
02-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باوک
باوک
به شی 3
(وه‌ک به‌شی 2 به‌ڵام چرای سه‌ر مێزه‌که گۆڕاوه. درگایێک به سه‌نده‌ڵی به‌ری گیراوه که نه‌کرێته‌وه.)
1)
لۆرا: خۆی کلیله‌کانی پێدایت؟
دایه‌ن: خۆی پیدام؟ نا،تۆبه خوا،له گیرفانی ده‌رم هاورد. نۆژێد خه‌ریکی ماوتماڵ کێشانی باڵتاکه‌ی کاپیتان بوو.
لۆرا: بیده پێم.
دایه‌ن: دزی هه‌ر وایه!
لۆرا: درگاکه کیپه؟
دایه‌ن: به‌ڵێ،کیپی کیپ!
لۆرا: (له پشت مێزه‌که دائه‌نیشێت و کهشاوێ ئه‌کاته‌وه) ئه‌بێ هۆشیار بیت مارگارێت. ته‌نیا به هێمنایه‌تی ئه‌توانین پێشکه‌وین. (له درگا ئه‌ده‌ن) کێ بێت؟
دایه‌ن: نۆژێده.
لۆرا: بڵێ بێته ژور.
نۆژێد: (دێت) په‌یامی کۆلۆنێل!
لۆرا: بیده پێم. (ئه‌یخوێنێته‌وه) (به نۆژێد) ده‌مانچه‌کان خاڵین؟
نۆژێد: به پێی فه‌رمانتان،خاتون. به‌ڵێ هه‌مووی.
لۆرا: ماتڵ به تا جوابی کۆلۆنێل بنووسم.
(نۆژێد ئه‌ڕوات. لۆرا ئه‌نووسێت.)
دایه‌ن: خاتون،گوێ بگره! پێتوایه ئێستا خه‌ریکی چی بێ له‌و سه‌ره؟
لۆرا: بێده‌نگ به،خه‌ریک نووسینم.
(ده‌نگی مشار کێشان)
دایه‌ن: (به خۆی) خوا خۆی فریامان که‌وێت. چیمان به‌سه‌ر بێت؟
لۆرا: هۆی،بیده به نۆژێد. دایکم نابێ بزانێت. له بیر‌و بمێنێت.
(دایه‌ن ئه‌ڕوات. لۆرا چه‌ن لاپه‌ڕه کاغه‌ز له کهشاوهکه ده‌ر دێنێت.)
2)
مامۆستا: ئێواره باش خۆشکه. تا ئێستا هه‌ر سه‌رقاڵ بووم بۆیه زووتر نه‌هاتم بۆ لات. به داخه‌وه‌م.
لۆرا: ئه‌رێ،براکه‌م. له‌مه ناخۆشترم نه‌دییه.
مامۆستا: شوکر بۆ خوا هیچت لێ نه‌هاته.
لۆرا: شوکر. به‌ڵام له‌وانه بوو.
مامۆستا: باشه چۆن ده‌سی پێ‌کرد؟ زۆرم بیسته!
لۆرا: ده‌ی،هه‌ر به‌و قۆڕیاتهی که باوکی بێرتا نییه‌و ئا له‌مانه،تا چراکه‌ی بۆ فڕ دام.
مامۆستا: یا خوای گه‌وره! شێتی ئه‌مه‌یه! چی بکه‌ین؟
لۆرا: به زۆر ناکرێت. دوکتور ناردویه قۆڵبه‌س بێنن. له جوابی نامه‌ی کۆلۆنێلیش باری ماڵ و حاڵمانم نووسی.
مامۆستا: ئه‌و به‌دبه‌ختیه! هه‌ر له‌مه ئه‌ترسام! ئاو‌و ئاگر! چی تیایه؟
لۆرا: (کهشاوێ ئه‌کاته‌وه) حه‌شارگه!
مامۆستا: (چاوی پیا ئه‌گێڕێت) خوای گه‌وره! ئه‌مه چیه،بووکه‌که‌ت! سه‌رکڵاوی منداڵیت،ئه‌شا شهقشهقهکهی بێرتا،ئه‌مه‌ش نامه‌کانی تۆ. له‌و قاپی عه‌کسه! دیاره زۆری خۆش ئه‌وێیت. من بم ئه‌م شتانه هه‌ڵناگرم.
لۆرا: سه‌رده‌مانێ خۆشمی ئه‌ویست. ئه‌رێ،پێموابێ. به‌ڵام،دنیا... هیچێ له سه‌ر جێی خۆی نامێنێت.
مامۆستا: ئه‌وه‌یان چییه؟ ئه‌شا،به‌رگه‌ی قه‌بر! ده‌ی،قه‌بر باشتره تا شێتخانه! وانیه؟ خه‌تای کێ بوو؟
لۆرا: کابرا شێت بووه خه‌تای منه؟
مامۆستا: باشه،باشه. ئێمه خۆشک و براین. گۆشتی یه‌ک خۆین پێشه ناشکێنین!
لۆرا: ئه‌ته‌وێ بڵێی چی؟
مامۆستا: گوێ بگره. ناتوانی حاشا بکه‌ی به ئاواته‌وه نیت بێرتا به ته‌نیا بۆ خۆت بێت.
لۆرا: تێناگه‌م.
مامۆستا: ناتوانم نه‌ڵێم،ده‌س خۆش!
لۆرا: ده‌سم خۆش بێ! ئه‌رێ!
مامۆستا: من ئه‌که‌ن به سه‌ر وه‌سیه‌تی ئه‌م بێ دینه! خۆت باش ئه‌زانی قه‌ت به تهپاڵهیشم نه‌زانیه!
لۆرا: (زه‌رده‌یه ئه‌کات،ئه‌مجار به گرژی) جارێ‌تر لای من وا نه‌ڵێیت،لای ژنه‌که‌ی!
مامۆستا: تۆ به‌هێزتر له‌وه‌ی که ئه‌بێ ببیت. بۆیه بڕوای پێ ناکرێت! وه‌ک رێوی،پات ئهقرتێنی که له دا‌و نه‌مێنیته‌وه! وه‌ک دزێکی بلیمه‌ت،حه‌ز به شه‌ریکایه‌تی ناکه‌یت! سه‌یرێکی ناو ئاوێنه بکه.
لۆرا: قه‌ت ناچمه به‌ری!
مامۆستا: ناوێری! ئه‌کرێ ناو مشتت ببینم؟ نا،خوێنایی نیه،ژاریش نابینم و چه‌قۆت به ده‌سته‌وه نیه! پیاوکوژێکی ئێسک سووکی بێ تاوان! یاساش ناتوانێ شکی لێبکات. کوشتنێکی نابه‌دڵ،نابه‌دڵ؟ بێ وێنه‌یه، دڵه‌که‌م،بێ وێنه‌یه! ئه‌شا چ ده‌نگ و هه‌رایێکی رێخسته،ئهیبیسیت؟ بێته ده‌ر تیکهتیکهت ئه‌کات!
لۆرا: زۆری ئهڕێسیت! چیه ویژدانت ناڕه‌حه‌ته؟ بیکه. ئه‌گه‌ر ئه‌توانی،تاوانبارم که!
مامۆستا: ناتوانم!
لۆرا: دیو! ناتوانی. که وایه بێ تاوانم! خه‌ریک کاری خۆت به‌و منیش کاری خۆم ئه‌که‌م. ئه‌وه دوکتوریش هات.
3)
لۆرا: (هه‌ڵئه‌سێت) ئێواره باش،دوکتور. هیوامان هه‌ر تؤیت. هیچیشمان پێ ناکرێت. ئه‌بینی چ ده‌نگ و هه‌رایێکی ناوهتۆ! دڵنیا بوون؟
دوکتور: ئه‌زانم شتێ کراوه‌و به توندیش،به‌ڵام کێ نازانم. ناشزانم ئه‌مه توڕه‌ییه یان ناکاو هاته به سه‌ریا.
مامۆستا: ئه‌مه شێتیش نه‌بێ،خۆ تێکچوون هه‌یه.
دوکتور: پێموابێ خۆت زووتر له‌مانه تێک چووبێتی!
مامۆستا: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت دین و ئیمانی منه...
دوکتور: نا،ئه‌وه نیه. ته‌نیا که‌سێ که ئه‌توانێ بڵێت بیخه‌نه زیندان یان له شێتخانه بیبه‌سنه‌وه،ئێوه‌ن خاتون. راتان چیه؟ شێت بووه یان توڕه‌یه؟
لۆرا: ناتوانم خێرا جواب بده‌مه‌وه.
دوکتور: یانی هێشتا نازانن خێرتان له کامیایه؟ ده‌ی،رای ئێوه چیه مامۆستا؟
مامۆستا: هه‌ر چی بێت،حه‌یا چوونه‌و به‌س. نازانم چی بڵێم...
لۆرا: هه‌ڕه‌شه به ته‌نیا چاری ناکات،ره‌نگه خراپتر بکات.
دوکتور: زیندانێش ماوهیێکهو دواجار ئازاد ئه‌کرێت. که وایه باشتره به شێتی بزانین. دایه‌ن له کوێیه؟
لۆرا: بۆ چیته؟
دوکتور: قۆڵبه‌س کاری ئه‌وه. کاتێ قسه‌م له‌گه‌ڵ کاپیتان کۆتایی هات،به چاو به دایه‌ن ئه‌ڵێم بیکاته به‌ری. نابێ زوتر بیکات! تکایه بڵێن دایه‌ن بێت. (ئه‌ڕوا قۆڵبهسهکه بێنێت. لۆرا زه‌نگ لێده‌دات.)
مامۆستا: سامناکه! تۆقێنه‌ره!
(دایه‌ن دێت. دوکتور قۆڵبه‌س ئێنێت.)
دوکتور: ئه‌یبینی؟ کاتێ وتم،ئه‌بێ له پشته‌وه بیکه‌یته به‌ر کاپیتان. قۆڵه‌کانی درێژه‌و ئه‌بێ له پشته‌وه گرێی ده‌ی. باش؟
دایه‌ن: نا،دوکتور. من ناتوانم. ناتوانم!
لۆرا: خۆتان بۆ نایکه‌ن،دوکتور؟
دوکتور: بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش له دوکتور دو شکه. ئێوه له هه‌موو باشترن به‌ڵام ئه‌ترسم له ئێوه‌ش بکه‌وێته شک! (لۆرا دهمهلاسکێک ئه‌کات) ره‌نگه ئێوه،مامۆستا...؟
مامۆستا: نا! نا! پێموا نیه بتوانم!
4)
(نۆژێد دێت)
لۆرا: وا خێرا وه‌ری گرت؟
نۆژێد: به‌ڵێ خاتون.
دوکتور: ئه‌مه‌ش نۆژێد. چاومان روون! ئیتر ئه‌زانی چی بووه،ئه‌رێ؟ کاپیتان،تێکچووه‌و ئه‌بێ یارمهتیمهن به‌یت.
نۆژێد: ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌یکه‌م. کاپیتان له‌مه دڵنیان.
دوکتور: باشه،ده‌ی. ئه‌بێ ئه‌مه که‌یته به‌ری.
دایه‌ن: نا،ئه‌و ده‌ستی لێ نه‌دات،ناهێڵم! خۆم ئه‌یکه‌م. نه‌رم و نیان ئه‌یکه‌م. نۆژێد له ده‌ره‌وه ته‌مایه‌ر بێت که پێویستم زانی یارمه‌تیم بدات.
(له درگا ئه‌ده‌ن)
دوکتور: خۆیه‌تی! بیشارنه‌وه! هه‌موو بچنه ده‌ر. من و مامۆستا ئه‌مێنینه‌وه. زۆر ناخایێنێت. بڕۆن. خێرا. هه‌مووتان!
دایه‌ن: (ئه‌ڕوات) یا خوای مه‌زن،خۆت فریا که‌وه!
(لۆراو نۆژێدیش ئه‌ڕۆن.)
5)
(درگایێک به ته‌ق و پۆق ئه‌کرێته‌وه. کاپیتان به باوه‌شێ کتێبه‌وه دێت.)
کاپیتان: (کتێبه‌کان ئه‌خاته سه‌ر مێزه‌که) هه‌موویان لێره‌ن،ئه‌یبینن،شێت نیم. ئه‌مه"ئۆدیسه" به‌شی1،لاپه‌ڕه‌ی6 ئه‌ڵێت: دایکم به دڵنیایی ئه‌ڵێت ئه‌و پیاوه‌ی خه‌ڵک پی ئه‌ڵێن ئۆدیسوس،باوکی منه. به‌ڵام من ناتوانم له‌مه دڵنیا بم. بۆ ئه‌وه‌ی که‌س ناتوانێ له‌مه دڵنیا بێت. که‌یف ئه‌که‌ن،ئه‌رێ؟ ئه‌ی ئه‌مه،"مێژووی ئه‌ده‌بیاتی روس" نووسینی"مێڕسێلاکۆف": پوشکین،شاعێری پایه‌به‌رز،به هۆی قاوی خه‌ڵک له بێوه‌فایی ژنه‌که‌ی،تۆقی کرد و مرد. نه‌ک به‌و فیشه‌که که له شه‌ڕه دوانه‌دا سینگی پێکا. پوشکین له دوایین هه‌ناسه‌یا سوێندی خوارد ژنه‌که‌ی بێ تاوانه! گه‌وج و لهوجی، که‌ره پیاو! چۆن توانی سوێند بخوات؟ ئه‌ڵێم پیاوێ وای لێبێت که چرایێ گڕاوی فڕ بات بۆ سه‌رو چاوی ژنێ که تا ئه‌و کاته خۆشی ویستووه،خۆت ئه‌بێ باش بزانیت...
مامۆستا: خۆت ئه‌بێ چی بزانیت؟
کاپیتان: هیچ! بنیام قه‌ت نازانێت،ته‌نیا ئیمان هاوردن ئه‌زانێت. وایه یوناس؟ ئیمانی بێت رزگار ئه‌بێت. ئه‌رێ،رزگار ئه‌بێت! به‌ڵام ئه‌وه ئه‌زانم که ئیمان ئه‌توانێ هه‌ر بهوبهختمان بکات!
دوکتور: کاپیتان!
کاپیتان: وس! نامه‌وێ له‌گه‌ڵتا قسه بکه‌م. نامه‌وێ ئه‌وه‌ی فێریان کردووی بیڵێیته‌وه. ئه‌رێ،یوناس؟ دڵنیای خۆت باوکی مناڵه‌کانتی؟ له بیرمه کابرایێ له ماڵتان بوو،پێکه‌وه ئه‌ژیان. له ماڵی ئێوه‌و خه‌ڵکیش چیهایان ئه‌وت! ئه‌رێ،ئه‌یانوت ئه‌م چاوه جوانانه،ئه‌ویش بووی.
مامۆستا: ئادۆڵف،حه‌یا بکه. ئێستا...!
کاپیتان: ده‌سێ بێنا به سه‌رتا،بزانه هه‌ست ناکه‌یت دوو به‌رزایی له‌و سه‌ره روواوه! ئه‌شا چۆن سورۆ بوو! ئه‌رێ،ئه‌رێ،هه‌ر قسه بوو. ئای له قسه‌ی خه‌ڵک! شوو گه‌وجن،هه‌موومان! وا نیه دوکتور؟ ئه‌رێ ئه‌فسه‌رێ له ماڵ ئێوه نه‌بوو؟ با بزانم،ناوی... ناوی چی بوو؟ ئه‌ها(به گوێیا ئه‌چرپێنێت) ئه‌شا ئه‌میش سورۆ بوو! باشه،مه‌گری! ژنه مردووه‌و ئیتر ناکرێ دیسان دوپات بێته‌وه! ئه‌مناسی،به باشی. ئێستا بووه به،ته‌ماشای من بکه دوکتور،چاو ببڕه ناو چاوم! ئێستا بووه به سه‌رگورد. کاری خوایه،پێموابێ شاخیشی ده‌ر هاورده!
دوکتور: کاپیتان،تکایه باسه‌که بگۆڕن.
کاپیتان: ئه‌شا! تا ناوی شاخ ئه‌به‌م،ئه‌یه‌وێ باسه‌که بگۆڕم!
مامۆستا: کاکه گیان،ئه‌زانی،بێ ئه‌قڵی؟
کاپیتان: ئه‌رێ،ئه‌زانم. خۆزگا پانزه رۆژ،هه‌ر پانزه رۆژ،زیاتر نا،شاخی ئێوه‌م بوایێت. جا ئه‌تانبینی چۆن ئه‌متوانی بتانخه‌مه زیندانیش! من شێتم،به‌ڵام بۆ شێت بووم؟ ئه‌زانن؟ نا. که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه بزانێ. نه تۆ،نه هیچ که‌س. باسه‌که بگۆڕین. (ئه‌لبۆمی ئهکسێ له که‌شاوی مێزه‌که ده‌ردێنێت) خوایه،ئه‌مه مناڵی منه! مناڵی منه؟ نا،دڵنیا نین. ئه‌زانن ئه‌بێ چی بکه‌ین که دڵنیا بین؟ سه‌ره‌تا ئه‌بێ ژن بخوازین،دواجار،خێرا ته‌ڵاقی به‌ین! دوای ئه‌مه ئیتر ببین به ئاشقه‌و ماشقهو پێکه‌وه کایه‌ی خۆش بکه‌ن و مناڵه‌که به مناڵی خۆتان بزانن. به‌مجۆره،هه‌ر هیچ نه‌بێ،دلنیا ئه‌بن که مناڵی خۆتان نیه! وا نیه؟ ژیان که‌ڵکی چیه؟ مان و نه‌مانم مانای چیه؟ کاتێ هیچم نیه،زانست و فه‌لسه‌فه چیم بۆ ئه‌کات؟ ئیتر هیچم نیه. من که نیوه‌ی له‌ش و مێشک و مۆغه‌ره‌ی پشتم لکاند به جه‌سته‌ی کهسێترهوه، که پێموابوو ئه‌بێته داری به‌ر،ئێستا هاتوون ته‌وری لێ ئه‌ده‌ن و نیوه‌کان لێک ئه‌پچڕێنن. ئه‌رێ،توانیتان لێکمان دابڕن. به‌ڵام نیوهکهیترم هه‌ر باڵا ئه‌کات و منم که سیس ئه‌بم و ئه‌مرم. ئێستا ئه‌مه‌وێ بمرم! چیتان پێخۆشه بیکه‌ن! ئیتر لێره ناڕۆم!
(مامۆستا‌و دوکتور ئه‌که‌ونه پچهو ئه‌چنه ده‌ر.)
6)
(کاپیتان له پشت مێزه‌که‌ی دائه‌نیشێت،کز‌و داماو. بێرتا دێت.)
بێرتا: باوکه،نه‌خۆشی؟
کاپیتان: من؟
بێرتا: ئه‌زانی چیت کرده؟ ئه‌زانی چراکه‌ت داوه به سه‌رو چاوی دایکما؟
کاپیتان: من؟
بێرتا: به‌ڵێ تۆ! ئه‌گه‌ر شتێکی به‌سه‌را بهاتایێت! بیری لێبکه‌وه.
کاپیتان: ده‌ی چی ئه‌بوو؟
بێرتا: وا قسه بکه‌یت،ئیتر باوکی من نیت.
کاپیتان: چی؟ من باوکی تۆ نیم؟ چۆن ئه‌زانی؟ کێ پی وتی؟ ئه‌ی کێ باوکته؟ کێ؟
بێرتا: ده‌ی،تۆ نیت.
کاپیتان: ده‌ی،من نیم! ئه‌ی کێیه؟ ئه‌بێ تاقه‌ت بێنم. مناڵه‌که‌م له روما بوێستێ و بڵێ من باوکی نیم؟ ئه‌زانی ئه‌مه تانه له دایکته؟ ئه‌زانی ئه‌مه راست بێت دایکت تاوانباره؟
بێرتا: نابێ هیچ به دایکم بڵێیت. بیستت؟
کاپیتان: نا،هه‌مووتان دژ به منن!
بێرتا: باوکه!
کاپیتان: ئیتر پێم مه‌ڵێ،باوکه!
بێرتا: باوکه! باوکه!
کاپیتان: (باوه‌شی ئه‌کاته‌وه) بێرتا،جه‌رگه‌که‌م،خۆشه‌ویستم ،کچی خۆم! ئه‌رێ،هه‌ر وایه،ئه‌بێ وا بێت. ئه‌و قسانه وه‌ک سه‌ره‌تانن. ته‌ماشام بکه. بێڵا رۆحم له چاوه‌کانتا ببینم! به‌ڵام رۆحی دایکیشت ئه‌بینم! تۆ دوو رۆحت هه‌یه. به یه‌کیان خۆشمت ئه‌وێ و به‌ویان قینیه لێم! ئه‌بێ خۆشمت بوێت! ئه‌بێ ته‌نیا یه‌ک رۆحت بێ. ئه‌گینا ژیانی خۆشمان نابێت،نه تۆ نه من! ئه‌بێ ته‌نیا یه‌ک بیر و ئیراده‌ت بێ،بیر و ئیراده‌ی من!
بێرتا: من نامه‌وێ! ئه‌مه‌وێ خۆم بم!
کاپیتان: ناهێڵم! چیرۆکی خوا یونانیهکهت بیستووه،وا خواکان ئاگاداریان کرده‌وه،مناڵه‌کانی ئه‌یانه‌وێ بیخۆن؟ ئیتر خێرا مناڵه‌کانی خۆی خوارد. منیش ئه‌مه‌وێ بتخۆم. نه‌تخۆم،ئهمخۆیت! ئه‌ترسم. کچه شیرینه‌که‌م مه‌ترسه.هیچت لێناکه‌م. (ده‌مانچه‌یێک له دیوار ئه‌کاته‌وه)
بێرتا: (ئه‌قیژێنێ) دایکه فریام که‌وه! ئه‌یه‌وێ بمکوژێت!
دایه‌ن: (دێت) ئاغه گیان،ئه‌وه چیه؟
کاپیتان: (سه‌یری ده‌مانچه‌که ئه‌کات) فیشه‌که‌کان،کاری تۆیه؟
(دایه‌ن به زمان ئه‌یگرێ و له سه‌ر سه‌نده‌ڵی دایئهنیشێنێت. قۆڵبه‌س ئێنێت و له پشتیه‌وه ئهوێستێت. بێرتا به ئه‌سپایی ئه‌چێته ده‌ر)
دایه‌ن: له بیرته،کۆرپه شیرینه‌که‌ی خۆم بوویت،شه‌وان به لاته‌وه بووم و پێکه‌وه دۆعامان ئه‌کرد؟ ئه‌و شه‌وانه‌ی خه‌وت ئهزڕا ئه‌هاتم چیرۆکم بۆ ئه‌وتی،له بیرته؟
کاپیتان: ئه‌رێ،مارگارێت،له بیرمه. له‌م قسانه‌م بۆ بکه. قسه‌م بۆ بکه.
دایه‌ن: باشه. له بیرته جارێکیان چه‌قۆیێ گه‌وره‌ت به ده‌سته‌وه بوو ئه‌تویست کایه‌ی پێبکه‌یت،منیش چیرۆکی ماره‌که‌م گێڕایه‌وه که ببو به چه‌قۆ؟ ئه‌مجار چه‌قۆکه‌م لێ سه‌ندی(ده‌مانچه‌که‌ی له ده‌س ئه‌سێنێت). جارێ‌تر ئه‌تویست به رووتی بگه‌ڕیت و من چیرۆکی شازاده‌که‌م بۆ وتی که کۆته زێڕهوشانهکهی ده‌س ئه‌که‌وێت. په‌ڕۆ کۆنێکی سه‌وزم به ده‌سته‌وه بوو پێت وابوو زێڕهوشانهو من به‌مجۆره جله‌کانتم کرده به‌رت. (قۆڵبهسی کرده‌ته به‌ر کاپیتان) ده‌ی بزانم چۆنی (کاپیتان ئه‌باته سه‌ر مۆبله‌که) ئه‌مجار کاتی خه‌وه.
کاپیتان: چی ئه‌ڵێی؟ به جله‌وه بخه‌وم؟ چه‌ن ناخۆشه! ئه‌وه چیت کرد؟ (هه‌وڵ ئه‌دات خۆی رزگار بکات) چه‌تیوه پیسه‌ی فێڵه‌باز! (را ئه‌کشێت) ده‌ست و پای بهسراوم،قۆڵبه‌س و ده‌مبه‌س و ئه‌م داوه‌ی تێیکه‌وتم! ناهێڵن بیشمرم!
دایه‌ن: ببوره ئاغه‌گیان،ببوره! وتم مناڵه‌که نه‌کوژیت!
کاپیتان: بۆ نه‌تهێشت بیکوژم؟ ژیان جهحهندهمهو مه‌رگ به‌هه‌شت. مناڵ ئه‌چێته به‌هه‌شت.
دایه‌ن: ئه‌زانی پاش مردن چیمان به‌سه‌ر دێت؟
کاپیتان: ئه‌وه‌ی ئه‌زانم هه‌ر ئه‌مه‌یه،مردن. به‌ڵام له ژیان هیچ نازانم. خۆزگا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌مزانی!
دایه‌ن: ئاغه‌گیان! هێشتا ده‌رفه‌ت هه‌یه له خوا پاڕیتهوه!
کاپیتان: هیچ نه‌بووه وه‌ک قاڵاو بۆم ئهقڕێنی؟ ئه‌رێ،قاڵاوی پیر؟
(دایه‌ن کتێبی دۆعا ئه‌کاته‌وه‌و کاپیتان ئه‌نه‌ڕێنێت)
کاپیتان: نۆژێد! (دێت) ئه‌م ژنه‌تیوه فڕ به ده‌رۆ. ئه‌یه‌وێ به‌م کتێبه‌ی بممرێنێت! له په‌نجه‌ره فڕی ده!
نۆژێد: خوا پشت و په‌نات،کاپیتان. ناتوانم! قه‌ت ناتوانم! شه‌ش پیاو بوایێ ئه‌مانتوانی،به‌ڵام ژنێ...
کاپیتان: ده‌ره‌قه‌ت ژنێ نایی؟
نۆژێد: با،ده‌ره‌قه‌ت دێم. به‌ڵام ژن جۆرێکن،پیاو ناتوانێ ده‌سیان لێ به‌رز بکاته‌وه.
کاپیتان: چۆنن؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌سیان له سه‌ر من به‌رز نه‌کردوه‌ته‌وه؟
نۆژێد: بۆچی نا،به‌ڵام ناتوانم کاپیتان! وه‌ک ئه‌وه‌یه فه‌رمان به‌یت مامۆستا بکوتم. پیاو وایه،له خوێنماندایه، وه‌ک دین. ناتوانم!
7)
(لۆرا دێت. نۆژێد ئه‌نێرێته ده‌ر)
کاپیتان: شه‌یتان! شه‌یتان!
لۆرا: (دێته لای) ئادۆڵف! ته‌ماشام که. من دوژمنتم؟
کاپیتان: ئه‌رێ. نه‌ک هه‌ر تۆ،هه‌مووتان دوژمنی منن. یه‌که‌م ژنێ که ماچم کرد بوو به دوژمنم. به جێگه‌ی ئه‌شقێ که پێم‌دا ئه‌و نه‌خۆشینی تووش کردم. کچه‌که‌می لێ کرده دوژمنم،کاتێ ویستت یه‌کمان هه‌ڵبژێرێت.
لۆرا: من هیچ پیلانێکم بۆ ئه‌م شتانه نه‌گێڕاوه که باسی ئه‌که‌یت. خۆت به خۆتت کرد. لای خۆم و خوای خۆم بێ‌تاوانم. تاوانباریش بم گرینگ نیه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک مێرده‌زمه خه‌ریک بووی بمخنکێنی. نه‌مئه‌ویست بتڕه‌نجێنم. ببوره ئه‌گه‌ر لێم رهنجاویت.
کاپیتان: ئه‌بێ به چی؟ کێ تاوانباره؟ جاران ژن و مێردایه‌تی جۆرێتر بوو،ئێستا بووه‌ته بازاڕ. بڵێ کێ باوکی مناڵهکهمانه؟
لۆرا: شکهکانت بێ جێیه.
کاپیتان: هه‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌مترسێنێ. شکهکهم راست بوایێ خۆشتر بوو. ئیتر ئه‌کرا له شتێ دڵنیا بیت. به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێ تاپۆیه. تاپۆکان نادیارن و جارجار ده‌ر ئه‌که‌ون و قاقات بۆ ئه‌کێشن. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ با به شه‌ڕ بیت. وه‌ک شه‌ڕی لهقهز به فیشه‌کی لهقهزینێ. خه‌ریکه گڕ ئه‌گرم. باڵنجێک بخه ژێر سه‌رم! سه‌رمامه،شتێکم پیا به! سه‌رمامه!
(لۆرا،ده‌سره‌که‌ی پیا ئه‌دات. دایه‌ن ئه‌ڕوات باڵنج بێنێت)
لۆرا: ده‌ستت به به ده‌سمه‌وه،هاوڕێ!
کاپیتان: ده‌ستم! هه‌ر ئه‌وه‌ی له پشته‌وه بهستوته؟ شه‌یتان! شه‌یتان! دهسرهکهت گه‌رمه‌و نه‌رم هه‌ر وه‌ک باسکت! بۆنی وانیل ئه‌دات. وه‌ک ئه‌و کاته‌ی تازه شووت پێکردم. کاتی لاویه‌تی. ئه‌و کاته‌ی له نێو دارستان ئه‌گه‌ڕاین و باڵنده ئه‌یچریکاند.چه‌ن جووان! چه‌ن خۆش! ژیان خۆش و جووان بوو! ئێستا وایه. تۆ ئه‌مه‌ت نه‌ده‌ویست و منیش،به‌ڵام وای لێهات. ژیانمان به ده‌س کێیه؟
لۆرا: ته‌نیا،خوا.
کاپیتان: که وایه بڵێ،خوای شه‌ڕ. یان باشتره بڵێم،خواژن! ئه‌م پشیله بکه ده‌رۆ وا خۆی داوه به سه‌رمدا! (دایه باڵنج ئێرێت) باڵتاکهم پیا دهن! (دایه‌ن باڵتاکه‌ی ئێنێت) شه‌یتان! شه‌یتان! لهحنهتتان لێ بێ،له تۆی مه‌لعون و هه‌رچی ژنه. (ئه‌یه‌وێ تفی لێکات،له خۆی ئه‌نه‌وێ به‌ڵام ناتوانێ به‌رز بێته‌وه‌و ئه‌که‌وێ به‌سه‌ر مۆبلهکهدا) ئه‌م باڵنجه چیه هێناوته،مارگارێت؟ زۆر ره‌قه،زۆریش سارده،سارده. وه‌ره لام دانیشه.
لۆرا: ئه‌ته‌وێ مناڵه‌که‌ت ببینی،ئادۆڵف،قسه بکه!
کاپیتان: مناڵه‌که‌م؟ هیچ پیاوێ مناڵی نیه. هه‌ر ژنه مناڵی هه‌یه. بۆیه داهاتوو هی ژنه. ئێمه وجاخ کوێر ئه‌مرین. یا مه‌سیحی مێهره‌بان،هێمن و له‌سه‌رخۆ چاوێ به‌م مناڵه بچوکه بگێڕه.
دایه‌ن: گوێ بگرن! خه‌ریکه له خوا ئه‌پاڕێته‌وه!
کاپیتان: نا،له خوا نا،له تۆ. له تۆ که بمخهوێنی. هیلاکم،یه‌کجار هیلاکم. شه‌و خۆش مارگارێت. به‌شکم تۆ له نێو ژناندا رزگار بیت. (ئه‌یه‌وێ به‌رزه‌وه بێت. ئه‌نه‌ڕێنێ و ئه‌که‌وێ)
8)
لۆرا: فریا که‌وه دوکتور. هه‌ناسه‌ی نیه.
دوکتور: مێشکی کوتوپڕی کرده.
مامۆستا: مردووه؟
دوکتور: هێشتا نا. ره‌نگه بێته‌وه خۆی و زیندو بمێنێ. به‌ڵام چۆن ئه‌کرێ بێته‌وه خۆی ئێمه نازانین.
مامۆستا: یه‌ک جار ئه‌مرین به‌ڵام حوکمی دواجار...
دوکتور: ئێمه نابێ حوکم بده‌ین و تاوانباری بکه‌ین. تۆی ئیماندار باش ئه‌زانی که خوایێ هه‌یه که چاره‌نوسمان به ده‌ستی ئه‌وه. حوکم ئه‌بێ خوا بیدات.
دایه‌ن: ئای،دوکتور،ئه‌و له دوایین هه‌ناسه‌یدا په‌نای بۆ خوا برد!
مامۆستا: (به لۆرا) راسته؟
لۆرا: راسته.
دوکتور: که وایه،زانستی من که‌ڵکی نیه. ئێستا نۆره‌ی زانستی مامۆستایه.
لۆرا: له‌م دوایین چرکه‌دا هیچیترتان نیه بیڵێن،دوکتور؟
دوکتور: هه‌مووی ئه‌مه‌یه. لێره زانستی من کۆتایی پێدێت. بێڵن ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌زانێ بێته قسه.
بێرتا: (دێت و ئه‌چێته لای دایکێ) دایکه،دایکه!
لۆرا: کچه‌که‌م! کچی خۆم!
مامۆستا: ئامین!
ته‌واو
22 پوشپه‌ڕ/تیر1390
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|