شانوی :باوک
باوک
به شی 1
نوسینی:
یوهان ئاگوست ئێستریندبێرگ
وه‌رگێڕ: سه‌لاح محه‌مه‌دی
سایت گروه تئاتر شه وار
که‌سه‌کان:
کاپیتان
لۆرا: ژنی کاپیتان
بێرتا: کچ
دوکتور ئۆستێر مارک
مامۆستای ئایینی
دایه‌ن
نۆژێد: خزمه‌تکار
شوێن:
ژورێکی ماڵی کاپیتان
1) کاپیتان و مامۆستا دانیشتون.
مامۆستا: دیسان چی بووه؟
کاپیتان: دیسان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌تیوه‌ی کارهکهرمان خه‌ریک بووه. چ گیرێکمان کرده!
مامۆستا: نۆژێد؟ سه‌یره،پاریش له گه‌ڵیا هه‌ر کێشه‌ت بوو!
کاپیتان: له بیرته؟ به‌شکم قسه‌ی بۆ بکه‌یت،ره‌نگه کاری تێ بکات. تێروپڕ جنێوم پێدا. به‌ڵام بو به هیچ.
مامۆستا: ئه‌ته‌وێ مه‌وعیزه‌ی بۆ بکه‌م؟ پێتوایه قسه‌ی خوا کاری تێ ئه‌کات؟
کاپیتان: خۆت ئه‌زانی. له مندا کاری نه‌کرده.
مامۆستا: به‌ڵێ ئه‌زانم!
کاپیتان: به‌ڵام بۆ ئه‌و؟ ئه‌توانی تاقی بکه‌یته‌وه.
2) نۆژێد دێت.
کاپیتان: ده‌ی نۆژێد،خه‌ریکی چی بوویت؟
نۆژێد: خوا قه‌زاکه‌و کاپیتان، لای مامۆستا ناتوانم!
مامۆستا: وه‌ره،وه‌ره رۆڵه،شه‌رمی ناوێت!
کاپیتان: هه‌ڵیڕێژه،ئه‌گینا باش ئه‌زانی چیت لێ ئه‌که‌م!
نۆژێد: ده‌ی،قوربان،ئه‌زانن چۆن بوو،به‌مجۆره بوو. له ماڵ گابریل خه‌ریک سه‌ماو خۆشی بووین،دواجار،ئه‌رێ ئیتر،لارێس وتی...
کاپیتان: لارێس بۆ تێکه‌ڵ ئه‌که‌یت؟ بچۆ سه‌ر باسه‌که!
نۆژێد: ده‌ی،وتی وه‌ره بڕۆین،بچین بۆ ناو گه‌وڕ.
کاپیتان: که‌وا! واته ئێما تۆی خڵه‌تاند!
نۆژێد: ده‌ی،وایه،راس ئه‌که‌م،تا داده نه‌کا بۆره بۆره...
کاپیتان: باشه بزانم، باوکی مناڵه‌که تۆی؟
نۆژێد: چۆن بزانم؟
مامۆستا: چه‌ن سه‌یره! نازانی!
نۆژێد: ده‌ی، پیاو قه‌ت له‌مه ناتوانێ دڵنیا بێت!
کاپیتان: کهسێتریش بوو یان ته‌نیا بوویت؟
نۆژێد: ئه‌مجاره‌یان ته‌نیا بووم،به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه کهسیتر نه‌بووه.
کاپیتان: یانی کاری لارێسه؟ ئه‌رێ؟
نۆژێد: نازانم کاری کێیه.
کاپیتان: به‌ڵام وتوته به ئێما ئهیخوازی.
نۆژێد: ده‌ی،به‌ڵێ، پیاو ناچاره جاروبار له‌م قسانه بکات!
کاپیتان: (به مامۆستا) ئه‌شا ئه‌و حه‌یاو شه‌رمه!
مامۆستا: هه‌ر ئه‌و باسه کۆنه. ئه‌زانی چۆنه نۆژێد،ئیتر مناڵ نیت و ئه‌بێ بزانی تۆ باوکی ئه‌و مناڵهیت یان نا!
نۆژێد: ده‌ی،له‌گه‌ڵیا بووم. به‌ڵام مامۆستا باشتر ئه‌زانن ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که کاری من بێت.
مامۆستا: ئه‌زانی چۆنه رۆڵه،خۆت گێل مه‌که! ئه‌زانم ناته‌وێ له کچێ که سکی پڕه نه‌پرسیت! خۆ نامانه‌وێ به‌زۆر بیکه‌ینه ملت. به‌ڵام ئه‌بێ مناڵه‌که به‌خێو که‌یت. ئه‌بێ به‌خێوی بکه‌یت!
نۆژێد: باشه،به‌ڵام ئه‌ی لارێس؟ ئه‌ویش ئه‌بێ به‌شدار بێت!
کاپیتان: زۆر باشه. بچنه دادگا. ئه‌مه کاری من نیه بزانم کێ راست ئه‌کات. حه‌ز به کێشه‌یش ناکه‌م. لاچۆ له‌به‌ر چاوم،خێرا!
مامۆستا: نۆژێد! راوه‌سته. ئه‌ڵێم،پێتوایه پیاوی به‌شه‌ره‌ف خۆی له کچێکی بێ که‌س و کاری سک پڕ گێل ئه‌کات؟ ها؟ ئه‌رێ؟ پێت وانیه ئه‌مه...؟
نۆژێد: به‌ڵێ،وایه،به‌و مه‌رجه‌ی بزانی کێ باوکی مناڵه‌که‌یه! به‌ڵام پیاو قه‌ت ناتوانێ له‌مه دڵنیا بێت مامۆستا. گاڵته‌ی پێناکرێت هه‌مو ته‌مه‌نت ته‌رخانی مناڵی پیاوێکیتر بکه‌یت. دڵنیام جه‌نابتان و هه‌روا کاپیتان له‌مه ئه‌گه‌ن.
کاپیتان: بۆ ده‌رۆ!
نۆژێد: به‌سه‌ر چاو قوربان.(ئه‌ڕوات)
کاپیتان: له ده‌ورو به‌ری چێشتخانه خولهت نێت،چه‌په‌ڵه‌ی پیسه. دایکێشه!
3)
کاپیتان: ئه‌وه بۆ به قسه نهوتۆپان؟
مامۆستا: چی؟ ئه‌زانی چیم پێ‌کرد.
کاپیتان: ئه‌رێ،هه‌ر له ژێر لێو بۆڵه‌ت ئه‌هات.
مامۆستا: نه‌مئه‌زانی بڵێم چی. کچه‌که ناوچاوی نه‌یهێناوه،باش،به‌ڵام کوڕه‌ش هه‌روا. ئه‌گه‌ر باوکی منداڵه‌که نه‌بێت چی؟ کچه هه‌ر چوار مانگ کێشه‌ی شیردانی منداڵه‌که‌ی ئه‌بێت،دواجار خوات له‌گه‌ڵ. به‌ڵام کێشه‌ی کوڕه‌که به‌رده‌وامه. کچه ئه‌توانێ له شوێنێتر،له ماڵی پیاو ماقوڵێکیتر،کاره‌که‌ری بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوڕه ده‌ر بکه‌ن، به‌وبه‌خت ئه‌بێت. ئیتر که‌س کاری پێنادات.
کاپیتان: وایه. منیش نامه‌وێ له‌م کێشه به‌شدار بم. به‌ڵام کوڕه بێ تاوانیش نیه‌و ناتوانی له‌مه‌ش دڵنیا بیت. به‌ڵام ئه‌توانی له شتێک دڵنیا بیت. کچه‌که تاوانباره... ئه‌گه‌ر بکرێ هه‌مو به تاوانبار بزانی.
مامۆستا: وایه،به‌ڵێ! من که‌س تاوانبار ناکه‌م! ئه‌رێ باسی چیمان ئه‌کرد ئه‌م هه‌تیوه لی قرتاندین؟ ئه‌ها، داهاتووی بێرتا،ئه‌رێ؟
کاپیتان: هه‌ر ئه‌وه نیه،باسی به‌خێو کردنی بێرتا بوو. ئه‌م ماڵه پڕه له‌و ژنانه‌ی هه‌ر کام ئه‌یانه‌وێ به که‌یفی خۆ بێرتا به‌خێو بکه‌ن. خه‌سوم ئه‌یه‌وێ بیکاته فاڵگیر و رۆحی مردووه‌کان بێنێته قسه. لۆرا ئه‌یه‌وێ بیکاته وێنه‌کێش. مامۆستاکه‌ی ئه‌یه‌وێت بیکاته مێتۆدیست. ئه‌و پیرێژنه چڕچۆڵهش،مارگارێت،ئه‌یه‌وێت بێرتا ببێته باپتیست. کاره‌که‌ره‌کان ئه‌یانه‌وێ بیکه‌نه سوپای رزگاری. خۆ بنیام لێفه‌ی چل تیکه نیه هه‌ر یه‌که‌و به‌جۆرێ پینه‌ی بکه‌ن. ته‌نیا من ئه‌بێ سه‌باره‌ت به داهاتووی کچه‌که‌م هه‌ڵوێست بگرم. بۆ هه‌ر لایێکیش ئه‌ڕۆم درگام لێ داخراوه. ناچارم له‌م ماڵه بیبه‌مه ده‌ر.
مامۆستا: ئه‌م هه‌موو ژنه له ماڵتا خوله‌یان دێت.
کاپیتان: ماڵ نیه،قه‌فه‌سی به‌بره. ئه‌بێ هه‌میشه سیخێکی داخ به ده‌سمه‌وه بێ ئه‌گینا ده‌رفه‌تیان گیر که‌وێ سه‌رو چاوم به‌و په‌نجه تیژانهیان هه‌ڵئه‌کۆڵن. ئه‌رێ پێکه‌نه پیره رێوی! خۆشکه‌که‌ت به‌س نه‌بوو،باوهژنیشت ساوی به‌سه‌رما!
مامۆستا: په‌نا بۆ خوا. سه‌یره. پیاو چۆن ئه‌کرێ له‌گه‌ڵ باوهژنیا هاوماڵ بێت!
کاپیتان: ئه‌ی خه‌سوو؟ خه‌سوو قه‌یدی نیه له‌گه‌ڵ یه‌کێتر هاوماڵ بێت!
مامۆستا: باشه،باشه. که‌س ناچێته قه‌بری که‌س.
کاپیتان: به‌ڵێ. به‌ڵام قه‌بری من چه‌نها نۆهۆمه! دایهنیشم ته‌شریفیان هه‌یه‌و وا ئه‌زانێ هێشتا منداڵم! پیرێژنێکی نازاره به‌ڵام به ئێمه ناکه‌وێت!
مامۆستا: ئه‌بێ ئه‌و ژنانه دامرکێنی ئادۆڵف. ته‌واو سواری سه‌رت بوون.
کاپیتان: ژن برای به‌ڕێز،ئه‌کرێ فێرم بکه‌یت پیاو چۆن ئه‌توانێ ژن دامرکێنێت؟
مامۆستا: ئه‌زانی چۆنه،لۆرا خۆشکی منه،به‌ڵام هه‌ر له مناڵییه‌وه ته‌با نه‌بوو.
کاپیتان: یه‌کجار وایش نیه.
مامۆستا: کوڕه وازبێنا! باشی ئه‌ناسم!
کاپیتان: ده‌ی،نه‌ختێک هه‌ست ناسک بار هاتووه‌و ناتوانێ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژیانی ئاسایی رێکه‌وێت. به‌ڵام هه‌رچی بێت،ژنمه...
مامۆستا: هه‌ر بۆیه باشترین ژنی دنیایه. نا ئادۆڵف،گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ژیانت لۆرایه.
کاپیتان: ئه‌رێ،وایشه. ئه‌توانم بڵێم،لێره ژیان له تاقه‌ت به‌ده‌ره. لۆرا نایه‌وێت بێرتا لێی دوور که‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ چرکه‌یێک. به‌ڵام ناهێڵم کچه‌که‌م له‌م زیندانه‌دا بمێنێته‌وه.
مامۆستا: ده‌ی؟ لۆرا نایه‌وێت؟ به‌مجۆره بێت ناتوانی به که‌یفی خۆت هه‌موو کارێ بکه‌یت. لۆرا له منداڵییه‌وه هه‌ر وا بوو. شتێکی بویستایێت مانی ئه‌گرت و تا وه‌ری نهگرتایێت نقه‌ی له خۆی ئه‌بڕی. به‌ڵام که وه‌ری ده‌گرت دیسان ئهیگهڕاندهوهو ئه‌یوت ئه‌مه ئه‌و شته نیه ئه‌یویست. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم ته‌نیا ئه‌یویست قسه‌ی خۆی بباته سه‌ر.
کاپیتان: یانی له سه‌ره‌تاوه هه‌روا بووه،به‌ڵێ؟ هم... جارجار ئه‌وه‌نده جموجوڵی هه‌یه که ئه‌ترسم... نه‌کا نه‌خۆش بێت.
مامۆستا: چیت ئه‌وێ بۆ بێرتای بکه‌یت که لۆرا نایه‌وێت؟ ناکرێ نه‌ختێک ئاستی خواسته‌کانت دابه‌زێنیت؟
کاپیتان: وا مه‌زانه ئه‌مه‌وێ کچه‌که‌م ببێته بلیمه‌تێکی بێ وێنه‌ی زانست یان ده‌قاوده‌ق بچێته‌وه سه‌ر خۆم. نامه‌وێ هه‌ر بۆ شوو کردن به‌خێوی بکه‌م. گه‌وادی له‌مه باشتره. بێت‌و وا بکه‌م و شوو نه‌کات،وه‌ک ئه‌و ترشاوانهی لێ دێت که هه‌ره بۆڵه‌یان دێت و هیچیتر. نایشمه‌وێ وه‌ک پیاو باری بێنم بۆ ئه‌وه‌ی ساکار نیه‌و چه‌نا ساڵ تێبینی و خوێندنی زانستی ئه‌وێت. ده‌ی که شوو بکات هه‌مووی به فیڕۆ ئه‌چێت.
مامۆستا: ئه‌ی چیت ئه‌وێت؟
کاپیتان: ئه‌مه‌وێ ببێته مامۆستای مه‌کته‌ب. ئه‌گه‌ر شوویش نه‌کات خۆ ئه‌توانێ خۆی به‌خێو بکات. خۆ له‌و کچه ترشاوانهی به مووچه‌ی مه‌کته‌بداری بنه‌ماڵه‌یان به‌خێو ئه‌که‌ن خراپتر نابێت. که شوویشی کرد ئه‌توانێ له‌و زانسته بۆ په‌روه‌رده کردنی مناڵه‌کانی که‌ڵک بگرێت. وا نیه؟
مامۆستا: ته‌واوه. به‌ڵام پێت وا نیه له وێنه کێشانا وریاتره؟ ناترسی له‌وه‌ی وره‌ی وێنه‌کێشانی سه‌رکوت بکرێت؟
کاپیتان: نا،نا. ئه‌و وێنانه‌ی کێشابووی پیشانی هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره دا،وتی ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه له مه‌کته‌ب فێریان ئه‌که‌ن. به‌ڵام دواجار کوڕێ که سه‌ری له‌م شتانه ئه‌خورا هات و وتی کچه‌که‌تان بلیمه‌ته. ئیتر هه‌ر ئه‌مه به‌س بوو که لۆرا دڵنیا بێت که بێرتا ببێته وێنه‌کێش.
مامۆستا: کوڕه‌که بێرتای خۆش ئه‌ویست؟
کاپیتان: پێموابێ.
مامۆستا: که وابێت،خوا خۆی فریات که‌وێت دۆستی به‌ڕێز. بۆ ئه‌وه‌ی هیچت پێناکرێت! چیرۆکێکی تراژیکهو لۆرا به باشی ده‌ور ئه‌گێڕێت.
کاپیتان: ها، به‌ڵێ،پێویست ناکات بترسی! بنه‌ماڵه‌م ته‌یاری به‌ربه‌ره‌کانێن. لای خۆمان بێت،هیچ بهربهرهکانهیێ پیاوانه نیه.
مامۆستا: پێتوایه نازانم چی قه‌ماوه؟(هه‌ڵساوه)
کاپیتان: تۆیش؟
مامۆستا: سه‌یر ئه‌مێنی؟
کاپیتان: له گشتی خراپتر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه بۆ داهاتووی بێرتای ئه‌گرن. قیناویهو هه‌ر بۆڵه‌یان دێت که پیاو ئه‌بێ بڵێت ژن وایه‌و ژن ئه‌توانێ ئه‌مه بکات و ئه‌وه بکات و له‌م شتانه. باسیان هه‌ر ئه‌مه‌یه. ژن پیاو،پیاو ژن،شه‌و و رۆژ. ئه‌بێ هه‌ر ئێستا بڕۆیت؟ بمێنه‌وه‌و پێکه‌وه شێو ئه‌خۆین. ناتوانم پا داگرم. ئه‌زانی ماتڵم دوکتور بێت؟ دوکتورێتره. دیوته؟
مامۆستا: ئه‌رێ،له هاتنما چاوم پیکه‌وت. به رواڵه‌ت پیاوخاس دیار بوو.
کاپیتان: باشه! پێتوایه لایه‌نی من بگرێت؟
مامۆستا: چۆن بزانم؟ ئه‌بێ بزانین چه‌نێ له‌گه‌ڵ ژنان به‌ینی بووه!
کاپیتان: ئه‌ها،وازبێنا،بمێنه‌وه!
مامۆستا: سپاس دۆستی نازار،ناتوانم. وتومه بۆ خواردن دێمه‌وه. دره‌نگ بکه‌م ژنه ئازیزه‌که‌م دڵی ئه‌که‌وێته خورپه!
کاپیتان: دڵه‌خورپه؟ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه توڕه ئه‌بێت! باشه چۆنت پێخۆشه وا بکه.
مامۆستا: له‌و شه‌وه ساردانهیه. هۆشی خۆتت بێ ئادۆڵف. په‌رۆش ئه‌نوێنی.
کاپیتان: نا؟
مامۆستا: با. نه‌ختێ په‌رۆشی. وا نیه؟
کاپیتان: په‌نی لۆرایه! بیست ساڵه وه‌ک جه‌نازه چاوم لێئه‌کات.
مامۆستا: لۆرا؟ نا،نا. ته‌نیا پرسیارێک بوو،هۆشی خۆتت بێ! خوات له‌گه‌ڵ پیره‌پیاو. ئه‌رێ باسی بێرتامان ته‌واو نه‌کرد.
کاپیتان: نایه‌وێ،خوات له‌گه‌ڵ! سڵاوی ژنه‌که‌ت بگه‌یێنه!
مامۆستا: خوات له‌گه‌ڵ برا! سڵاوی لۆرا بگه‌یێنه!
4)
کاپیتان: (له پشت مێزه‌که خه‌ریک ژماردنه) سی‌وچوار،نۆ،چلوسێ،حه‌و هه‌شتی،په‌نجاو شه‌ش...
لۆرا: ئه‌کرێ...
کاپیتان: بوێسته،شهستو شه‌ش،حه‌فتاو یه‌ک،هه‌شتاو چوار،هه‌شتاو نۆ،نه‌وه‌و دوو،سه‌د. چیه؟
لۆرا: ناوه‌خت هاتم!
کاپیتان: نا،نا. پاره‌ت ئه‌وێ،وایه؟
لۆرا: ئه‌رێ،پاره.
کاپیتان: فاکتۆره‌کان دابنێ بیانبینم.
لۆرا: فاکتۆره‌کان؟
کاپیتان: ئه‌رێ.
لۆرا: هه‌ر ئێستا ئه‌ته‌وێ؟
کاپیتان: ئه‌ی چۆن. باری ماڵیمان باش نیه. ئه‌بێ هۆشم پێوه بێت. ئه‌گینا وه‌ک ماڵ کاولێکی تاوانبار ئه‌توانن سزام بده‌ن.
لۆرا: خه‌تام نیه وای لێ هاتووه.
کاپیتان: ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه‌یه فاکتۆره‌کان پیشانی ئه‌ده‌ن.
لۆرا: من بڵێم چی کابرای کرێنشین کرێ نادات.
کاپیتان: کێ پیدا؟ تۆ. بۆ وات کرد؟ ناوی بنێین چی؟ روت و ره‌جاڵی وا؟
لۆرا: ئه‌گه‌ر روت و ره‌جاڵه بۆ پێتدا؟
کاپیتان: بۆ ئه‌وه‌ی نهمدایێ،خه‌وو خۆراک و ژیانمت گو تێئه‌کرد. تۆ ئه‌تویست،بۆ ئه‌وه‌ی کاکت ئه‌یویست له کۆڵ خۆی کاته‌وه. دایکت ئه‌یویست،بۆ ئه‌وه‌ی من نه‌مئه‌ویست. مامۆستاکه‌ی بێرتا ئه‌یویست،بۆ ئه‌وه‌ی مێتۆدیست بوو. مارگارێته چڕچۆڵیش ئه‌یویست،بۆ ئه‌وه‌ی له منداڵیه‌وه دایکه‌که‌ی ئه‌ناسی. بۆیه پێم‌دا. نهمدایێ ئێستا یا له شێتخانه بووم یان له قه‌برا. ئیتر دراوه‌و کارێ ناکرێ. بیگره(پاره‌ی ئه‌داتێ) بڕێ ورده‌شی له‌گه‌ڵه. دواجار ئه‌توانی فاکتۆره‌کان بێنی.
لۆرا کڕنۆش ئه‌بات) زۆر سپاس،قوربان. فاکتۆریشت بۆ خه‌رجه‌کانی خۆت هه‌یه؟
کاپیتان: به تۆ مه‌ربوت نیه.
لۆرا: وایه. جگه مناڵ به‌خێو کردن هیچیتر به من مه‌ربوت نیه. توانیتان له‌و کۆبونه‌وه‌ی ئێواره‌تان به شتێک بگه‌ن؟
کاپیتان: پێشتر پیگهیشتبووم. ته‌نیا ئه‌مویست ئه‌ویش وه‌ک تاقه دۆستی خۆم و بنه‌ماڵه‌م ئاگادار بکه‌مه‌وه. بریاره بێرتا بنێرمه شار. پانزه رۆژی‌تر ئه‌ڕوات.
لۆرا: ئه‌توانم پرسیار بکه‌م له‌گه‌ڵ کێ ده‌بێته هاوماڵ؟
کاپیتان: جێبه‌جێم کرده له‌گه‌ڵ وهکێڵهکهم،سیوبێرگ.
لۆرا: ئه‌و کافره‌ی بێ دین و ئیمانه!
کاپیتان: یاسا ئه‌ڵێت منداڵ ئه‌بێ به ئایینی باوک په‌روه‌رده بکرێت.
لۆرا: ئیتر دایک فت؟ مافی هیچی نیه؟
کاپیتان: هیچ. به پێی یاسای ماره‌بڕین،هه‌موو مافێکی دایکانه ئه‌فرۆشرێت و هیچ داوایێک نامێنێت. به‌ڵام پێویسته شوو هه‌موو شتێک بۆ ئاسایش و خوردو خۆراکی ژن و منداڵ ته‌یار بکات.
لۆرا: ئه‌ی ناکرێ باوک و دایک پێکه‌وه بگه‌نه ئه‌نجامێ؟ وه‌ها که نه ئه‌م بێت نه ئه‌و؟
کاپیتان: شتی وا چۆن ئه‌بێت؟ من ئه‌مه‌وێ بێرتا له شار بژی،تۆ ئه‌ته‌وێ له ماڵه‌وه بمێنێت. بگه‌ینه ئه‌نجام مانای ئه‌وه‌یه له نیوه‌ڕێ بمێنێته‌وه. نابێت.
لۆرا: که‌وایه ئه‌بێ به زۆر چاره‌ی بکه‌ین. نۆژێد بۆ هاتبوو؟
کاپیتان: نهێنیه.
لۆرا: هه‌موو ئه‌زانن.
کاپیتان: ده‌ی ئه‌بێ تۆیش بزانیت.
لۆرا: ئه‌زانم.
کاپیتان: رات چیه؟
لۆرا: یاسا روونه.
کاپیتان: له‌م بابه‌ته‌وه که کێ باوکی ئه‌و منداڵه‌یه،یاسا روون نیه.
لۆرا: نا،نیه. به‌ڵام بنیام ئه‌بێ بزانێ.
کاپیتان: پیاوی تێگه‌یشتوو لای وایه قه‌ت ناکرێ له‌و شته دڵنیا بیت.
لۆرا: ناکرێ دڵنیا بێت کێ باوکی منداڵه‌که‌یه؟
کاپیتان: وا ئه‌ڵێن.
لۆرا: ئه‌ی خوای گه‌وره! ده‌ی باوکێک چۆن ئه‌توانێ ببێته خاوه‌نی منداڵێک که له ژن بووه؟
کاپیتان: باوک کاتێ ئه‌م مافه‌ی هه‌یه که به‌خێو کردنی منداڵه‌که له ئه‌ستۆ بگرێت یان به سه‌ریا دایسه‌پێنن. به‌ڵام له ژن و شووی یاسایی ناکۆڵنه‌وه کێ باوکی منداڵه‌که‌یه.
لۆرا: قه‌ت ناکۆڵنه‌وه؟
کاپیتان: هیوادارم.
لۆرا: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ژنه‌که بێوه‌فا بێت؟
کاپیتان: باسی ئێمه ئه‌مه نیه. پرسیارێترت هه‌یه؟
لۆرا: نا. هیچ پرسیارێکم نیه.
کاپیتان: که وایه ئه‌چمه ژوره‌که‌ی خۆم. دوکتور هات ئاگادارم بکه...(هه‌ڵئه‌سێت)
لۆرا: باش.
کاپیتان به‌ده‌م رۆشتنه‌وه) هه‌ر ئه‌و ئانه که ئه‌گات! نه‌کا لای وابێ سوکایه‌تی پێئه‌که‌م. تێگه‌یشتیت؟ (ئه‌ڕوات)
لۆرا: تێگه‌یشتم.
5)
نۆژێد: دوکتور ئوستێر مارک!
دوکتور: (دێته ژور) خاتو لاسێن!
لۆرا: (به‌ره‌و پیری ئه‌چێت) باشن،دوکتور؟ به‌خێر بێن. کاپیتان له ماڵ نین. به‌ڵام زوو ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
دوکتور: بمبورن دره‌نگم کرد. سه‌ردانی چه‌ن نهخۆشیکم کرد.
لۆرا: فه‌رمون دانیشن.
دوکتور: سپاس،خاتو لاسێن،سپاس.
لۆرا: به‌ڵێ،به‌ینێکه نه‌خۆشین زۆر بووه. هیوادارم لێره خۆش رایبوێرن. لێره له‌گه‌ڵ که‌س هاتوچومان نیه،بۆیه بۆمان گرینگه له‌گه‌ڵ دوکتورێکی ئه‌مه‌کناس هاوده‌م ئه‌بین. دوکتورێ که گرینگی به نه‌خۆشه‌کانی ئه‌دات. شتی باشم سه‌باره‌ت به جه‌نابتان بیستووه،به‌م بۆنه‌وه حه‌ز ئه‌که‌م زیاتر بتانبینم.
دوکتور: رێزتان هه‌یه خاتو لاسێن. به‌ڵام دڵنیام،له‌به‌ر دڵی ئێوه،هاتنم هه‌ر بۆ کاری دوکتوری نابێت! بنه‌ماڵه چۆنن؟ ساخ و سڵامه‌تن؟
لۆرا: به خۆشیه‌وه ئه‌بێ بڵێم تا ئێستا نه‌خۆشینێکی مه‌ترسیدارمان نه‌بووه. به‌ڵام ئهوجۆرهش نیه بیری لێ ئه‌که‌نه‌وه.
دوکتور: راسته؟
لۆرا؟ به داخه‌وه ئه‌وجۆره‌ی ئه‌مانویست نیه.
دوکتور: دڵم دا مه‌خه‌ن!
لۆرا: بڕێ کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی هه‌یه که ژنی به حه‌یاو شه‌رم ناچاره له هه‌مووانی بشارێته‌وه...
دوکتور: به‌ڵام له دوکتور نا.
لۆرا: وایه. هه‌ربۆیه هه‌ست ئه‌که‌م باشتره له‌گه‌ڵتان روڕاس بم.
دوکتور: باشتر نیه ئه‌م باسه دابنێین بۆ دواجار؟ دوای ئه‌وه‌ی کاپیتانیشم بینی؟
لۆرا: نا. ئه‌بێ پێش له دیتنی کاپیتان،گوێ له‌و قسانه بگرن که ناچارم بیگێڕمه‌وه!
دوکتور: واته باسی کاپیتانه؟
لۆرا: به‌ڵێ. شووه بهوبهخته خۆشه‌ویسته‌که‌م!
دوکتور: ئه‌مترسێنن،خاتو لاسێن. بڕوا بکه‌ن پڕ به دڵ بۆتان خه‌مینم!
لۆرا: (ده‌سره‌ی ده‌ور ملی ئه‌کاته‌وه) شووه‌که‌م،مێشکی شڵه‌قاوه! جارێ ئه‌مه بزانن تا دواجار خۆتان رای له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن.
دوکتور: سه‌یره! کاپیتان،به‌و وتاره زانستیه بێ وێنانه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه سروشتیه‌کان،هه‌میشه لام وابوو ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ی نووسیوه ئه‌بێ مێشکێکی تایبه‌ت و بیر و زه‌ینێکی قوڵی هه‌بێت.
لۆرا: راستیته؟ سه‌یر ئه‌و کاته‌یه بزانین هه‌موومان هه‌ڵه‌مان کردووه!
دوکتور: هه‌رچه‌ن ره‌نگه سه‌باره‌ت به بڕێ شتی‌تر راکانی جێی متمانه نه‌بن!
لۆرا: ئێمه‌ش له‌مه ئه‌ترسین. ئه‌زانن چۆنه،جاروبار بیری سه‌یر سه‌یر دێته مێشکی به‌ڵام ئه‌ترسین ژیانی بنه‌ماڵه‌مان که‌وێته مه‌ترسی ئه‌گینا پێمان خۆشه. بۆ نمونه،شێتانه‌ی سه‌ندن!
دوکتور: جێگه‌ی داخه! چی ئه‌سێنێت؟
لۆرا: مۆڵه‌قێ کتێب که قه‌ت نایانخوێنێته‌وه.
دوکتور: ده‌ی ئه‌مه بۆ وه‌ها که‌سێک سه‌یر نیه.
لۆرا: بڕوام پێ ناکه‌ن؟
دوکتور: با،بڕوام پێتانه خاتو لاسێن. دڵنیام راس ئه‌که‌ن.
لۆرا: ئێوه بڕوا ئه‌که‌ن که‌سێ بڵێت به میکڕۆسکۆپ ئه‌توانێ رووداوه‌کانی ههستێرهکان ببینێت؟
دوکتور: له‌م قسانه ئه‌کات؟
لۆرا: به‌ڵێ.
دوکتور: به میکڕۆسکۆپ؟
لۆرا: به‌ڵێ به میکڕۆسکۆپ.
دوکتور: گه‌ر وا بێت، به‌راستی جێگه‌ی داخه...
لۆرا: گه‌ر وا بێت؟ ئێوه بڕوام پێ ناکه‌ن دوکتور. هه‌موو نهێنیه‌کانی بنه‌ماڵه‌م ئهگێڕمهوهو...
دوکتور: تکایه گوێ بگرن خاتو لاسێن. سپاس له‌وه‌ی متمانه‌م پێئه‌که‌ن به‌ڵام وه‌ک دوکتور ئه‌بێ شته‌کان لێک بده‌مه‌وه تا دواجار بتوانم نه‌خۆشینه‌که ده‌سنیشان بکه‌م. هیچ دیوتانه شک بکات یان هه‌ر تاوێ شتێکی بوێت؟
لۆرا: تا دڵ بخوازێت! بیست ساڵه ژن و شووین. له‌م ماوه‌دا نه‌مدیوه شتێکی وتبێت که دواجار حاشای نه‌کردبێت.
دوکتور: لاساره؟
لۆرا: خوا نه‌کات شتێکی گه‌ره‌ک بێت،ئه‌وه‌نده له سه‌ری ئه‌ڕوات تا پیبگا. به‌ڵام دوا به دوای ئیتر نایه‌وێ و داوا له من ئه‌کات هه‌ڵوێست بگرم.
دوکتور: جێگه‌ی داخه. ئه‌بێ له نزیکه‌وه بیبینم. ئه‌زانن چۆنه خاتو لاسێن،خواستن بنه‌مای ئه‌قڵه. خواستن لاواز بێت،ئه‌قڵیش لاواز ئه‌بێت.
لۆرا: خوا خۆی ئه‌زانێ چیهام نه‌کرده بۆی. بیست ساڵ چه‌رمه‌سه‌ری که‌م نیه به‌ڵام هه‌ر کارێ بتوانم ئه‌یکه‌م. ئه‌گه‌ر بزانن چی پێم نه‌کرده! ئه‌گه‌ر ئه‌تانزانی!
دوکتور: خاتو لاسێن،له خه‌متانا به‌شدارم و به‌ڵێن ئه‌ده‌م ئه‌وه‌ی پێویست بێت بیکه‌م. به‌ڵام تکایێکم هه‌یه. تکایه هه‌ر شتێک که ئه‌زانن شووهکهتان توڕه ئه‌کات مه‌یکه‌ن. له مێشکی بنیامی نه‌خۆشدا،خه‌ون و خه‌یاڵ وه‌ک دڕک و داڵ سه‌ر هه‌ڵئه‌دات و ئه‌توانێ ببێت به دڵ پیسی و ته‌نانه‌ت شێتیش. تێئه‌گه‌ن؟
لۆرا: ئه‌تانه‌وێ هۆشیار بم نه‌که‌وێته داوی دڵ پیسی؟
دوکتور: به‌ڵێ هه‌ر ئه‌مه‌یه. ئه‌مجۆره نه‌خۆشانه هه‌مووشتێ به خۆیان ئه‌گرن و له کا کێو دروست ئه‌که‌ن.
لۆرا: به‌ڕاس؟ به‌ڵێ تێئه‌گه‌م. به‌ڵێ. به‌ڵێ. (ده‌نگی زه‌نگ) ببورن دایکم کاری پێم بوو. ئێستا دێمه‌وه. ئه‌مه ئه‌بێ ئادۆڵف بێت!
6)
کاپیتان(دێته ژور): لێره‌ن دوکتور؟ به‌خێر بێن!
دوکتور: ئێواره باش کاپیتان. دیتنی زانایێ بلیمه‌ت وه‌ک ئێوه شانازیه بۆم.
کاپیتان: ئای. به‌سی که‌ن. کاروباری سه‌ربازی ده‌رفه‌تی پشکنین و به دواداچون نادات. هه‌رچه‌ن خه‌ریکم شتێ نوێ ئه‌دۆزمه‌وه.
دوکتور: به‌ڕاس؟
کاپیتان: به‌ڵێ. تیشکی به‌رده ئاسمانیهکانم پشکنی و توانیم که‌ربۆن بدۆزمه‌وه! نیشانه‌ی ژیان! پێتان چۆنه؟
دوکتور: توانیتانه به میکڕۆسکۆپ بیبینن؟
کاپیتان: میکڕۆسکۆپ؟ خوایه،نا... ئێسپێکتڕۆسکۆپ!
دوکتور: ئێسپێکتڕۆسکۆپ؟ به‌ڵێ،به‌ڵی،مه‌به‌ستم هه‌ر ئه‌وه‌یه. ده‌ی... واته به‌م زووانه پێمان ئه‌ڵێن له موشته‌ری خه‌ریکه چی روو ئه‌دات.
کاپیتان: چی روو ئه‌دات نا،چی رووی داوه. ئای ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێب فرۆشه پیسکه‌ی پاریس کتێبه‌کانی ئه‌نارد. هه‌ست ئه‌که‌م هه‌موو کتێب فرۆشی ئه‌م جیهانه پێکه‌وه خه‌ریک دا‌و نانه‌وه‌ن بۆم. دوو مانگه جوابی هیچ نامه‌و نوسراوه‌و ته‌نانه‌ت تهلهگرافهکانیشم ناده‌نه‌وه! تێناگه‌م. خه‌ریکه شێت ئه‌بم.
دوکتور: ئای،هه‌ر ئه‌و ته‌مبه‌ڵیه مێژوییه. نابێ زۆر بیری لێ بکه‌نه‌وه.
کاپیتان: به‌ڵێ،به‌ڵام،به توون. هه‌روا بڕوات ناتوانم تێزه‌که‌م له کاتی دیاریکراو ئاماده بکه‌م. کابرایێکیش له بێڕلین له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خه‌ریکه. به‌ڵام مه‌به‌ستمان له‌م دیداره جه‌نابتانن نه‌ک ئه‌و شتانه‌ی من دۆزیومه‌ته‌وه. پێتان خۆش بوو لێره بمێننه‌وه ئه‌وا ژورێکی بچوکمان له‌ولا هه‌یه. یان ئه‌تانه‌وێ له‌و شوێنه بمێننه‌وه که به‌ڕێزه‌که‌ی پێش جه‌نابتان تێیدا بوو؟
دوکتور: هه‌رچۆن پێتان باشه.
کاپیتان: نا،ئه‌وجۆره‌ی ئێوه پێتان باشه. بڵێن بزانم.
دوکتور: رای ئێوه‌یه،کاپیتان.
کاپیتان: نا،نا. من ناتوانم. ئێوه بڵێن چیتان ئه‌وێت. من رای ئێوه نازانم.
دوکتور: راسته،به‌ڵام ناتوانم هیچ بڵێم...
کاپیتان: توخوا بڵێ چیت ئه‌وێ! پیاو! بۆم گرینگ نیه چی ئه‌که‌یت! ئه‌وه‌نده که‌ری نازانی چیت ئه‌وێ؟ بڵێ با توڕه نه‌بم!
دوکتور: ئه‌گه‌ر قسه‌ی منه،ئه‌وا ئه‌ڵێم لێره ئه‌مێنمه‌وه!
کاپیتان: چ باش! سپاس. بمبوره دوکتور به‌ڵام به‌ده‌س خۆم نیه توڕه ئه‌بم ئه‌گه‌ر پیاوێ بڵێ هه‌موو شتێک وه‌ک یه‌کن بۆی! (زه‌نگ لێئه‌دات. دایه‌ن دێت) ئای مارگارێت،ئه‌وه تۆی؟ داخۆ ژوره‌که‌ی دوکتور ئاماده‌یه ئازیزه‌که‌م؟
دایه‌ن: به‌ڵێ قوربان،ئاماده‌ی ئاماده.
کاپیتان: باشه ئیتر ماتڵت ناکه‌م دوکتور. ئه‌زانم هیلاکی. شه‌و باش. به‌یانی ئه‌تبینمه‌وه.
دوکتور: شه‌و باش کاپیتان.
کاپیتان: ژنه‌که‌م سه‌باره‌ت به ئێره شتێکی پێ وتی که له بارودۆخه‌که بگه‌یت؟
دوکتور: شتگه‌لێکی وت که پیوابو که‌سێ وه‌ک من بزانێ باشتره. شه‌و باش کاپیتان.
7)
کاپیتان: چیت ئه‌وێ ئازیز؟ چی بووه؟
دایه‌ن: باشه ده‌ی،گوێ بگره. ئاغه گیان...
کاپیتان: چیه مارگارێت؟ بڵێ بزانم. ته‌نیا گوێدان به قسه‌ی تۆ نامخاته خورین.
دایه‌ن: باشه ده‌ی،گوێ بگره. ئاغه گیان،بۆچی له‌گه‌ڵ خاتون ناکه‌ونه یه‌ک؟ هه‌رچی بێت دایکه.
کاپیتان: منیش باوکم.
دایه‌ن: باشه،باشه،باشه! باوک جگه مناڵ شتیتریشی هه‌یه،به‌ڵام دایک هیچی نیه مناڵه‌که‌ی نه‌بێ.
کاپیتان: وایه. ئه‌و ته‌نیا یه‌ک کێشه‌ی هه‌یه به‌ڵام من سیانم هه‌یه که یه‌کیان خۆیه‌تی. وا ئه‌زانی ئه‌گه‌ر خۆی‌و مناڵی به ریشمهوه نه‌ئه‌بوون،هه‌روا ته‌مه‌نم له سه‌ربازخانه به فیڕۆ ئه‌دا؟
دایه‌ن: ئای،مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو.
کاپیتان: دڵنیام مه‌به‌ستت ئه‌وه نه‌بوو. به‌ڵام خه‌ریکی تاوانه‌که به ته‌نیا ئه‌خه‌یته ئه‌ستۆی من.
دایه‌ن: من چاکه‌ی تۆم ئه‌وێ ئاغه گیان،ئه‌مه نازانی؟
کاپیتان: با،با،ئازیزه‌که‌م له‌وه دڵنیام. به‌ڵام نازانی چی بۆ من چاکه. هه‌ر ئه‌وه‌ی مناڵم دروست کردووه رازیم ناکات. ئه‌بێ رۆحیشمی بده‌مێ.
دایه‌ن: باشه،من له‌مانه تێناگه‌م. به‌ڵام ئه‌ڵێم ئه‌بێ یه‌ک بکه‌ون.
کاپیتان: دۆستی من نیت،مارگارێت.
دایه‌ن: من؟ بۆ؟ چۆن ئه‌توانی ئه‌مه بڵێیت؟ پێتوایه له بیرم ئه‌چێت هه‌ر مناڵه‌که‌ی خۆمی؟
کاپیتان: ئه‌ی وائه‌زانی من له بیرم ئه‌چێ ئازیزه‌که‌م؟ تۆ بۆ من هه‌میشه وه‌ک دایک بوویت و پشت و په‌نام تا ئێستا. به‌ڵام ئێستا که هه‌موو دژ به من وێستاون پشت هه‌ڵئه‌که‌یت و لایه‌نی دوژمن ئه‌گریت.
دایه‌ن: دوژمن؟
کاپیتان: ئه‌رێ،دوژمن! له هه‌موو باشتر ئه‌زانی و بینیوته له‌م ماڵه چی ئه‌کرێت.
دایه‌ن: وایه،که‌میشم نه‌دیوه. ئه‌ی خوا بۆچی بنیامه‌کان ژیانی یه‌کتر ئه‌که‌نه جه‌حانم؟ ئێوه به جووت باشن و مێهره‌بان. خاتون قه‌ت له گوڵ کاڵتری پێم نه‌وته. نه‌ک هه‌ر به من،به هه‌موو.
کاپیتان: ته‌نیا به من نه‌بێ. ئه‌رێ ئه‌زانم. ئێستا پێت ئه‌ڵێم،بێت‌و پشتم چۆڵ که‌یت،تاوانباریت. خه‌ریکن داوم بۆ ئه‌نێنه‌وه‌و ئه‌م دوکتورهش دۆستی من نیه.
دایه‌ن: ئای ئاغه گیان،له هه‌موو شتێ دوو شکیت. بؤ ئه‌وه‌ی دین و ئیمانی راسته‌قینه‌ت نیه.
کاپیتان: هه‌ر تۆ به ته‌نیا هه‌ته. تۆ و هاوڕێکانت. تؤیش ناوچاوت نه‌یهێناوه!
دایه‌ن: باشه،به‌ڵام له تۆ باشتری هێناوه ئاغه گیان. باشتر وایه له ئه‌سبی فیز دابه‌زی تا ببینی خوا گیان به‌خته‌وه‌رت ئه‌کات و ئه‌توانی هاوسێکانتو خۆش بوێت.
کاپیتان: چه‌ن سه‌یره... که باسی خوا ئه‌که‌یت و خۆش ویستن،ده‌نگت ئه‌گۆڕێت و چاوه‌کانت پڕ ئه‌بن له قین و توڕه‌یی. نا مارگارێت،ئیمانی راسته‌قینه‌ت نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
دایه‌ن: ئاخ که چه‌ن به فیزی. ئه‌م زانسته له رۆژی مه‌حشه‌ر فریات ناکه‌وێت.
کاپیتان: چه‌ن به فیزه‌وه ئه‌ڵێیت،ئاخ چه‌ن به فیزی! ئه‌رێ باش ئه‌زانم ئه‌م زانسته بۆ ئێوه‌ی نابنیام تورێ ناهێنێت.
دایه‌ن: داڕزه! قه‌ی ناکات. ئه‌م پیرێژنه له هه‌مووکه‌س زیاتر کوڕه زه‌لامه‌که‌ی خۆی خۆش ئه‌وێت. کاتی ته‌نگانه‌ش به گاوڵکێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی دایه‌نه پیره‌که‌ی.
کاپیتان: بمبوره مارگارێت! بڕوا بکه جگه تۆ که‌س لێره خۆشمی ناوێت. یارمه‌تیم بده. هه‌ست ئه‌که‌م خه‌ریکه شتێ ئه‌قه‌ومێت. نازانم چی به‌ڵام شتێ خراپ خۆی مڵاس داوه. (ده‌نگی قیژه دێت) چی بووه؟ کێ قیژاندی؟
8)
بێرتا(دێت): باوکه! فریام که‌وه! رزگارم بکه!
کاپیتان: چیه کچه نازاره‌که‌م؟ بڵێ بزانم.
بێرتا: فریام که‌وه! ئه‌یه‌وێ لێم‌دا!
کاپیتان: کێ؟ پێم بڵێ! پێم بڵێ!
بێرتا: دایه گه‌وره. خه‌تای خۆم بوو. فریوم دا.
کاپیتان: چی بووه.
بێرتا: نابێ بیگێڕیته‌وه! بۆ هیچ که‌س! به‌ڵێن بده!
کاپیتان: باشه،به‌ڵام پێم بڵێ چی بووه.
(دایه‌ن ئه‌ڕوات)
بێرتا: ئه‌زانی چیه،ئه‌و شه‌وانه چراکه کز ئه‌کات و له پشت مێزه‌که به قه‌ڵه‌م و کاغه‌زێکه‌وه دامئهنیشێنێت و ئه‌ڵێ رۆحیانه‌تی مردووه‌کان ئه‌یانه‌وێ بنوسن.
کاپیتان: چی! بۆ پێشتر نه‌توت؟
بێرتا: ببوره،ئه‌ترسام. دایه‌گه‌وره ئه‌ڵێت نابێ باسی بکرێت ئه‌گینا مردووه‌کان تۆڵه ئه‌که‌نه‌وه. دواجار قه‌ڵه‌م ده‌س به نووسین ئه‌کات. به‌ڵام نازانم کێ ئه‌ینووسێت،من یان مردووه‌کان. بڕێ‌جار باش ئه‌نووسێت به‌ڵام بڕێ‌جار هه‌ر ناجوڵێت و که هیلاکیش بم هه‌ر هیچ نانووسێت. به‌ڵام ئه‌بێ بنووسێت! ئه‌مشه‌و پێموابو باش ئه‌نووسم به‌ڵام دایه‌گه‌وره وتی خه‌ریکم شێعرێکی کۆن ئه‌نووسم و فریوی ئه‌ده‌م. بۆیه ئه‌وه‌نده توڕه بوو!
کاپیتان: تۆ بڕوات به رۆح هه‌یه؟
بێرتا: نازانم.
کاپیتان: به‌ڵام من ئه‌زانم نین!
بێرتا: به‌ڵام دایه‌گه‌وره ئه‌ڵێ ئێوه تێناگه‌ن. ئه‌ڵێ ئێوه شتی پیستان هه‌یه که ئه‌توانن رووداوی ههستێرهکانیتر ببینن.
کاپیتان: دایه‌گه‌وره ئه‌مانه ئه‌ڵێت؟ ئیتر چی ئه‌ڵێت؟
بێرتا: ئه‌ڵێت ئێوه ناتوانن حه‌لامات بکه‌ن.
کاپیتان: قه‌ت نه‌موتوه ئه‌توانم. تۆ ئه‌زانی به‌رده ئاسمانیه‌کان چین؟ ئه‌و به‌ردانه‌ی له ههستێرهکانیترهوه ئه‌که‌ونه ئاسمان. من ئه‌توانم بیانبینم و بیانپشکنم و بڵێم وه‌ک به‌ردی زه‌وی خۆمانن یان نا. ئه‌مه هه‌مووی ئه‌و شته‌یه ئه‌توانم بیبینم.
بێرتا: به‌ڵام دایه‌گه‌وره ئه‌ڵێت بڕێ شت ئه‌و ئه‌توانێ بیبینێت به‌ڵام تۆ نا‌توانیت.
کاپیتان: ده‌ی درۆ ئه‌کات.
بێرتا: دایه‌گه‌وره درۆ ناکات.
کاپیتان: چۆن ئه‌زانی؟
بێرتا: ئه‌گه‌ر وابێت واته دایکیشم درۆ ئه‌کات.
کاپیتان: ئه‌ها!
بێرتا: ئه‌گه‌ر بڵێیت دایکم درۆ ئه‌کات ئیتر بڕوام به قسه‌ت نامێنێت!
کاپیتان: من وا ناڵێم. ئه‌ڵێم به‌خته‌وه‌ری و داهاتوت به‌ستراوی رۆشتن لێره‌یه. ئه‌بێ بڕوام پێبکه‌یت. پێت خۆشه لێره بڕۆیت؟ ئه‌ته‌وێ له شار بژیت و شتی باش فێر بیت؟
بێرتا: ئای،زۆر پێم خۆشه له شار بژیم و لێره نه‌بم... هه‌ر کوێ بێت! به‌و مه‌رجه‌ی جاروبار بتانبینم. زۆرجار دڵم پڕ ئه‌بێت،ئه‌ترسم،وه‌ک شه‌وی زستان سارد‌و سڕه ئێره. به‌ڵام کاتێ ئێوه دێن،باوکه،وه‌ک ئه‌وه‌یه په‌نجه‌ره‌کان به رووی به‌هارا ئه‌کرێنه‌وه!
کاپیتان: کچی خۆم! کچی خۆم1
بێرتا: به‌ڵام باوکه،ئه‌بێ له‌گه‌ڵ دایکم مێهره‌بان بیت. گوێت لێمه؟ دایکه هه‌میشه دڵی پڕه‌و ئه‌گری.
کاپیتان: ئه‌ها! واته ئه‌ته‌وێ له شار بژیت؟
بێرتا: ئه‌رێ! ئه‌رێ!
کاپیتان: ئه‌ی ئه‌گه‌ر دایکت نه‌یه‌وێت؟
بێرتا: ئه‌بێ بیه‌وێت!
کاپیتان: هاتو نه‌یویست؟
بێرتا: ده‌ی نازانم. به‌ڵام ئه‌بێ بیه‌وێت! ئه‌بێ بیه‌وێت!
کاپیتان: ئه‌کرێ له خۆی پرسیت؟
بێرتا: خۆتان ئه‌بێ بپرسن. به زمانی خۆش. دایکه قه‌ت گوێ به قسه‌م نادات.
کاپیتان: ئه‌ها! ده‌ی ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ بڕۆی،من بمه‌وێ بڕۆی،به‌ڵام ئه‌و نه‌یه‌وێ،ئه‌وکات ئه‌بێ چی بکه‌ین؟
بێرتا: ئای،به‌مجۆره هه‌موو شتێک تێک ئه‌چێت. بۆچی ناکرێ ئێوه هه‌ر دوو...؟
9)
لۆرا(دێت): ئه‌وه بێرتا لێره‌یه. کاتێ باشه له خۆی پرسین بزانین رای چیه.
کاپیتان: نابێ ته‌مایه‌ری ئه‌وه بین منداڵێ بتوانێ خاس و خراپی خۆی بزانێت. ئێمه سه‌دان کچی وامان دیوه‌و باشتر ئه‌توانین هه‌ڵوێست بگرین.
لۆرا: به‌ڵام ئێمه وه‌ک یه‌ک بیر ناکه‌ینه‌وه. واته باشتره خۆی هه‌ڵوێست بگرێت.
کاپیتان: نا! ناهێڵم که‌س به‌شم بخوات. نه ژن،نه مناڵ. بێرتا بڕۆ ژوره‌که‌ی خۆت،ئه‌مانه‌وێ ته‌نیا بین.
(بێرتا ئه‌ڕوات)
لۆرا: تۆ ترسای بێرتا قسه‌ی دڵی بکات،ئه‌زانی لایه‌نی من ئه‌گرێت.
کاپیتان: به پێچه‌وانه. زانیم که ئه‌یه‌وێ لێره بڕوات. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌زانم ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ت هه‌یه راکه‌ی بگۆڕیت.
لۆرا: یانی ئه‌ونه ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه؟
کاپیتان: ئه‌رێ. شه‌یتانێکی که توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه هه‌ر شتێکت ویست به ده‌ستی بێنیت. به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌رانه باشه که نازانن چیان ئه‌وێت. بۆ نمونه،چۆن توانیت دوکتور نورلینگ وه‌ده‌ر نێیت و ئه‌م زه‌لامه بدۆزیته‌وه؟
لۆرا: ده‌ی خۆت بیڵێ چۆن؟
کاپیتان: به تانه‌و ته‌شه‌ر تۆراندت و براکه‌ت ناچار کرد ئه‌م کابرایه بێنێت.
لۆرا: ده‌ی ئه‌مه ساکاره،وا نیه؟ به پێی یاسا. بێرتا به‌م زووانه ئه‌ڕوات؟
کاپیتان: پانزه رۆژی‌تر.
لۆرا: دڵنیایت؟
کاپیتان: ئه‌رێ.
لۆرا: له‌گه‌ڵ بێرتا قسه‌ت کرد؟
کاپیتان: ئه‌رێ.
لۆرا: که وایه ئه‌بێ به‌ری بگرم.
کاپیتان: نا‌توانیت.
لۆرا: ناتوانم؟ پێتوایه ئێڵم کچه‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌په‌ڵه پیسانه تێکه‌ڵ بێت که ئه‌یانه‌وێ وای لێبکه‌ن ئه‌و شتانه‌ی فێرم کرده به توڕڕه‌هاتی بزانێ و ئه‌ونه بیڕێسن که دایکی له‌به‌ر چاوی که‌وێت؟
کاپیتان: ئه‌ی پێتوایه ئێڵم چوار ژنهتیوی بێ سه‌وادی له‌خۆ بایی مێشکی کچه‌که‌م به‌وه پڕ که‌نه‌وه که باوکی لات و به‌ڕه‌ڵایه؟
لۆرا: ئه‌مه گرینگ نیه.
کاپیتان: بۆچی؟
لۆرا: بۆ ئه‌وه‌ی دایک به مناڵه‌که‌ی نزیکتره. بۆ ئه‌وه‌ی حوکمێ تازه‌ش ده‌رچووه که که‌س ناتوانێ له‌وه دڵنیا بێت کام پیاو باوکی منداڵه.
کاپیتان: ده‌ی به ئێمه چی؟
لۆرا: تۆ ناتوانی دڵنیا بیت که باوکی بێرتایت.
کاپیتان: من... ناتوانم دڵنیا بم...!
لۆرا: نا. که‌س ناتوانێ دڵنیا بێت. تۆیش یه‌ک له‌وانه‌یت.
کاپیتان: ئه‌ته‌وێ گاڵته بکه‌یت؟
لۆرا: من هه‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێم وا خۆت فێرت کردوم. ده‌ی، چۆن ئه‌زانی خه‌یانه‌تم پێت نه‌کرده؟
کاپیتان: ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به تۆ بڵێن بڕوا ئه‌که‌م جگه ئه‌مه. ئه‌گه‌ریش وا بوایێ قه‌ت باسیت نه‌ئه‌کرد.
لۆرا: وا بزانه هه‌موو کارێکم ئه‌کرد،هه‌ر کارێ،له ماڵ ده‌رم بکه‌یت،سوکایه‌تیم پێبکه‌یت،هه‌ر کارێ،جگه ئه‌وه‌ی مناڵه‌که‌م لێ بستێنی. ئه‌و کات چی؟ وا بزانه ئێستا که ئه‌یڵێم"بێرتا مناڵی منه به‌ڵام مناڵی تۆ نیه" راست ئه‌که‌م. وا بزانه!
کاپیتان: به‌سی که!
لۆرا: بیری لێبکه‌وه،به‌مجۆره ئیتر ده‌سه‌ڵاتی باوکانه‌ت نیه.
کاپیتان: ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنی که من باوکی نیم.
لۆرا: ئاسانه،ئه‌ته‌وێ بیسه‌لمێنم؟
کاپیتان: به‌سی که! خێرا!
لۆرا: هه‌ر ئه‌وه‌یه ناوی باوکه راسته‌قینه‌که بڵێم و کات و شوێنه‌که‌ی. وه‌ک... بێرتا که‌ی له دایک بوو؟ سێ ساڵ پاش زه‌ماوه‌نده‌که‌مان. له کوێ...
کاپیتان: به‌سی که،ئه‌گینا...!
لۆرا: ئه‌گینا چی؟ باشه،به‌سه. باشتره پێش هه‌مووشتێ سه‌ره‌تا بیری لێبکه‌یته‌وه. له هه‌موو گرینگتریش ئه‌وه‌یه خۆت گه‌وج نه‌که‌یت.
کاپیتان: ئه‌ی خوا،له داخی تۆ،ئه‌مه‌وێ بگریم...!
لۆرا: یه‌کجاری بڵێ ئه‌ته‌وێ خۆت که‌ر بکه‌یت!
کاپیتان: به‌ڵام تۆ،نا!
لۆرا: نا. باری من باشتر له‌وه‌یه وام لێبێت!
کاپیتان: هه‌ر بۆیه بنیام ناتوانێ له‌گه‌ڵتا به شه‌ڕ بێت.
لۆرا: بنیامی ژیر له‌گه‌ڵ به‌هێزتر له خۆی شه‌ڕ ناکات!
کاپیتان: به‌هێزتر؟
لۆرا: ئه‌رێ. پێت سه‌یره؟ قه‌ت نه‌بووه پیاوێ ببینم و هه‌ست نه‌که‌م به‌هێزترم.
کاپیتان: باشه،ئه‌مجاره‌یان ئهیدۆڕێنیت. وا که قه‌ت له بیری نه‌که‌یت.
لۆرا: خۆش ئه‌بێت!
دایه‌ن(دێت): شێو ته‌یاره،ته‌شریف ئێرن؟
لۆرا: سپاس.
(کاپیتان وچانێ ئه‌دات و دائه‌نیشێت)
لۆرا: نان ناخۆیت؟
کاپیتان: نا،سپاس. هیچ ناخۆم.
لۆرا: لوت ئه‌که‌یت؟
کاپیتان: نا. برسیم نیه.
لۆرا: هه‌سته،بێرۆ. وا ئه‌زانن چی بووه. ده‌ی،مان مه‌گره. نایی،باشه. ئه‌ونه دانیشه تا گیانت ده‌رچێ!
(لۆرا ئه‌ڕوات)
دایه‌ن: ئاغه گیان! بۆ وا ئه‌که‌یت؟
کاپیتان: نازانم. ئه‌کرێ پێم بڵێیت بۆچی به‌م ته‌مه‌نه‌ش هێشتا ژنان به مناڵمان ئازانن؟
دایه‌ن: له من مه‌پرسه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووتان،گه‌وره تا بچوک،له ژن داکه‌وتوون.
کاپیتان: به‌ڵام هیچ ژنێ له پیاو دانهکهوته. وایه. به‌ڵام من باوکی بێرتام! پێم بڵێ بڕوات به‌مه هه‌یه؟ ئه‌رێ مارگارێت؟
دایه‌ن: گه‌وره‌م،چه‌ن مناڵی! هه‌ڵبه‌ت تۆ باوکی کچه‌که‌ی خۆتی! ئێستا هه‌سته. چیته دانیشتی و لوتت کرده! هه‌سته ده‌ی!
کاپیتان: (هه‌ڵئه‌سێت) بڕۆ ده‌رۆ،ژنهتیوهی...! هه‌مووتان وه‌ک یه‌کن،جنۆکه‌ن! (بانگ ئه‌کات) ئۆسوارد،کالیسکه! خێرا!
دایه‌ن: کاپیتان! ئۆهۆی، گوێ بگره...!
کاپیتان: ده‌رۆ،چه‌تیوه پیسه! خێرا!
دایه‌ن: په‌نا بۆ خوا،ئه‌یه‌وێ چی بکات؟
کاپیتان خۆی کۆ ئه‌کاته‌وه) تا نیوه‌شه‌و نایێمه‌وه! ماتڵم مه‌بن! (ئه‌ڕوات)
دایه‌ن: ئه‌ی خوای گه‌وره،ئه‌یه‌وێ چی بکات؟
............................................................ ....
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-27-2012 در ساعت 05:51 PM
|