
02-19-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خانم!
خانم!
خانم !خانم!
که چاو ده‌بڕیه چاوانم،
شێتم ئه‌که‌ی!
خۆم ئه‌زانم!
**
زۆر زۆر حه‌زم له بارانه،
وه‌ک ئازادی!
که ئه‌زانم،
هه‌ر کاتێ باران ده‌بارێ،
تۆ دڵشادی!
**
باران، گریانی ئا‌سمانه و
ڕووبار،
گریانی کوێستانه!
چه‌ند دیوانی شێعرت ده‌وێ
بۆ گریانی شاعیرانه؟
**
وه‌رزی هه‌ناره چاوه‌که‌م!
ده لێم گه‌ڕێ!
تا ده‌تبینم،
نیگام له چاوه‌کانت را
به‌ره‌و سنگت داده‌گه‌ڕێ!
**
تا له لای تۆم،
مه‌رگ ونه!
چاووڕاوێکی دوژمنه!
که لێم دووری،
هه‌موو ساتێکم مردنه!
**
خانم مه‌ڕۆ!
تا بمێنم؛
ڕێیه‌کانم ده‌گه‌ن به تۆ!
ته‌نیا خاکه مه‌یل بڕه!
من تازه بڕوام هێناوه؛
زه‌وی خڕه!
**
ماڵه‌که‌م بۆنی تۆ ده‌دا!
کام خه‌وه تۆی بۆ هێناوم؟
کام خه‌یاڵه،
تۆی هێناوه بۆ ئه‌م ماڵه؟
**
هێند ده‌ستوبرد،
خه‌یاڵت منی برده‌وه؛
تێپه‌ڕبوونی،
شه‌وم به لای په‌نجه‌ره دا،
هه‌ست پێ نه‌کرد!؟
**
كە لە لای تۆ گەڕامەوە؛
له‌شم بۆنی تۆی لیده‌هات!
له‌و شه‌وه‌وه،
په‌لێک شه‌وبۆ،
له په‌نجه‌ره‌ی ئاوه‌ڵاوه
له به‌ژنی ڕووحم ئاڵاوه!
**
که خه‌یاڵت،
به‌رانبه‌رم ڕاده‌وه‌ستێ;
دڵم،
له لێدان ده‌وه‌ستێ!
**
من وكاتژمێری دەستم،
له وه‌رزی ژوان!
کێشه‌مانه به ڕۆژ و شه‌و؛
یه‌ک بۆ فڕین،
یه‌کمان بۆ خه‌و!
**
خۆزگه قه‌ت جێت نه‌ده‌هێشتم!
هیچ یاسایه‌ک،
تۆی لێ بزر نه‌ده‌کردم!
خۆزگه له لای تۆ ده‌مردم!
**
ئێوارانه؛
تۆ له قاپی په‌نجه‌ره دا،
چاوه‌ڕوان بووی!
له‌و ساته‌وه چووی بۆ سه‌فه‌ر
من حه‌سره‌ت و خه‌م ده‌نوێنم،
وه‌ک ئاوێنه!
په‌نجه‌ره‌ش قاپی بێ وێنه!
**
ئه‌مبه‌رانبه‌ر گوڵه هێرۆ
به سه‌رمانا نووشتاونه‌وه!
په‌رژینێکی به گوڵانه!
بۆیه حاڵم په‌رێشانه!
**
مه‌ستم لای تۆ!
نازانم کێم!
ده‌ریای چاوت لێم ناگه‌ڕێ!
تا له دورگه‌ی باوه‌شت دا
بۆ هه‌میشه چاوم لێک نێم!
**
گوڵه‌کانی ئه‌م به‌هاره
هه‌موویان بوونه ئاشنام!
که ده‌هاتی،
بۆنی گشتیانت بۆ دێنام!
**
نیگات،
به‌هارێکی سه‌وزه!
باوه‌شی تۆ،
هاوینێکی گه‌رم گه‌رم!
پایز،
تۆرانی تاو تاو و
جستان ،دووریت!
بۆیه خانم،
تا ئه‌وینی تۆم له لایه، گش وه‌رزێکم ئاشنایه!
نوو‌سراوه‌ی: ك.د.ئازاد ـ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|