چاوەنۆڕ
لەگەڵ تۆمە هەوری دڵپڕ
بگری بە سەرجەستەی سڕما
دابارێ بە سەر هەناوی
شەقار شەقاری قاقڕما
دڕکی تیژی ئەم سارایە
لەمێژە هەست ئازار دەدا
گورگی چاو سووری رەشەبا
هەناسەی سپیم غار دەدا
هێلانەی حەزی چاوانم
چاوەنۆڕی دڵۆپێکە
لە نێو شەپۆلانی شەوا
هەستم تینووی گوڵۆپێکە...
که ریم حیکمه تی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )