
02-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باوک
باوک
به شی 2
هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی پێشوو،شه‌وه،چراکه ئه‌گڕێت.
1)
دوکتور: له‌گه‌ڵ شووه‌که‌تان قسه‌م کرد. ناتوانم له قسه‌کانتان دڵنیا بم. ئێوه ئه‌تانوت به میکڕۆسکۆپ ئه‌و شتانه‌ی دیوه،به‌ڵام هه‌ڵه‌تان کرد. زانیم که مێشکی ساخه‌و خزمه‌تی باشی به زانست کردووه.
لۆرا: من وام نه‌وت.
دوکتور: خاتون،من قسه‌کانتم ئه‌نوسی و به تایبه‌ت دوجار لێتانم پرسی که نه‌کا به هه‌ڵه تێگه‌یشتبێتم. نابێ هه‌روا تانه له که‌س به‌ین. ئه‌و شتانه‌ی ئێوه باستان کرد ئه‌توانێ ببێته هۆی به شێت ناسینی کابراو ئیتر توانای به‌خێو کردنی بنه‌ماڵه‌که‌ی نیه.
لۆرا: ئه‌توانێ ببێته هۆی...!
دوکتور: به‌ڵێ. ئه‌زانن شێتیش هیچ مافێکی به سه‌ر ماڵ و مناڵیه‌وه نامێنێ.
لۆرا: نا، نازانم.
دوکتور: شتی‌تریش هه‌یه که زیاتر په‌رۆشم ئه‌کات. ئه‌یوت جوابی نامه‌کانم نایێته‌وه. ئیزن فه‌رمون بپرسم که داخۆ ئێوه،هه‌ڵبه‌ت ئه‌زانم ویستێکی خێرخوازانه‌تان بووه،نه‌تانهێشتووه نامه‌کان بگه‌نه ده‌س خاوه‌نه‌کانی؟
لۆرا: به‌ڵێ،ئه‌مه‌م کرده. ده‌بوا نه‌مهێشتایێ بنه‌ماڵه‌م له‌به‌ر هیچ و پوچ تیاچێت.
دوکتور: بمبورن،به‌ڵام پێموابێ نه‌تانئه‌زانی ئاکامی وه‌ها کارێ چیه. به‌مه بزانن گڕ ئه‌گرن. ئێوه ئه‌زانن چه‌ن سه‌خته به‌ر به حه‌زی که‌سێ بگیرێت و باڵی فڕینی بسوتێنن.
لۆرا: به‌ڵێ ئه‌زانم.
دوکتور: ده‌ی ئه‌بێ چۆن بیر بکاته‌وه‌و هه‌ست به چی بکات؟
لۆرا: (هه‌ڵئه‌سێت) نیوه‌شه‌وه‌و هێشتا نه‌هاتوه‌ته‌وه. ئه‌بێ خۆمان بۆ خراپتر له‌مانه ته‌یار بکه‌ین.
دوکتور: بڵێن بزانم،دوای رۆشتنم چی روویدا؟ ئه‌بێ هه‌موو شتێ بزانم.
لۆرا: ئای،هاوارو داوی رێخست و ئه‌وه‌ی هات به ده‌میا وتی. ئه‌زانن وتی چی؟ وتی،بڵێی ئه‌و باوکی بێرتا بێت!
دوکتور: زۆر سه‌یره! ئه‌مه چۆن دای له مێشکی؟
لۆرا: نازانم. ئه‌ها،له پیاوێکی پرسی باوکی فڵان مناڵ کێیه،که من لایه‌نی ژنه‌که‌م گرت،ئه‌و توڕه بوو وتی که‌س ناتوانێ دڵنیا بێت باوکی منداڵه‌که کێیه. خوا بیزانێ زۆرم هه‌وڵدا له دڵی ده‌ر بێنم به‌ڵام نه‌متوانی و هیچیشمان له ده‌س نایێت. (ده‌س به گریان ئه‌کات)
دوکتور: نابێ بێڵین وای لێ بێت. ئه‌بێ کارێ بکه‌ین. به‌ڵام نابێ شک بکات. پێشتریش له‌م قسانه‌ی ئه‌کرد؟
لۆرا: شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شتێ وا روویدا. ئه‌و ساڵه نامه‌یێکی بۆ دوکتورێ نارد و وتی هه‌ست ئه‌کات ئه‌قڵ و فامی ته‌واو نیه.
دوکتور: هه‌ی دا‌و! ئه‌مه زۆر قووڵه! من نابێ ئه‌ونه له‌م نهێنیانه بکۆڵمه‌وه. باشتره خۆم کۆ بکه‌مه‌وه‌و هه‌ر به‌وه‌ی ئه‌یبینم و ئه‌یبیسم رازی بم. به داخه‌وه کار له کار ترازاوه. به‌ڵام هێشتا دێر نه‌بووه. پێتوایه ئێستا له کوێ بن؟
لۆرا: نازانم. به‌ینێکه کاری گه‌وجانه‌ی زۆر ئه‌کات.
دوکتور: پێتان خۆشه ماتڵیان بم؟ ئه‌توانم بڵێم دایکتان نه‌خۆش بوو،بۆیه لێره‌م. با شک نه‌کات.
لۆرا: به‌ڵێ،ئه‌مه باشه. تکایه با ته‌نیا نه‌وێت. نازانن چه‌ن په‌رۆشم! باشتر نیه راس پی بڵێن ده‌ردی چیه؟
دوکتور: نا،نابێ وا بکه‌ین. ئه‌مجۆره نه‌خۆشانه ئه‌بێ خۆیان باسه‌که دامه‌زرێنن. ئه‌وه‌ش رێگه‌ی خۆی هه‌یه. ئێستا باشتره لێره نه‌بین با شک نه‌کات.
لۆرا: به‌ڵێ،ته‌کبیرێ باشه. مارگارێت ئه‌توانێ لێره دا‌نیشێت. ئه‌و ماتڵی ئه‌بێت تا کاپیتان دێته‌وه،عاده‌تیه‌تی. کاپیتانی وه‌ک مۆم لێکردووه. (بانگ ئه‌کات) مارگارێت،مارگارێت.
دایه‌ن: چیه خاتون؟ کاپیتان هاتنه‌وه؟
لۆرا: نا(دایه‌ن دێت) لێره دانیشه تا دێته‌وه. پی بڵێ دایکم نه‌خۆشه‌و دوکتور له لایه‌تی.
دایه‌ن: باشه،خه‌مت نه‌بێ.
لۆرا: ته‌شریف ئێرن،دوکتور؟
دوکتور: سپاس.
(دایه‌ن ده‌س ئه‌کا به دۆعا خوێندن. ورته‌ی دێت. بێرتا دێت. که‌شه‌فه‌ی پێیه)
بێرتا: مارگارێت،ئه‌کرێ لای تۆ دانیشم. ئه‌وێ زۆر ناخۆشه.
دایه‌ن: په‌نا بۆ خوا،هێشتا نه‌خه‌وتوویت؟
بێرتا: ئه‌بێ ئه‌مه ته‌واو بکه‌م. جیژنانه‌یه بۆ باوکم. ئه‌ها! بۆ تۆیشم داناوه!
دایه‌ن: به‌ڵام،بێرتا خانم،نابێ ئێستا لێره بیت. کاتی خه‌وتنته‌و به‌یانیش ئه‌بێ زوو هه‌ستیت. نیوه‌شه‌وه.
بێرتا: باشه،ئه‌ڵێی چی؟ ناوێرم له‌وێ به ته‌نیا بم. ئه‌زانم پڕه له رۆح. ده‌نگیان ده‌بیسم.
دایه‌ن: له بیرته چیم پێ وتیت؟ ئه‌رێ،له بیرت بێ هیچ رۆح و فریشته‌یێکی خاس له‌م ماڵه‌دا نیه. چی ئه‌بیسیت؟
بێرتا: ئه‌زانی،وه‌ک ئه‌وه‌یه که‌سێ له‌و دیوه بچوکه‌ی سه‌ر بان گۆرانی بخوێنێت!
دایه‌ن: دیوه بچوکه‌که،به‌م بێوه‌خته؟
بێرتا: ئه‌رێ. خه‌مینیش ئه‌خوێنێت. پێشتر نه‌مبیستووه. ئه‌ڵێی له دیواره‌که‌وه دێت.
دایه‌ن: وه‌ی،وه‌ی! له‌و باو بۆرانه‌ی ئه‌مشه‌و! (دۆعا ئه‌خوێنێت و فوو به ده‌وریا ئه‌کات) باشه کچه جوانه‌که‌م،خوا گیان ئه‌یه‌وێ جێژنێکی خۆشمان بۆ دیاری بکات!
بێرتا: مارگارێت،راسته ئه‌ڵێن باوکه نه‌خۆشه؟
دایه‌ن: به‌داخه‌وه،ئه‌رێ.
بێرتا: وابێ ناتوانین جێژن بکه‌ین. ئه‌گه‌ر باوکه نه‌خۆشه ئه‌ی بۆ ئێمه ساخین؟
دایه‌ن: کچی خۆم،نه‌خۆشینه‌که‌ی باوکه وا نیه که‌س تووش کات. بێده‌نگ! یه‌کێ خه‌ریکه دێت. بڕۆ بخه‌وه، خێرا، ئه‌میشه بشاره‌وه ئه‌گینا کاپیتان توڕه ئه‌بێت.
بێرتا: (ئه‌ڕوات) شه‌و باش مارگارێت.
دایه‌ن: شه‌و باش کچی خۆم. خوات له‌گه‌ڵ.
2)
کاپیتان: (باڵتاکه‌ی ده‌ردێنێت) هێشتا نه‌خه‌وتیت؟ بڕۆ بخه‌وه!
دایه‌ن: ماتڵ بووم بیته‌وه تا...
(کاپیتان چه‌ن نامه‌و رۆژنامه له گیرفانی باڵتاکه‌ی ده‌ردێنێت و له پشت مێزه‌که دائه‌نیشێت)
دایه‌ن: ئاغه‌گیان!
کاپیتان: چیه؟
دایه‌ن: دایکی خاتون نه‌خۆشه‌و دوکتور له لایه‌تی.
کاپیتان: چییه‌تی،خه‌ته‌ره؟
دایه‌ن: نا،له‌وه ناچێ. سه‌رمای بووه.
کاپیتان: (هه‌ڵئه‌سێت) مارگارێت،باوکی منداڵه‌که‌و کێ بوو؟
دایه‌ن: سه‌د جار وتومه،ئه‌و جانسۆنه واوا لێهاتووه.
کاپیتان: دڵنیای بۆ خۆی بوو؟
دایه‌ن: خۆت که‌ر مه‌که. دڵنیای دڵنیام. ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ر ئه‌و بوو.
کاپیتان: ئه‌رێ. به‌ڵام جانسۆنیش دڵنیا بوو که هه‌ر خۆی به ته‌نیا بوو؟ نا. نه‌یئه‌توانی دڵنیا بێت. به‌ڵام تۆ ئه‌وتوانی. ئه‌زانی چیه،جیاوازیان هه‌یه.
دایه‌ن: تێناگه‌م جیاوازیان چیه.
کاپیتان: دیاره ناتوانی تێبگه‌یت. به‌ڵام جیاوازن. (ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ده‌ردێنێ و سه‌یری ئه‌کات) پێتوایه بێرتا له من ئه‌چێ؟
دایه‌ن: سێوێکن کریاون به دوو کوتۆ.
کاپیتان: جانسۆن خۆی به باوکی منداڵه‌کی ئه‌زانی؟
دایه‌ن: بۆ ئه‌یتوانی نه‌زانێت؟
کاپیتان: تۆقێنه‌ره! ئه‌وه دوکتوریش.
3)
کاپیتان: شه‌وباش دوکتور،خه‌سوم چۆنه؟
دوکتور: باشن،پای ره‌گاو ڕه‌گ بووه.
کاپیتان: پێموابێ مارگارێت وتی سه‌رمای بووه. وا دیاره بۆچونتان جیاوازه. بڕۆ بخه‌وه مارگارێت. (دایه‌ن ئه‌ڕوات) فه‌رمو دانیشن دوکتور.
دوکتور: (دائه‌نیشێت) سپاس.
کاپیتان: ئه‌ڵێم،راست ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن له په‌ڕینی که‌ره‌کێوی و ئه‌سپ،به‌چکه‌که‌ری رێ ڕێ دێته دنیا؟
دوکتور سه‌یر ماوه) ته‌واو راسته!
کاپیتان: ئه‌مه‌ش راسته ئه‌ڵێن هه‌ر له‌و مایینانه که که‌ری نێر سکیان پڕ ئه‌کات،دیسان به‌چکه‌که‌ری رێ رێ دێت؟
دوکتور: به‌ڵێ،ئه‌مه‌ش راسته.
کاپیتان: که وایه،نێره‌که‌رێ قاوه‌یی ئه‌توانی باوکی به‌چکه که‌رێکی رێ رێ بێت و به پێچه‌وانه‌ش؟
دوکتور: وا دیاره.
کاپیتان: که وایه مناڵ له باوکی خۆی بچێ بێ مانایه!
دوکتور: ئم...
کاپیتان: که وایه قه‌ت ناکرێ به دڵنیاییه‌وه بڵێین کام پیاو باوکی مناڵه‌که‌یه؟
دوکتور: ده‌ی،ئم...
کاپیتان: تۆی ژن مردوو،چه‌ن مناڵت هه‌یه؟
دوکتور: ده‌ی... به‌ڵێ...
کاپیتان: بڕێ‌جار پێت وا نیه چ که‌ر بازاڕێکه؟ له‌وه که‌رانه‌تر نیه،بنیام، پیاوێ ببینێ که خه‌ریکه باسی مناڵه‌که‌ی ئه‌کات. ئه‌بێ بڵێت مناڵی ژنه‌که‌م. قه‌ت بووه شک که‌یت و له ترسا گیان‌و بنیشێته سه‌ر ئاره‌ق؟ ناڵێم دڵ پیسی،ئه‌ڵێم شک،بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پیاو ماقوڵێک وا دای ئه‌نێم ژنه‌که‌ت جێی شک نه‌بووه.
دوکتور: ئه‌بێ بڵێم نا! ئه‌م قسه‌ی "گوته"ت نه‌بیستووه ئه‌ڵێ: پیاو ئه‌بێ مناڵه‌کانی به دڵنیایی به‌خێو بکات؟
کاپیتان: دڵنیا؟ ژن له کوێ و دڵنیایی له کوێ؟ ئه‌مه تۆقێنه‌ره.
دوکتور: به‌ڵام ژنان هه‌موو وه‌ک یه‌ک نین.
کاپیتان: ئه‌ڵێن ته‌نیا یه‌کجۆر ژن هه‌یه‌و ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه. چه‌ن نمونه‌ت ئه‌وێ بیگێڕمه‌وه بزانی چه‌ن پیسن؟ ئه‌ونه پیسن خۆیشیان نازانن چه‌ن پیسن! کاتی لاویم،رێک و پێک و به‌خۆ بوم. ژنان خۆیان ئه‌هاتن بۆ لام. شوو دار و بێ شوو. نه‌ختێ خۆیان خه‌مین پیشان ئه‌داو منیش خێرا دڵداریم ئه‌دانه‌وه‌و ئیتر ته‌واو!
دوکتور: ئه‌م بیر‌و هزرانه ساخ نین. باشتر وایه به خۆتانا بێنه‌وه.
کاپیتان: نابێ له‌م وشه‌ی ساخ نین که‌ڵک بگریت. باش ئه‌زانی هه‌موو وه‌ک یه‌ک ناته‌قێنه‌وه! تێئه‌گه‌یت؟ هاتویته ئێره که چاودێری من بکه‌یت. به‌ڵام خۆم به پیاو ئه‌زانم و ناکرێ هه‌روا تانه‌ت لێده‌م. به‌م بۆنه‌وه ئه‌بێ به‌داخه‌وه نقه له خۆم ببڕم تا گیانم ده‌ر ئه‌چێت. شه‌و باش.
دوکتور: کاپیتان! ئه‌گه‌ر نه‌خۆشن به من بڵێن! به وتن ناماقوڵ نابن! ئه‌بێ قسه‌ی هه‌ر دوو لا ببیسم.
کاپیتان: ئه‌شیا بمزانیبا تاقه‌تی بیستنی قسه‌ی بنیامت نیه!
دوکتور: نا،کاپیتان. وا نیه. شه‌وێکیان له پرسه بووم. ژنه خه‌ریکی لاواندنه‌وه‌ی شووه مردووه‌که‌ی بوو،لای خۆم وتم،چه‌ن ناخۆشه کابرا مردووه‌و ناتوانێ جواب باته‌وه!
کاپیتان: پێت وایه به زیندوویی ئه‌یوێرا ده‌م کاته‌وه؟ پێتوایه پیاو له قه‌بریش بێته ده‌ر که‌س گوێ بۆ قسه‌ی شل ئه‌کات؟ شه‌و باش دوکتور. ئه‌بینی،من به ته‌واوی له‌سه‌ر خۆم. که وایه ته‌خت بگره بخه‌وه!
دوکتور: شه‌و باش. وا دیاره هیچم له ده‌س نایێت.
کاپیتان: ئێمه دوژمنی یه‌کترین؟
دوکتور: نا،نا. خراپه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ناتوانین دۆستی یه‌کتر بین. شه‌و باش. (ئه‌ڕوات. کاپیتان تا لای درگاکه له‌گه‌ڵیا ئه‌ڕوات.)
کاپیتان: وه‌ره ژور. ئه‌زانم گوێت ئه‌دا.
4)
(لۆرا دێت. په‌شۆکاوه. کاپیتان له پشت مێزه‌که‌ی دائه‌نیشێت)
کاپیتان: شه‌و دره‌نگه،به‌ڵام ئه‌بێ خۆمان یه‌ک لا که‌ینه‌وه. دانیشه. ئێواره چوم بۆ پۆسخانه‌و نامه‌کانم وه‌رگرت. زانیم که به‌ر به ناردنی نامه‌کانمت گرته‌و هه‌روا ئه‌وه‌یشی که بۆیان ئه‌ناردم. ئه‌م کاره‌ت هه‌موو هه‌وڵ و پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌کانمی فه‌وتانه.
لۆرا: ئه‌مویست چاکه‌و بۆ بکه‌م. ویستم ئێمه‌ت له بیر نه‌چێت.
کاپیتان: نا،ئه‌مه چاکه نیه. ئه‌ترسای به‌م کارانه‌م که‌ومه به‌ر چاو،تۆیش حه‌ز به‌مه ناکه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی پێتوایه به‌مه سووکتر ئه‌بیت. منیش چه‌ن نامه‌ی تۆم لای خۆم راده‌گرم.
لۆرا: نیشانه‌ی ماقوڵیتانه.
کاپیتان: باشه به‌س نیه قه‌درم ئه‌زانیت! ئه‌م نامانه ئه‌ڵێن به‌ینێکه خه‌ریک ئه‌وه‌یت قاو داخه‌یت که مێشکم شڵه‌قاوه‌و قسه‌ی هه‌ڵیت و پڵیت ئه‌که‌م تا به‌مجۆره ئه‌وه‌ی ئه‌مناسێت لێم دور که‌ونه‌وه. ئه‌بێ بڵێم توانیوته،بۆ ئه‌وه‌ی ناتوانم ته‌نانه‌ت یه‌کێ له‌وانه که ئه‌م باسانه‌ت بۆ ناردون بدۆزمه‌وه که به ساخم بزانن. به‌ڵام خۆت له هه‌مو که‌س باشتر ئه‌زانی،مێشکم ساخه‌و ئه‌توانم هه‌موو کاره‌کانم بکه‌م و وه‌ک باوکیش باوکیه‌تی ئه‌که‌م و وه‌ک شوویش هێشتا شتێکم پێیه‌و به هێزم. له‌م ماوه‌دا ئه‌وه‌نده تێت کوتاوم که شه‌ل و په‌ل بووم و له‌وانه‌یه هه‌ست و هێزم به پێچه‌وانه خۆیان پیشان بده‌ن! من هیوام به ره‌حم و مێهره‌بانیت نیه،چون نیته! به‌ڵام هیوام ئه‌وه‌یه تێبگه‌یت کام لا خێری بۆت هه‌یه.
لۆرا: ده‌ی ئیتر!
کاپیتان: وات لێ کردووم له هه‌موو شت شک که‌م و بڕوام نه‌مێنێ و نه‌زانم خاس و خراپ کامه‌ن. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شێتییه زوو ره‌سه‌یه که به ته‌مای بوویت. زۆریشی نه‌ماوه! ئێستا ئه‌بێ له خۆت بپرسیت،ساخ بوونم خێری بۆت هه‌یه یان شێتیم؟ بیرت له‌مه کردوه‌ته‌وه؟ بێت‌و له پا که‌وم،له کار ده‌رم ئه‌که‌ن و ئیتر ناتوانم خه‌رجتان بده‌م به‌ڵام بیمه‌ی عومرم ئه‌گا به تۆ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆم بکوژم هیچت به‌ر ناکه‌وێت. که وایه خێری تۆ له‌وه‌دایه زیندوو بمێنم،تا ده‌مرم.
لۆرا: ئه‌مه داوه؟
کاپیتان: ئه‌رێ. خۆت هه‌لبژێره که تێیکه‌وی یان نا.
لۆرا: تۆ ناتوانی خۆت بکوژیت!
کاپیتان: دڵنیایت؟ پێتوایه پیاوێ که هیچ که‌س و هیچ شتێک شک نه‌بات ئه‌توانێ زیندوو بمێنێت؟
لۆرا: واته خۆت ئه‌ده‌ی به ده‌سته‌وه؟
کاپیتان: نا،ئاشت بینه‌وه.
لۆرا: مه‌رجه‌کانت چین؟
کاپیتان: ته‌نیا مه‌رجێک،شک له دڵم ده‌ر بکه.
لۆرا: کام شک؟
کاپیتان: کێ باوکی بێرتایه؟
لۆرا: له‌مه دو شکیت؟
کاپیتان: ئه‌مه له مێشکمدایه‌و کاری خۆته.
لۆرا: من؟
کاپیتان: ئه‌رێ. نه‌خته نه‌خته وه‌ک ژار تکانته گوێم و نیشانه‌کان که به دوایدا هاتن شکمی قورس‌تر کرد. رزگارم بکه‌و بڵێ راسته! منیش خێرا ئه‌تبه‌خشم!
لۆرا: چۆن ئه‌کرێ ئه‌وه‌ی که نه‌مکرده بڵێم کردوومه؟
کاپیتان: بۆ ناکرێت؟ خۆت ئه‌زانی به که‌س ناڵێم. وا ئه‌زانی پیاو ئه‌توانێ جاڕ بدات که پیاو نیه؟
لۆرا: بڵێم نا،شکه‌که‌ت هه‌ر ئه‌مێنێت. به‌ڵام بڵێم راسته،شکت نامێنێت. واته حه‌ز ئه‌که‌یت ئه‌مه راست بێت!
کاپیتان: ئه‌رێ سه‌یره! پێموایه ناکرێ ئه‌میان بسه‌لمێنین به‌ڵام ئه‌ویان ئه‌کرێت!
لۆرا: به‌ڵگه‌ت بۆ ئه‌م شکه هه‌یه؟
کاپیتان: ئه‌رێ و نا.
لۆرا: حه‌ز ئه‌که‌یت تاوانبار بم که بتوانیت ده‌رم بکه‌یت و مناڵه‌که لای خۆت راگریت. ناتوانی به‌مه که‌رم بکه‌یت.
کاپیتان: پێتوایه بمزانیبا خه‌یا‌نه‌تت کردووه لێت خۆش ئه‌بووم و مناڵی کابرایێکیترم به‌خێو ئه‌کرد؟
لۆرا: دڵنیام نه‌تئه‌کرد. هه‌ر بۆیه زانیم درۆ ئه‌که‌یت وتت ئه‌مبه‌خشی.
کاپیتان: (هه‌ڵئه‌سێت) لۆرا،فریام بکه‌وه. یارمه‌تیم بده مێشکم تێک نه‌چێت. تێناگه‌یت چی ئه‌ڵێم. بێرتا کچی من نه‌بێ مانای ئه‌وه‌یه هیچ مافێکیشم نیه. تۆ هه‌ر ئه‌مه‌ت ئه‌وێت؟ یان شتێترت ئه‌وێت؟ ئه‌ته‌وێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ت ببێ مناڵه‌که به ته‌نیا هی خۆت بێت و منیش ته‌نیا به‌خێوتان بکه‌م؟
لۆرا: ده‌سه‌ڵات؟ ئه‌رێ. ئه‌ی شه‌ڕی مه‌رگ و مانه‌وه ته‌نیا بۆ گرتنی ده‌سه‌ڵات نیه؟
کاپیتان: من ئیمانم به قیامه‌ت نیه. پێموابوو مناڵ مانای ژیانه‌وه‌مه. ئه‌وه‌ی ئێوه پی ئه‌ڵێن ژیانی ئه‌و دونیا. ره‌نگه ته‌نیا ئیمانێ که بمبێت ئه‌مه‌یه. ئه‌مه‌م لێ بستێنی ئه‌مرم.
لۆرا: بۆچی کاتێ ئه‌توانین جیا بینه‌وه،جیا نه‌بینه‌وه؟
کاپیتان: بۆ ئه‌وه‌ی مناڵ هه‌ر دووی ئه‌وێت. باوک و دایکیش. چۆن و بۆچی وامان به‌سه‌ردا هات،نازانم. قه‌ت بیرم لێ نه‌کردوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئێستا بیر ئه‌که‌مه‌وه. ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شمان. دوو ساڵ تێپه‌ڕی و هێشتا مناڵمان نه‌بوو. خۆت باش ئه‌زانی نه‌خۆش بووم. خه‌ریک بوو بمرم. له بیرمه ده‌نگی دوو که‌س ئه‌هاته گوێم که سه‌باره‌ت به پاره‌و سامانی من قسه‌یان ئه‌کرد. ئه‌رێ،تۆ بوویت و وه‌کێڵه‌که‌م. ئه‌و کات هێشتا بڕێک سامانم بوو. ئه‌و خه‌ریکه پێت ئه‌ڵێ له سامانی من هیچت ناکه‌وێ چون مناڵمان نیه. لێت ئه‌پرسێ سکت هه‌یه. من جوابه‌که‌ت نابیسم. من چاک بوومه‌وه‌و مناڵمان بوو. باوکی ئه‌و مناڵه کێیه؟
لۆرا: تۆ!
کاپیتان: نا. وا نیه! بڕێ شت له‌م ناوه‌دا شاراوه‌یه. ژنان ئه‌ونه هه‌ست ناسکن که ئه‌توانن بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانیان زۆر شت بکه‌ن. من له‌به‌ر تۆ،له‌به‌ر منداڵی تۆ،له‌به‌ر دایکی تۆ،خزمه‌تکاری تۆ،ره‌نجم کێشاو نۆکه‌ری ئه‌م و ئه‌وم کرد. ئه‌شکه‌نجه،شه‌للاق و شه‌ق و بێخه‌وی و ئه‌وه‌ی بیری لێ بکه‌یته‌وه،له‌به‌ر تۆ،به سه‌رمدا هات و نقه‌م نه‌هات و موم سپی کرد ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به خۆشی و ئارامی بژیت و کاتی پیری چێژ له ژیانی خۆت و مناڵت بگریت. قه‌ت گله‌ییم نه‌کردو تاقه‌تم هێنا،بۆ ئه‌وه‌ی پێموابوو باوکی بێرتام. دزی له‌مه پیستر هه‌ر نابێت. حه‌فده ساڵ دیلی زیندانێک بیت به ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاره‌وه به تاوانی بێ تاوانی. تۆ چیت هه‌یه بیده‌یت؟
لۆرا: ئێستا ئیتر ته‌واو شێتیت!
کاپیتان: (دائه‌نیشێت) له خواته شێت بم. ئه‌زانم چیهات نه‌کرده ئه‌مه بشاریته‌وه. دڵم بۆت ئه‌سوتا کاتێ نه‌مئه‌زانی له چی دڵگیریت. زۆرجار ئه‌و دڵه پیسه‌تم هێمن ئه‌کرده‌وه‌و پێموابوو بیره پیسه‌کان دور ئه‌خه‌مه‌وه. ئێستا شه‌وی پێش شه‌وی ئاخرم دێته‌وه بیر! رۆژی له دایک بوونی بێرتا. دووی نیوه‌شه‌و من خه‌ریک کتێب خوێندنه‌وه بووم. که قیژاندت وه‌ک ئه‌وه بوو که‌سێ ئه‌یه‌وێ بتخنکێنێت. "مه‌بیسه! مه‌بیسه!" سه‌رم ئه‌کوتا به دیوارا،که هیچ نه‌بیسم. به‌ینێ بوو شکم بوو به‌ڵام ئه‌ترسام ئه‌و شتانه‌م بیر که‌وێته‌وه که ئه‌یسه‌لماند شکم بێ شکه! هه‌موو ئه‌مانه‌م له‌به‌ر تۆ کرده دڵ و تاقه‌تم هێنا. تۆ بۆ من چی ئه‌توانی بکه‌یت؟
لۆرا: من چیم له‌ده‌س دێت؟ هه‌ر ئه‌توانم سوێند بخۆم به خوا‌و ئه‌وه‌ی موقه‌ده‌ساته که تۆ باوکی بێرتای.
کاپیتان: که‌ڵکی چیه؟ خۆت وتت دایک له‌به‌ر مناڵه‌که‌ی هه‌موو کارێ ئه‌کات. تکا ئه‌که‌م،ئه‌پاڕێمه‌وه،وه‌ک پیاوێکی دڵسوتاو،بیکه به خاتری رابردوو،ره‌حمێ بکه‌و پێم بڵێ! نامبینی وه‌ک مناڵ ئه‌گریم و ئه‌پاڕێمه‌وه؟ به زه‌لیلی و داماوی تکای به‌خشینم لێته،له‌به‌ر ژیانم.
لۆرا: (لێی نزیک ئه‌بێته‌وه) ئه‌وه ئه‌گریت! تۆ پیاوی!
کاپیتان: ئه‌رێ،ئه‌گریم و پیاویشم! مه‌گه‌ر پیاو چاوی نیه،ده‌سی نیه،پا،دڵ،هه‌ست و بیری نیه؟ مه‌گه‌ر پیاو هه‌ر ئه‌و شته ناخوات که ژن ئه‌یخوات،هه‌ر به‌و چه‌که بریندار نابێت که ژنیش،هه‌ر به‌و زستان و هاوینه سه‌رماو گه‌رمای ناوێ که ژن؟ ئه‌گه‌ر بریندارمان که‌ن،خوێنمان ناڕژێت؟ به ختلیک ناکه‌وینه پێکه‌نین؟ ژار خۆرمان که‌ن نامرین؟ بۆچی پیاو نه‌توانێ گله‌یی بکات یان نه‌توانێ بگری؟ بۆ ئه‌وه‌ی پیاومان پێ ئێژن؟
لۆرا: بگری،کوڕم. دایکت له لاته که هێمنت کاته‌وه. بیرته وه‌ک دایک هاتمه ژیانته‌وه؟ جه‌سته‌ی زه‌لام و به هێزت ئه‌ترسا،وه‌ک مناڵێ زه‌لام که نابه‌دڵ هاتوه‌ته دنیا.
کاپیتان: ئه‌رێ،پێموایه هه‌ر وا بوو. باوکم و دایکم بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ منیان بوو. که هاتی پێموابوو ته‌واوم. بۆیه هێشتم فه‌رمان به‌یت و ببمه فه‌رمانبه‌ر. من مناڵه گه‌وجه‌که‌ی خۆت بووم.
لۆرا: ئه‌رێ،هه‌روا بوو. وه‌ک مناڵی خۆم خۆشم ئه‌ویستی. به‌ڵام که وه‌ک شوو لێم نزیک ئه‌بوویته‌وه،ترێق ئه‌بوومه‌وه،هه‌رچه‌ن خه‌وتن له باخه‌ڵتا خۆش بوو به‌ڵام دواجار وه‌ک خه‌یانه‌ت ئه‌هاته بیرم. دایک ئه‌بوو به سۆزانی. تف!
کاپیتان: ئه‌رێ،له بیرمه. به‌ڵام نه‌مه‌فامی. وام ئه‌زانی قینته له‌وه‌ی وه‌ک شوو نه‌ودوێنم. ئه‌مویست پیاو بم که خۆشمت بوێت.
لۆرا: هه‌ڵه‌ت کرد. دایک دۆسی تۆ بوو به‌ڵام ژن دوژمنت. ئه‌شقێنی ژن و پیاو شه‌ڕه‌و کێبه‌رکێ. وا مه‌زانه خۆم به ده‌سته‌وه ئه‌دا،نا،نه‌مه‌دا. من ئه‌وه‌ی ئه‌مویست وه‌رم ئه‌گرت. سه‌ره‌تا تۆ سه‌ر بوویت. ئه‌مه‌م هه‌ست ئه‌کرد. ئه‌مویست تۆیش هه‌ست به‌وه بکه‌یت.
کاپیتان: نا،ئه‌وه که هه‌میشه سه‌ر بوو تۆ بوویت. توانای هیپنۆتیسمت بوو،وا که کوێر و که‌ڕ ئه‌بووم و ته‌نیا فه‌رمانم ئه‌برد. توانات بوو ته‌ماته‌ی کاڵ بده‌یته ده‌سم و وام لێبکه‌یت وا بزانم قۆخه. توانای ئه‌وه‌ت بوو قسه‌ی گه‌وجانه‌ت وه‌ک بیرێکی ژیر بکه‌یته مێشکم. ئه‌وتوانی ئه‌وه‌ی پێت خۆش بوو پێمی بکه‌یت ته‌نانه‌ت دزی و حیزیش. به‌ڵام که له خه‌و راچڵه‌کام و زانیم چه‌ن سووک و چروکم،ویستم کارێ گه‌وره بکه‌م. پاڵه‌وانی بێت یان زانست یان خۆکوژی،ببم به‌وه‌ی که ئه‌بێ ببم. ویستم بچم بۆ شه‌ر که ببمه پاڵه‌وان به‌ڵام نه‌کرا. ئیتر رووم له زانست کرد. ئێستا که ئه‌بێ به‌ره‌ی کار و زه‌حمه‌تم ده‌س که‌وێت،ده‌سم ئه‌قرتێنیت. ئیتر هیچم نه‌ماوه. بێ فیز ناتوانم بژیم.
لۆرا: به‌ڵام ژن...
کاپیتان: مناڵه‌کانی هه‌یه. به‌ڵام پیاو هیچی نیه. تا ئێستا،تۆ و من و ئه‌وه‌ی ژن و پیاوی ئه‌م دنیایه،وه‌ک مناڵ،دڵمان به خه‌ون و خه‌یاڵ خۆش بوو. ئێستا ئێمه به‌خه‌به‌ر هاتووینه‌وه. به‌ڵام هێشتا له سه‌ر ئه‌و باڵنجه ئه‌خه‌وین که ژن بۆمانی داناوه. ژن که پیر ئه‌بێت له چه‌ناکه‌ی م‌و ئه‌ڕوێت. له خۆم ئه‌پرسم،ئه‌ی پیاو که پیر ئه‌بێت و ئیتر پیاوه‌تی نه‌ماوه،چی لێ ئه‌ڕوێت؟
لۆرا: ئه‌زانی چیه،ئه‌شا تۆ شاعێر بوایێتی.
کاپیتان: ئه‌رێ،ره‌نگه.
لۆرا: ده‌ی باشه،من خه‌وم دێت. ئه‌گه‌ر له‌م خه‌یاڵانه‌ت ماوه داینێ بۆ به‌یانی.
کاپیتان: شتێ‌تر،ئه‌مه ئیتر خه‌یاڵات نیه. قینته له من؟
لۆرا: بڕێ‌جار. کاتێ که ئه‌بی به پیاو!
کاپیتان: ئه‌مه وه‌ک شوینیسمه. ئه‌گه‌ر راست بێت که بنیام له به‌ره‌ی مه‌یمونه،ئه‌بێ له دوو به‌ره‌ی جیاواز بین. خوێنمان یه‌کێ نیه،وایه؟
لۆرا: ئه‌ته‌وێ بڵێی چی؟
کاپیتان: هه‌ست ئه‌که‌م له‌م شه‌ڕه‌دا یه‌کمان ئه‌یدۆڕێنێت.
لۆرا: کاممان؟
کاپیتان: لاوازتره‌که.
لۆرا: یانی ئه‌وه‌ی به‌هێزتره،راست ئه‌کات؟
کاپیتان: هه‌میشه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
لۆرا: که وایه من راست ئه‌که‌م.
کاپیتان: پێت وایه ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه؟
لۆرا: ئه‌رێ. سبه‌ینێ به پێی یاسا ده‌سه‌ڵات ئه‌گرمه ده‌ست. کاتێ ده‌نگ به شێت بوونت درا.
کاپیتان: شێت...؟
لۆرا: ئه‌رێ. ئیتر بێئه‌وه‌ی گوێ بۆ خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانت بگرم،مناڵه‌که‌م گه‌وره ئه‌که‌م.
کاپیتان: من نه‌بم کێ خه‌رجی گه‌وره کردنی مناڵه‌که‌ت ئه‌دات؟
لۆرا: مووچه‌ی خانه‌نشینیت!
کاپیتان: (ئه‌له‌رزێ و ئه‌چێته لای) چۆن ئه‌توانی وایان لێبکه‌یت ده‌نگ به شێت بوونم بده‌ن؟
لۆرا: (نامه‌یێ له گیرفان ده‌ردێنێت) به‌م نامه‌یه که به‌رگێکی وه‌ک خۆی لای ئه‌وانه.
کاپیتان: کام نامه‌یه؟
لۆرا: (ئه‌کشێته‌وه) نامه‌ی تۆ! ئه‌وه‌ی بۆ دوکتوره‌که نووسیبووت و وتبووت شیت بوویت. (کاپیتان ماق ماوه) تۆ وه‌ک باوک و خانه‌خوێ کاری خۆتت ته‌واو کردووه. ئیتر نیازمان پێت نه‌ماوه،ئه‌توانی بڕۆیت. ئێستا تێگه‌یشتی که ژیری و هێزم به‌رانبه‌رن؟ ئه‌گه‌ر ناتوانی ئه‌مه په‌سه‌ند بکه‌یت،ئه‌توانی لێره بڕۆیت.
(کاپیتان چرای سه‌ر مێزه‌که هه‌ڵئه‌گرێت و به‌ره‌و لۆرا فڕی ئه‌دات. لۆرا پێشتر ده‌رچووه.)
....................................................
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|