(برووسکە)
دڵم پڕە لە تەنیایی
ھەستم،
زۆر لە مێژە چاوەنۆڕی،
چەکەرەی برووسکەیەکە....
(داڵدە)
کوا لەنگەرێک
بمباتەوە بۆ سەرەتای،
چەکەرەی سپی ئاوێنە؟؟
کاتۆری ھەست ماندووترە،
لە چاوانی بێ سۆمایی.
(چاوەنۆڕ)
کە بەھار دێ،
چرۆ، چاو لە چاو دادەگرێ
وڵات ،
دەبێتە ئەسپێکی سەوز
لە گەڵ شریخەی ھەوردا،
رەنگە خولیایەکی منیش،
ھە
ڵ
بتۆ
قێ .
که ریم حیکمه تی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )