ تۆ هەموو رەنگەکانت بە رەنگى خۆت کاڵکردووە
هەتا توانیت باوزریانى رەشەبات لێ هەڵکردووە
خونچەیەکت بە دارەوە بەجێنەهێشت بۆ نیشانە
لە ژێر تینى کینەى خۆتا چەمەنت کرد بەوێرانە
خەم
بە ناو وەرزێکا عومرم بڕیوە
کە قەت باخێکم تیا نەناسیوە
چڵى ئاواتم کە کەوتە چرۆ
رەشەباى قەدەر شکانى بآ هۆ
بادەى مەست بوونم تاڵاوى خەم بوو
مروارى خۆزگەم رەنگى لە دەست چوو
کەوتمە ژێر باڵى چەترى زەمانە
دڵم کەوتە ژێر خاکى ئەم ژانە
دیارە من و خەم لێکنابینەوە
بآ یەکتر هیچمان هەڵناکەینەوە
تازە من و خەم پەیوەستى یەکین
وەکو دوو لاولاو بەیەک شەتەکین
غرور
بەنازەوە بۆم ئەڕوانى تیشکى نیگات وەک بلورە
من لە خەندەى تۆ تێناگەم ، ئاخۆ هەستە یا غرورە
چۆن بزانم پاییز‌ى نیت ، گوڵى عەشقم لێوەردەگرى
ناسکە دڵى من ناشکێنى ، بە وەڵامى سارد و سڕى
ویستم بڵێم خۆشم ئەوێى ، بەڵام گومان دەکەم هێشتا
لە غرورى تۆ دەترسم ، بۆیە دڵم وا لە مشتا
پێت ناوەتە ناو هەستى من ، تەزووى عەشق بە ناخما دآ
دڵى خەستەو نیگەرانم ، بەخەندەى تۆ کەوتە سەر پآ
تۆ دەڕۆیت و من دڵنیام جارێکى تر ناتبینمەوە
خەمى تۆشم بۆ هاتە سەر ، یا وەک سێبەر بە شوێنمەوە
دە هیچ نەبآ کە غروریت ، بە تاسەوە بۆم مەڕوانە
خەندەى لێوت کۆکەرەوە و مەمخەرە ناو ئەم گومانە
خۆر و خەزان
من تێناگەم ئەمە عەشقە، یا دوا چرپەى گەڵاو بەفرە
خۆر یا خەزان هەست و دڵیان بۆ لە یادچوون پڕ لە غەدرە
چارەنوسى بەفر وایە ، بەخۆرى گەش بتوێتەوە
کەچى رەنگ و شکۆفەى گولڕ بە رووى ئەوا ئەکرێتەوە
گولڕ بە خەزان رەنگى ئەمرآ و بە فر بە خۆر گیان ئەسپێرآ
تۆ بڕوانە کە چۆن دوا ماچ ، بۆ ئاسمانى خۆى ئەنێرآ
لە گەلڕ کۆچیا باوەش ئەکا ، بە هەناسەو دڵى خاکا
پاکیزەیى و خۆشەویستى ، ئەرز و ئاسمان لەیاد ناکا
ئەویش وەکو گەڵاى وەریو لە نێوانى زەوى و ئاسمان
گیانى سپارد بە رووبار و کانى و ئاوى بآ ناونیشان
گەڵا سەرى خۆى ون دەکاو بێڕەنگ جەستەى خۆى ئەنێژآ
کە دار ئەگرى لە جێى فرمێسک گەڵا گەڵاى بۆ ئەرێژآ
هەرەسى خەم
چى لە هەستى دڵم بکەم عومرم خەون و خەیاڵییە
رۆژآ بژیم ، سەد رۆژ ئەمرم ، ژووانگەم چۆلڕ و خاڵییە
ئاسان هاتووم بەڵام گوڵم گەڕانەوە بآ تۆ سەختە
خەمى دووریت تەزاندوومى ، وەک کڕێوەو بەفرو شەختە
چى لە شەوى تەنیایى کەم ، رۆژ بۆ تۆ هانام پآ دێنآ
هەر تریفەى لێوەکانت ، هەرەس بە خەمم دەهێنێ
جەستەت وەکو گوڵى بەهار ، میهرەبانى وەک فریشتە
چى لە ژینى بێ سەمەرم ، تەنیا عەشقى تۆم لە پشتە
تۆ هەوارگەى دڵئارامیى و نەسیمێکى خەونى یەڵداى
دە زوو بگە بە کەنارم ، وەک شەپۆلى لەپى دەریاى
خۆشەویستیت بارانێکە لە ناو رۆحما دایکردووە
تۆ فڕینى دڵى منت بەرەو لاى خەم باڵکردووە
لێپرسینەوە
بیستم هاتویت لێت پرسیوم ، پەشیمانى بۆ بینینم
حەزت ئەکرد وەکو نەمام ، لە شیعرێکما تۆ بڕوێنم
بەڵام ئەفسوس خامەى ماندووم ، بە ئازارى تۆ لەپێکەوت
دوا ئاوێنەى خەیاڵیشم ، بۆ شێوەى تۆ درزى تێکەوت
وانەزانى وەکو باران بەهاتنەوەت چرۆ دەگرم
رەنگى بەهارم بۆ دێنى و تەمى شوشەى چاوم ئەسڕم
ئێستا کە تۆ هاتویتەوە رەنگ و وەرزى من گۆڕاون
شادەمارى هەستى جاران لە کانى دڵ دابڕاون
نا ئەزیزم گەڕانەوەت بۆ لاى گوڵى ناو بیابانە
ئەو درەختەى سێبەر بوو بۆت ، ئێستا سوتوى ئاگردانە
ئاو و ئاگر لە هیچ شوێنآ تێکەلڕ نابن بە ئاسانى
بەڵام دڵم سوتاو تەزى ، کەوتە لەرزە لە تاو ژانى
بآ وێنە
بە لێوێکى ئالڕ بە خەندەى شیرین
رەنگت بڕیوە لە خۆرى بە تین
بڕوانە دڵم بە بآ تروسکە
تیشکى چاوى تۆش وەکو بروسکە
مەچەکى بەفرت تەنیا بەیەک خالڕ
منى خستۆتە ناو گۆمى خەیالڕ
پاوانە لە پێت وەکو گوڵ دیلى
هەنگاو بە هەنگاو من بەجێدێڵى
خۆزگە ئەمتوانى وەکو ملوانکە
لەسەر گەردنت ببمە بەروانکە
دیارە تۆ زادەى پەرى و فریشتەى
یان تۆ هەڵاڵەى ئەم باخ و دەشتەى
رووخان
دواى تۆ کەپرى عەشقم رووخا ، لێم وێران بوو خۆشەویستى
چەند جارێکە عاشق دەبم ، تۆ بآ خەتاى ، دڵم ویستى
چەن جار شنە دایبێت لە رووم ، رەشەبایەک شێواندومى
لە دواى هەموو بەهارێکم ، کینەى پاییز وەراندومى
خەتاى خۆمە لە دواى کەوتن ، واز ناهێنم لە رێى ئەوین
هانا دەبەم بۆ دڵێکى ، پڕ شەپۆلى سۆزى شیرین
ئەمە دواین جارم نییە ، کە وەکو گولڕ هەڵدەوەرێم
کە دوا گەڵاى دارى عەشقم زەرد ئەبێت و دێتە بەر پێم
باکت نەبآ تۆ نیت گوڵم ، من دڵى خۆم وام لێدەکا
بە هیچ وەرزآ ئارام ناگرآ و بە تەنهایى قەت هەڵناکا
وەکو باران لە باوەشى هەوریشا بم دێمە خوارآ
گەر ئاسمانم ساماڵیش بێت ، فرمێسکى خۆم لێدەبارآ
تاریکى
ئەى رۆژگارى پڕ حەسرەتم ، گەر بێ‌دار نیم هەڵمسێنە
وەک درەختى دەم رەشەبا ، تا ئەتوانى راموەشێنە
تا ئەتوانى گۆشم بکە ، من دڵى خۆم ونکردووە
لە ناو چاوى بێداریما ، تاریکیم لێ هەڵکردووە
لەگەلڕ خەون و ئەفسانەدا ، ئاوێتە بوم بەیەکجارى
ئەو تەمەنەى دەستى گرتم ، لە دەستیدام نەوبەهارى
ئاسودەیم لێ ون مەکە ، وەک بارانى وشکەساڵى
ئەشکى چاوم شەپۆلى دا ، لمى دەریاى رانەماڵى
ئەى رۆژگارم با‌نگم بکە ، من دەنگى خۆشم نابیستم
وەک چۆن گەڵا زوقوم لێیدا ، لەبەر چاوام بەڵام سستم
لەم خەونەدا هەڵمسێنەو با بێمەوە ناو دڵى خۆم
بە شوێن خاکى خەیاڵێکا ، بە بێ‌ئاگا ئیتر نەڕۆم
نامە
نامەیەکت بۆ نوسیوم ، تا ئێستا چەن گوڵت دیوە؟
هەتا ئێستا چەن گەڵاى دار ، لەبەر پێتا هەڵوەریوە؟
چەن هێلانەت لە کۆڵناوە ، کە رەشەبا وێرانى کرد؟
چەن شەپۆلى شێتت بینى ، لە دەریاوە سەریانهەڵگرت؟
بۆت نوسیوم چرپەو نیگات بۆم بنوسەو بۆم بنێرە
خەمت دەکرآ بە گۆرانى هەتا بەمن دەگا لێرە
منیش هاتم بۆ تۆم نوسى ، هەناسەکەم زوو دێمەوە
نەبا وەکو بەفرى بەهار لە ناو ئەشکا بتوێمەوە
گوڵى شیعر
تۆ بە گریان منت ناسی، چۆن بە خەندە بەجێم دێڵى؟
بێگومـانم کە ناتوانى، من لـە دڵى خۆت دەربێنى!
خۆت نابینى لە چاوانما، گوێت لە ترپەى دڵم نییە؟
لە دارێکى ڕوتەڵ ئەچم، کە سێبەرى بۆ خۆى نییە!
خۆمن پێکێکى بەتاڵ نیم، بۆ ئەتەوآ بمشکێنى
بۆ ئەتەوآ وەکــو دڕک، لە دەستى خۆت دەرمبێنى
پــاییزیـش بم دڵنیابە، هــەزار گوڵى شیعر ئەگرم
باڵدارێکى شکستەش بم، بەچاوى تۆ من باڵ دەگرم
بآ مروەت بوى نەتووت ئەمە، ڕێبوارێکى نیشتیمانە
لـــە ئێوارەى غەریبیدا، بــە چــاوانــى تۆ میوانە
ئاسودە بووم کاتآ گەشتم، بە پیرۆزى بەهارى تۆ
گەرچى هێشتا پآ نازانى، سەرگەردانم یا سەرەڕۆ
رۆژگارى دڵشکاو
ئەى ئەوى خەونەى بەجێت هێشتم، تا هەمیشە نایەیتە دى
چـۆن ئەستێرەى شـەوانت بم، کـە تۆ خـۆر و مانگم نەبى
چۆن بتوانم لە ناو هەورا، تیشکى هەتاو بناسمەوە
وەکو شەپۆلى بآ ئارام ، کەنارى خۆم بدۆزمەوە
دەمن چیبکەم نامورادى دەست، لە خۆزگەى من هەڵناگرآ
هەتا شووشەى دڵم نەشکآ ، وردە ماسى ڕۆحم نامرآ
ئەى ئەو دڵەى لە سینەما ئێستاش وەکو جاران ماوى
بۆ نازانى لە گریان و پێکەنینم بەجآ ماوى
من و تۆ وەک دوو گەڵا بوین، پاییز زووتر منى وەران
تۆ رۆژگارى دڵشکاو بوى، شەوى چاوت منى تۆران
باوەڕمەکە لەشەوى خەم، چراى خنکاو هەڵکەمەوە
خۆ من خەونى مناڵێک نیم ، دڵم بە تۆ ژیرکەمەوە
شەوانە
شەوان لەگەلڕ ئەستێرەدا ، سیمات دێتە چاوانمەوە
ڕۆژان تیشکى نیگاکانت ، دەڕژێنە ناو هەتاومەوە
هەر ڕووناکى یادەکانتە چراى منن بۆ هەمیشە
پڕ سێبەرى درەختێکن ، لە دڵمایە ڕەگ و ڕیشە
ئەى ئارامى گیانى ماندووم ، تۆ لەیادما بآ پایانى
ڕۆژگارێکى بەختەوەریت ، وەرزى تازەى ناو ساڵانى
ڕێگایەکى پڕ وەنەوشەى ، دڵت تاڤگەى کانى و ئاوە
رەگى دارى ئەوینى تۆ ، لە ناو دڵى من ڕوواوە
بەسەر باڵاى تەنیایما وەکو باران داباریویت
بەڵام چیبکەم باڕەشى خەم ، لە چاوانمى دابڕیویت
ئەى چیرۆکى درێژترین ، خۆشەویستى بآ کۆتایى
لەگەلڕ تۆدا ڕێگا ئەکەم هەتا خاکى دڵنەوایى
گۆچان
توو ئه‌و چه‌تره‌ی که هاوڕێته ڕۆژی ته‌م و باران و تاو
ده‌ستت ئه‌گرێ و جێت ناهێڵێ تا ئه‌تداته ده‌ستی هه‌تاو
توو ئه‌و ڕێیه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست پێده‌كات تا دڵی من
خۆزگه‌و ئاهم لێ ون نه‌كه‌یت بیخه‌یته ناو ده‌ریای بێ بن
وشكه داری چه‌ماوه بووم ، بۆ ده‌ستی تۆ بووم به گۆچان
تا له گه‌ڵتا ڕێگابكه‌م ، به دوورت كه‌م له داچه‌مان
دڵم ئێستا وه‌كو ماسی ، له تۆڕی تۆ نابێته‌وه
چاوم وه‌ك مۆم تا دواته‌مه‌ن ، به‌سووتان بۆت ئه‌توێته‌وه
تازه گوڵی چیم بۆ دێنی ، كه من دڵم هه‌ڵوه‌ریوه
له هه‌واری خۆشه‌ویستیت ، هیچ ئارامیم تیا نه‌دیوه
عه‌شق وه‌كو ده‌ریا وایه ، چه‌ند شه‌پۆل به‌ی له‌جێی خۆتی
له باڵنده‌ی قه‌فه‌ز ئه‌چێ ، چه‌ن هاواركه‌ی دیل و كۆتی
زۆر ئه‌ترسم ئیتر ناوم نه‌بیستمه‌وه به ده‌نگی تۆ
وا به‌جارێك كاڵ ببمه‌وه ، هه‌رگیز نه‌گه‌م به ڕه‌نگی تۆ
به‌ڵام من هه‌ر دیلی تۆم و قه‌ت ئازادیم ناوێته‌وه
دڵم ڕه‌گی لای تۆ دانا ، هه‌ڵی كه‌نی ناڕوێته‌وه
من دڵۆپێك ئه‌شكی ته‌ڕ بووم ، كه‌وتمه ده‌ریای چاوانته‌وه
باڵدارێكی بێ لانه بووم، باڵمدا به ئاسمانته‌وه
وه‌ك دوا گه‌ڵای چڵی شاتوو، به‌شه‌ماڵت هاتمه سه‌ما
گه‌ر بۆ ساتێك ده‌ستم به‌رده‌ی ئه‌مرم له‌ناو ئه‌شك و خه‌ما
ئاسووده‌م تا گیان بسپێرم ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زوو بگه‌م پێت
به‌وه‌رینیش بۆ لای تۆ دێم ، به‌مردنیش دێمه سه‌ر ڕێت
ئه‌ی خۆره‌تاو هه‌ر بۆ ساتێك له به‌رزیتا وه‌ره خوارێ
تا بزانی چه‌ند به ژانه ئاوابوونی لای ئێوارێ
تا بیبینی چۆن گه‌ڵاكان ده‌ست له ده‌ستی یه‌ك به‌رناده‌ن
چۆن باوبۆران به‌ته‌زیویش دوا سات بێ ماچ قه‌ت هه‌ڵناكه‌ن
دڵنیابه من به‌فرێكم ، له ناو پێكتا تووامه‌وه
ڕێگایه‌كی داخراو بووم، له‌سه‌ر ڕێی تۆ كرامه‌وه
تازه له‌ناو شه‌وو ڕۆژتا ، یادگاری من داگیر ساوه
ناو نیشانم هه‌ڵبه‌ستێكه ، له ناو دڵتا به‌جێماوه
چۆن ئه‌توانی وه‌رزی شیعر‌و باخی وشه‌م فه‌رامۆشكه‌ی
بێ ئاواز و گۆرانی من ، به‌عه‌شقی تر دواپێك نۆشكه‌ی
كێ وه‌كو من له تاریكیت، خۆری كرد به كانی چاوت
كێ وه‌كو من دیوانێكی پڕ گۆرانی كرد به‌ناوت
له دووره‌وه كێ تۆی برده به‌ر ئاوێنه‌ی ڕوونی كانی
له گریان و پێكه‌نینا، وه‌رزی دڵی تۆی نه‌زانی
له دڵته‌نكی بارانت بوم، له خۆشی‌دا هه‌ر گۆرانی
وه‌كو گه‌ڵا زوو هه‌ڵوه‌ریم، كه‌وتمه سه‌ر ڕێت به ئاسانی
یه‌كه‌م حه‌رفی ناوه‌كه‌ی تۆ بوو به‌شیرینی زمانم
به‌ڵام گوڵێ دڵنیابه، من به بێ تۆ سه‌رگه‌ردانم
نه‌كه‌ی بڕۆی به‌جێم بێڵی دوا ئاوازم بكه‌ی به شین
من سه‌رمه‌ستم به ناوی تۆ ڵێم مه‌به‌سته ده‌رگای ئه‌وین
یادت ماوه تۆ خۆت وتت من به خۆر‌ت ده‌كرێمه‌وه
وه‌كو به‌فر له ناو گڕی ته‌نیایتا ئه‌توێمه‌وه
چۆن فرمێسكێك كه ئه‌وه‌رێ ناچێته‌وه ناو چاوانت
یا كه‌ڕۆژێك تێئه‌په‌ڕێ نایه‌ته‌وه سه‌ر ژیانت
بڕوا بێنه به‌م قه‌ده‌ره‌ی كه من و تۆی به‌یه‌ك ناسان
به‌و ئه‌وینه‌ی به هێمنی هاته دڵت زۆت به ئاسان
بڕوا بێنه به هاتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌فری ئه‌مساڵ
به‌و هه‌ڵبه‌سته‌ی به شێتانه چاوه‌رێته وه‌كو مناڵ
به‌و نامه‌یه‌ی كه باڵده‌گرێ تا ده‌گاته دووره وڵات
وه‌ك چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی تا به ده‌ستی خه‌یاڵ ده‌گات
توو ئه‌و خۆره‌ی له چاوتایه، تو ئه‌و هه‌سته‌ی له ناختایه
له ئێستاوه تا هه‌میشه، ده‌رگای دڵم ئاوه‌ڵایه
منیش ئاوا له سه‌ر ڕێتا باڵدارێكی هه‌ڵكوڕ ماوم
به‌ڵام چیبكه‌م بۆ له باڵدان كۆرترێكی باڵبه‌ستراوم
توو به‌هارێك كه چاوه‌رێی له‌سه‌ر ئه‌سپی خه‌یاڵم بیت
كه هاتیه‌وه ئارامم كه ته‌نیا چرای ناو ماڵم بیت
تۆ له دڵمای به‌ڵام چیبكه‌م كه من هێشتا له خۆم دوورم
له وه‌ته‌ی هه‌م دڵشكاوم، له ناو عومری سه‌وزو سورم
له به‌هارا ڕه‌نگم دانا، له گه‌ڵ به‌فرا دڵم ته‌زی
به‌نیگای خۆر توامه‌وه، له پایزا چاوم وه‌ری
ڕووبار هات و به جێی هێشتم ئاوڕی لێم نه‌دایه‌وه
خۆر به‌خه‌نده له من هه‌ڵهات، شه‌وی هێنا به دوایه‌وه
تۆ نه‌تدیوه‌كه په‌پووله به عه‌شقه‌وه بۆ مۆم ئه‌چێ
به‌ڵام ئه‌و زۆر بێ باكانه، ئاگر به‌سه‌ر دڵیا ئه‌نێ
تۆ بڕوانه هه‌نگه‌زه‌رده، كه به‌سه‌ر گوڵ ئه‌خولێته‌وه
شه‌ماڵ ده‌ستی چڵی ئه‌گرێ و گوڵ له ماچ دور ئه‌خرێته‌وه
من له ده‌رگای گۆرانیمدا فرمێسكم لێ كرایه‌وه
له‌و شوێنه‌ی گوڵی تیا وه‌ری، دڕكێكی لێ ڕووایه‌وه
باسی خونچه‌و چرۆ مه‌كه من به‌هارم له ده‌ستداوه
زه‌رده خه‌نه‌م كه‌وته سه‌ر ژێرلێو، چرا یه‌كی كز كراوه
عه‌شق به‌فری پێش بارینه، كه گه‌شته خاك ئه‌توێته‌وه
چاوی كز‌و دڵی پڕه هه‌ر به گریان ئه‌توێته‌وه
هه‌راسان بووم چونكه عه‌شق سه‌رابێكی پڕغوباره
وه‌ك ڕه‌شه‌بای سلێمانی گوڵ شكسته‌ی ناو به هاره
ئیتر به گوڵ فریو ناخۆم بۆنی دیاره بێ وه‌فایه
ساتێك له گه‌ڵ په‌پوله‌داو ساتێك له گه‌ڵ شه‌ماڵدایه
م : چیا سایت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|